.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










نوێژی ته‌راویح به كۆمه‌ڵ سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره( صلی الله علیه وسلم ) !
نوێژی ته‌راویحی به‌كۆمه‌ڵ سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره( صلی الله علیه وسلم ) : كۆمه‌ڵێك فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) هه‌یه كه‌باس له‌و سونه‌ته پیرۆزه ده‌كه‌ن بهلاَم لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین ته‌نها واته كوردیه‌كه‌ی هه‌ندێكیان بنوسین: یه‌كه‌م سه‌عله‌به ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) شه‌وێكی ڕه‌مه‌زان هاته مزگه‌وت بینی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له گۆشه‌یه‌كی مزگه‌وته‌وه به كۆمه‌ڵ نوێژ ده‌كه‌ن،
د.ئاراس محمد صالح - مامۆستای زانكۆ
یه‌كێك له‌و خواپهرستیانهی تایبه‌ته به مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌و نوێژی تهراویحهو یه‌كێكه له‌و نوێژانه‌ی كه سونه‌ته به‌كۆمه‌ڵ بكرێت، بهلاَم وابهخهڵكی ناسێنراوه كه پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌م نوێژه‌ی به كۆمه‌ڵ نه‌كردوه‌و له سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تابدا ئه‌م نوێژه به‌فه‌رمانی ئه‌و به كۆمه‌ڵ كراوه‌و وته‌زای (نعم بدعه هژه) بلاَوه له‌ناو مه‌لایان و خه‌ڵكی ئاسایدا، بهلاَم له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌كه وانییه جۆرێك له بێئاگایی تێكه‌ڵكردن له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا هه‌یه:
نوێژی ته‌راویحی به‌كۆمه‌ڵ سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره( صلی الله علیه وسلم ) : كۆمه‌ڵێك فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) هه‌یه كه‌باس له‌و سونه‌ته پیرۆزه ده‌كه‌ن بهلاَم لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین ته‌نها واته كوردیه‌كه‌ی هه‌ندێكیان بنوسین: یه‌كه‌م سه‌عله‌به ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) شه‌وێكی ڕه‌مه‌زان هاته مزگه‌وت بینی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له گۆشه‌یه‌كی مزگه‌وته‌وه به كۆمه‌ڵ نوێژ ده‌كه‌ن، فه‌رموی ئه‌وانه چی ده‌كه‌ن؟ كابرایه‌ك وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌وانه قورئانیان له‌به‌ر نییه یان ناتوانن قورئان بخوێنن و ئوبه‌یی كوڕی كه‌عب قورئان ده‌خوێنێ و پێش نوێژیان بۆ ده‌كات و ئه‌وانیش له دوایه‌وه نوێژده‌كه‌ن، پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموی كارێكی باش ده‌كه‌ن، یان سونه‌تی من جێبه‌جێده‌كه‌ن، وه ئه‌م كاره‌ی ئه‌وانی پێ‌ناخۆش نه‌بوو.(ئه‌م فه‌رموده‌یه به‌یهه‌قی و ئه‌بوداود هێناویانه‌و ئه‌لبانی به‌ڕاستی داناوه).
لهفهرمودهیهكی تردا كه نوعمانی كوڕی به‌شیر گێڕاویه‌تیه‌وه ده‌فه‌رموێت: له شه‌وی بیست و سێی ڕه‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) به‌كۆمه‌ڵ نوێژی ته‌راویحمان كرد هه‌تا سێ یه‌كی یه‌كه‌می شه‌و، وه شه‌وی بیست و پێنجی ڕه‌مه‌زان ته‌راویحمان به كۆمه‌ڵ كرد هه‌تا نیوه‌ی شه‌و، وه شه‌وی بیست و حه‌وتی ڕه‌مه‌زان تهرویحمان به‌كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر كرد هه‌تا گومانمان كرد ده‌گه‌ینه بانگی به‌یانی و فریای پارشێو ناكه‌وین.(ئه‌م فه‌رموده‌یه نه‌سائی و ئیمامی ئه‌حمه‌د هێناویانه‌و ئیمامی حاكم به‌ڕاستی داناوه).
ئه‌م فه‌رمودانه به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكران كه بهكۆمهڵكردنی نوێژی ته‌راویح له‌ناو مزگه‌وتدا سونه‌تێكی عه‌مه‌لی و ته‌قریری پێغه‌مبه‌ری خوایه( صلی الله علیه وسلم ) و سونه‌ته موسڵمانان پابه‌ند بن به‌و سونه‌ته پیرۆزه‌وه.
لهفهرمودهیهكی تردا كه عائیشه‌ی دایكی موسڵمانان ده‌یگێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێت: خه‌ڵكی له مزگهزوتهكهی پێغه‌مبه‌ری خوادا( صلی الله علیه وسلم ) له‌شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ پێكه‌وه جه‌ماعه‌تیان ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی قورئانیان له‌به‌ربوو هه‌ریه‌كه‌و پێنج كه‌س یان شه‌ش كه‌س یان كه‌متر یان زیاتری له‌گه‌ڵ بوو پێشنوێژی بۆ ده‌كردن، شه‌وێك پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی پێ‌كردم حه‌سیرێكی بۆ داخه‌م له‌به‌رده‌م ژوورهكهمداو منیش ئه‌و كاره‌م كرد‌و پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) دوای نوێژی عیشا هاتهوهوه ئه‌وانه‌ی له‌مزگه‌وت له‌گه‌ڵی بوون له‌ده‌وری كۆبوونه‌وه‌و به‌رنوێژی بۆكردن به‌درێژایی شه‌و، دوای پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) كۆتایی به نوێژه‌كه هێناو هاته ژووره‌كه‌م و حهسیرهكهی له جێگه‌ی خۆی به جێهێشت، بۆ به‌یانی خه‌ڵكی باسی نوێژكردنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریان ده‌كرد، بۆ شه‌وی داهاتوو خه‌ڵكێكی زۆركۆبونهوه مزگه‌وته‌كه پڕبوو ، له‌شه‌وی دووه‌مدا پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر نوێژكردنه‌كه‌ی و بۆ به‌یانی خه‌ڵكی باسی ئه‌و نوێژكردنه‌ی پێغه‌مبه‌ریان دهكردو خه‌ڵكی مزگه‌وت وه‌ها زۆربوو له‌شه‌وی سێیه‌مدا جمه‌ی ده‌هات، وه شه‌وی سێیه‌میش نوێژی بۆكردن، لهشهوهی چواره‌مدا خه‌ڵكه‌كه له مزگه‌تدا جێگه‌ی نه‌بووه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) نوێژی عیشای بۆكردن و گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، خه‌ڵكی مانه‌وه له مزگه‌وت، عائیشه‌ی ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموی ئه‌و خه‌ڵكه چی ده‌كه‌ن ئه‌ی عائیشه؟ وتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا دوێنی خه‌ڵكی هه‌واڵی نوێژه‌كه‌ی تۆیان بیست له مزگه‌وت، هاتوون نوێژیان بۆ بكه‌ی، ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموی حهسیرهكهت بپێچه‌وه ئه‌ی عائیشه، ئه‌و شه‌وه‌ی كرده‌وه بێ ئه‌وه‌ی بخه‌وێت، خه‌ڵكی هه‌ر چاوه‌ڕێ بوون له شوێنی خۆیان، هه‌ندێكیان هاواری كرد نوێژ نوێژ، هه‌تا پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) ده‌رچوو بۆ نوێژی به‌یانی، هه‌تا نوێژی به‌یانی كرد‌و پاشان ڕووی كرده خه‌ڵكه‌كه‌و فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵكینه ئه‌م شه‌و بێ‌ئاگا نه‌بووم، وه ئاگاداری ئێوه بووم لێره، بهلاَم بۆیه نوێژی تهراویحم بۆ نه‌كردن به جه‌ماعه‌ت ترسام له‌سه‌رتان فه‌رزبكرێت، له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تردا ترسام نوێژی شه‌وتان له‌سه‌ر فه‌رز بكرێت و بۆتان نه‌كرێت،، ئه‌وه‌نه‌تان ته‌كلیف له‌سه‌ره بۆتان بكرێت خوای گه‌وره كارێك نادات به‌سه‌رتانا بۆتان نه‌كرێت. ئه‌م فه‌رموده بوخاری و موسلیم ڕیوایه‌تیان كردوه. ئه‌م فه‌رموده به‌ڵگه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر نوێژی ته‌راویحی به جه‌ماعه‌ت كردوه له ڕه‌مه‌زاندا سێ شه‌و له‌سه‌ریه‌ك وه‌له شه‌وی چواره‌مدا كه نه‌یكردوه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ئه‌و نوێژه له‌سه‌ر موسڵمانان بكرێته فه‌رز، یان بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان تێبگه‌یه‌نێت كه ئه‌م نوێژه سونه‌ته‌و فه‌رز نییه، وه كاتێك كه ئه‌و(عله) هۆكاره نه‌ما وه‌ك زانایانی ئوصولی فقهی باسیان كردوه كاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی پێشوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتێك پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) وه‌فات ده‌كات شه‌ریعه‌ت ته‌واو ده‌بێت و به پایان ده‌گات به جه‌ماعه‌ت كردنی نوێژی ته‌راویح ده‌بێته سونه‌ت چونكه ترسی پێشوونهماوه.
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب سونه‌تی زیندوكرده‌وه: له كاتێكدا پێَغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) له ژیاندا بوو ناو به‌ناو پێش نوێژی ته‌راویحی بۆ موسڵمانان دهكردو هه‌ندێك جار نهیدهكردو موسڵمانان كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ له‌ناو مزگه‌وتدا به جیا جه‌ماعه‌تیان ده‌كرد و پێغه‌مبه‌ریش( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری نه‌كردوه‌و ئیقراری كردوه، ئه‌م شێوازه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئه‌بوبه‌كری صدیقیشداو سه‌ره‌تای خه‌لافه‌تی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب، بهلاَم عومه‌ری كوڕی خه‌تاب فه‌رمان ده‌رده‌كات له‌كاتی خه‌لافه‌تی خۆیداو هه‌موو موسڵمانان له دوای یه‌ك ئیمامه‌وه له مزگه‌وتدا كۆده‌كاته‌وه، عه‌بدوڕه‌حمانی كوڕی عهبدولقاری ده‌فه‌رموێت: له‌شه‌وێكی ڕه‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ عومه‌ری كوڕی خه‌تابدا چووین بۆ مزگه‌وت بینیمان یه‌كێك به‌ته‌نها نوێژ ده‌كات و وه‌هه‌ندێكی تر به جیا جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ن، عومه‌ر وتی به‌خوا من هه‌موو خه‌ڵكی له دوای یه‌ك قورئان خوێنه‌وه كۆبكه‌مه‌وه كارێكی باشه، پاشان سور بوو له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی و هه‌موو خه‌ڵكی له دوای ئوبه‌ی كوڕی كه‌عبه‌وه كۆكرده‌وه، وه له‌شه‌وێكی تردا پێكه‌وه چووین بۆ مزگه‌وت بینیمان هه‌مووان له دوای ئوبهیهوه جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ن، عومه‌ر فه‌رموی: باشترین داهێنراو(بدعه) ئه‌مه‌یه، وه‌ئه‌وانه‌ی ئێستا نوستون و له كۆتایی شه‌ودا ته‌راویحه‌كه‌یان ده‌كه‌ن باشترن له‌وانه‌ی ئێستا له‌سه‌ره‌تای شه‌وه‌وه نوێژه‌كه‌یان ده‌كه‌ن. ئه‌م فه‌رموده‌یه ئیمامی مالیك هێناویه‌تی ابن حجر به(مقبول) ناوی ده‌بات. ئه‌لبانی به ڕاستی داناوه.
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی كه بلاَوه له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌له‌كاتی پێغه‌مبه‌ردا( صلی الله علیه وسلم ) ته‌راویح به جه‌ماعه‌ت نه‌كراوه عومه‌ر ئه‌و كاره‌ی كردوه، بۆچوونێكی ڕاست نییه به‌ڵگه‌ی ئه‌و فهرمودانهی پێشوو ئاماژه‌مان پێكردو چه‌ند فه‌رموده‌ی تر.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌رموده‌ی عومه‌ر ده‌كه‌نه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی بیدعه‌ی باش هه‌یه‌و ئه‌م ده‌قه فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر ته‌خصیص ده‌كات كه ده‌فه‌رموێت:(كل بدعه چلاله) ئه‌م بۆچوونه‌ش ڕاست نییه، چونكه بیدعه داهێنانی شتێكه له دین و خواپه‌رستیدا كه هیچ بنه‌مایه‌كی پێشووی نه‌بێت، بهلاَم كاتێك عومه‌ر سونه‌تی جه‌ماعه‌ت زیندوده‌كاته‌وه پێشتر پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌و كاره‌ی كردوه، لێره‌دا عومه‌ر بیدعه به‌مانا زمانه‌وانیه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت نه‌ك واته شه‌رعیه‌كه‌ی كه داهێنانی شتێك بێت له دیندا كه پێشتر نه‌بووبێت و هیچ ده‌قێكی شه‌رعی پاڵپشتی نه‌كات، ئه‌مه‌ش ڕای ئیمامی (سوبوكیه) له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رموده.
به‌خته‌وه‌ری

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت زۆر به‌سوده سه‌رکه‌وتوو بیت...


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش تینا گیان به‌ڕاستی به جه‌ماعه‌تی زۆر خۆشتره و ملکه‌چی زیاتر تێدایه بۆ خوای گه‌وره به‌ڵام هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌یه که ئه‌م جماعتیه تێک ده‌دات بۆ نموونه ئافره‌تی وا هه‌یه یه‌ک دوو منداڵ دێنن یان زۆر قسه ده‌که‌ن و هه‌نێ حاڵه‌تی تر ... ته‌مه‌ن درێژ بیت گوڵێ گیان.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئیوه‌ی گوڵیش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه










دةست خؤش تينا كيان بؤ ئةم بابةتة جوانةت سةركةوتوو بيت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش خوا باداشتی به‌خێرت بداتهوا هاورێ گیان
بژیت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس ماڵه‌که‌م ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
خوای گه‌وره پاداشتی خێرت بداته‌وه به‌ڕێز تینا..
هیوادارم بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌م بابه‌ته به‌سوودانه..
شاد بیت ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس به‌ڕێزه‌که‌م ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
