.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











نه‌خۆشی شه‌کره و مانگی ڕه‌مه‌زان -.وه‌رگێڕانی: سیروان کاروانی
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ئایینی ئیسلام هه‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یانه‌وێ مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بن. ئه‌گه‌ر تۆ نه‌خۆشیی شه‌کره‌ت هه‌یه، ئه‌وا گرنگه ئه‌و ئاکامانه بزانی که ده‌شێ ڕۆژوو به‌دوای خۆیدا بیانهێنێ.
له هێندێک حاڵه‌تدا ڕاسته‌وخۆ ڕۆژووگرتن گونجاو نی‌یه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه که که‌سه‌که کام جۆره ئازاری نه‌خۆشیی شه‌کر ده‌چێژێ و، کام چاره‌سه‌ر بۆی پێویسته. له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که وه‌ک جۆری جیاواز په‌یدا ده‌بێت و ده‌شێ چاره‌سه‌رییه‌که‌شی جیاواز بێت، چاکتره ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌کریان هه‌یه، هه‌میشه پرسیاری ڕێنمایی له سسته‌ری نه‌خۆشیی شه‌کر یاخود پزیشکه‌که‌یان بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژوو ده‌سپێبکات. لێره‌دا چه‌ند ڕێنماییه‌ک هه‌ن که ده‌توانن یارمه‌تیت بده‌ن، ئه‌گه‌ر بیر لێ ده‌که‌یته‌وه به‌ڕۆژوو بیت. بێجگه‌له‌وه زانیاریش هه‌یه بۆ تۆ که بڕیارت داوه به‌ڕۆژوو بیت، به‌لآم دڵنیا نییت له‌وه‌ی که چی بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی هێنده‌ی بکرێ به‌باشی کۆنترۆڵی شه‌کر له خوێندا ڕابگریت.
ڕۆژوو و جۆری 1 له نه‌خۆشیی شه‌کره
له جۆری 1 له نه‌خۆشیی شه‌کره‌دا، چاره‌سه‌رییه‌که‌ی هه‌میشه ئینسولینه. له‌و جۆره‌ی نه‌خۆشیی شه‌کره‌دا، گرنگه که وه‌رگرتنی خواردن و ئاستی ئینسولینه‌که تێک بکه‌نه‌وه، به شێوه‌یه‌ک که شه‌کری خوێنه‌که زۆر نزم یاخود زۆر به‌رز نه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه، ده‌شێ ڕاسته‌وخۆ مه‌ترسیدار بێت بۆ که‌سێک که نه‌خۆشیی شه‌کره‌ی له جۆری 1 هه‌بێت و به‌ڕۆژوو بێت.
ڕۆژوو و جۆری 2 له نه‌خۆشیی شه‌کره
له جۆری 2 له نه‌خۆشیی شه‌کره‌دا، نه‌خۆشییه‌که له ماوه‌یه‌کی درێژدا په‌ره‌ده‌ستێنێ. کاتێ نه‌خۆشییه‌که ده‌سنیشان ده‌کرێت، ده‌شێ چاره‌سه‌رییه‌که ته‌نها گۆڕینی خواردن و وه‌رزش بێت. کاتێ ئه‌و ڕێنماییانه زیاتر که‌ڵکیان نابێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێکی په‌سندکراوی شه‌کر له خوێندا ڕابگرن، ئه‌وا حه‌بی چاره‌سه‌ری به‌کارده‌هێنرێ.
حه‌بی چاره‌سه‌ری وه‌ک دوو جۆری جیاواز هه‌یه:
به‌شێک له‌وه‌ی که حه‌به‌کان دژه‌ئینسولین که‌م ده‌که‌نه‌وه (ئه‌و به‌ره‌نگارییه‌ی که له شانه‌ی ماسوولکه‌کاندایه دژی کاریگه‌ریی ئینسولین و، یارمه‌تیی له‌ش ده‌دات که چاکتر سوود له ئینسولین وه‌ربگرێت)، به‌شێکیش له‌وه‌ی که حه‌به‌کان به‌رهه‌می ئینسولین زیاتر ده‌که‌ن. کاتێ حه‌بی چاره‌سه‌ری زیاتر که‌ڵکی نابێ بۆ ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی شه‌کر له خوێندا بکات، ئه‌وکات چاره‌سه‌ریی ئینسولین پێویسته.
هه‌مان ڕێنمایی پێویسته وه‌ک ئه‌وه‌ی که بۆ جۆری 1 له نه‌خۆشیی شه‌کردا هاتووه – ڕێنماییی ئه‌وه ناکرێت که به‌ڕۆژوو بیت.
خواردن و ڕه‌مه‌زان
چاکتر وایه که ڕاسته‌وخۆ دوای خۆرئاوابوون ژه‌مه‌نانێک و پێش خۆرهه‌لآتن ژه‌مه‌نانێک بخۆیت. چاکتر وایه له‌نێوانیاندا یه‌ک یان دوو سووکه‌خواردن بخۆیت. ئه‌وه‌ش گرنگه که پێش خۆرهه‌لآتن ئاو زۆر بخۆیته‌وه.
چه‌ندێتیی خواردنیش گرنگه. له‌وه زیاتر مه‌خۆ که کاتی ئاسایی ده‌یخۆیت. ئه‌گه‌ر چه‌ندین جۆر خواردن دانرا، چاکتر وایه له هه‌ر خواردنه و که‌مێک بخۆیت، ئه‌گه‌رنا شه‌کری خوێنه‌که‌ت ئێجگار به‌رز ده‌بێته‌وه.
بیر له‌وه‌ش بکه‌وه که خۆت له شتی شیرین، میوه‌ی وشککراوه و هی له‌و شێوه‌یه دووربخه‌یته‌وه. له‌و حاڵه‌تانه‌ش شه‌کری خوێنه‌که‌ت ئێجگار به‌رز ده‌بێته‌وه.
هه‌میشه کۆنترۆڵی شه‌کری خوێنه‌که‌ت بکه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شتی شیرینت خوارد. له‌گه‌ڵ سسته‌ری نه‌خۆشیی شه‌کره‌که‌ت باسی بکه، که له کاتی ئێجگار به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌کر له خوێندا چی بکه‌یت.
کاتێکیش که ڕه‌مه‌زان ته‌واو ده‌بێت –ده‌بێته جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان – گرنگه که ئێجگار زۆر خواردن، شتی شیرین یاخود زۆر میوه نه‌خۆیت. ئه‌گه‌ر به‌شه‌خواردنێکی که‌متر بخۆیت، شه‌کری خوێنه‌که‌ت که‌متر ده‌بێت و تۆش ته‌ندروستیت چاکتر ده‌بێت.
هه‌وڵ بده به‌گوێره‌ی مۆدێلی قاپه‌کان خواردن بخۆیت، یانی ده‌بێ سێیه‌کی ژه‌مه‌خواردنه‌که گۆشت یان ماسی بێت، سێیه‌کی سه‌وزه بێت و سێیه‌که‌که‌ی دواتر برنج، پاسته، په‌تاته، ساوه‌ر یان بڕووش بێت.
چه‌ند زانیارییه‌ک له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جۆری جیاواز له چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشیی شه‌کر
ته‌نها خواردن و وه‌رزش
کاتێ چاره‌سه‌رییه‌که‌ت ته‌نها ڕێنماییی خواردن و وه‌رزش بێت، ئه‌وا ده‌توانی به‌بێ گیروگرفت به‌ڕۆژوو بیت، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت له‌و خواردنانه‌ی که بۆت ده‌سنیشان کراون بیانخۆیت.
خواردن، وه‌رزش و حه‌بی چاره‌سه‌ری
ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رییه‌که‌ت به حه‌ب بێت ڕۆژی جارێک که به‌رهه‌می ئینسولین زیاد ده‌کات، ده‌بێ له کاتی خۆرئاوابووندا که ڕۆژوو ده‌شکێنیت ئه‌و حه‌به بخۆیت. ئه‌گه‌ر ده‌رمانێکی تر به‌کارده‌هێنیت که له به‌یانیاندا ده‌یخۆیت، ده‌بێ به‌رده‌وام بیت له‌وه‌ی که به‌یانیان پێش خۆرهه‌لآتن بیخۆیت.
ئه‌گه‌ر ڕۆژی دوو حه‌ب بخۆیت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئینسولینه‌که‌ت زیاد بکات، له کاتی خۆرئاوابووندا که ڕۆژوو ده‌شکێنیت حه‌بی یه‌که‌م بخۆ.
حه‌بی دووه‌م پێش خۆرهه‌لآتن له‌گه‌ڵ ژه‌می نانخواردندا بیخۆ. ده‌شێ ئاوا بێت که تۆ پێش خۆرهه‌لآتن ته‌نها پێویستیت به‌وه‌یه که نیوه‌ی ده‌رمانه‌که بخۆیت. ئه‌وه له‌گه‌ڵ سسته‌ری نه‌خۆشیی شه‌کر، یاخود پزیشکه‌که‌تدا باس بکه.
ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رییه‌که‌ت ڕۆژی سێ حه‌به، ئه‌وا گرنگه که له‌گه‌ڵ سسته‌ری نه‌خۆشیی شه‌کر یاخود پزیشکه‌که‌تدا باسی بکه‌یت، که چۆن حه‌به‌کانت بخۆیت. له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س بێت که حه‌بێک له کاتی خۆرئاوابووندا و حه‌بێکیش پێش خۆرهه‌لآتن بخۆیت.
خواردن، وه‌رزش و ئینسولین و، له‌وانه‌شه له‌گه‌ڵ حه‌بدا
ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رییه‌که‌ت به ئینسولینه، ئه‌وا ڕێنماییه‌که ئه‌وه‌یه که به‌ته‌واوی واز له ڕۆژووگرتن بهێنیت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بته‌وێ هه‌ر به‌ڕۆژوو بیت، ئه‌وا لێره‌دا چه‌ند یاسایه‌ک هه‌ن که زۆر گرنگه ڕه‌چاویان بکه‌یت.
ڕۆژی یه‌ک جار ئینسولین – بۆ شه‌و
ئه‌گه‌ر له باری ئاسایی‌دا چاره‌سه‌رییه‌که‌ت به ئینسولینه بۆ شه‌و، له‌جیاتیی ئه‌وه له کاتی خۆرئاوابوون که ڕۆژوو ده‌شکێنیت، شرینقه‌که لێ بده. ئه‌وسا مه‌ترسی که‌متره که تووشی که‌میی شه‌کر بیت له خوێندا.
ڕۆژی دوو جار ئینسولین
ئه‌و ژه‌مه ده‌رمانه‌ی که له کاتی نانخواردنی به‌یانیاندا به‌کاریده‌هێنی، له‌جیاتیی ئه‌وه له کاتی خۆرئاوابوون که ڕۆژوو ده‌شکێنیت به‌کاریبهێنه. گرنگه که له‌گه‌ڵ سسته‌ری نه‌خۆشیی شه‌کر یاخود پزیشکه‌که‌تدا باسی بکه‌یت، که چه‌ند ئینسولین به‌کاربهێنی و که‌ی ژه‌مه ده‌رمانی دووه‌م به‌کاربهێنیت. ئه‌وه‌ش زۆر په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه، که چ کاتێک نان ده‌خۆیت و چ جۆره ئینسولینێکت بۆ چاره‌سه‌ر بۆ دانراوه.
به‌گشتی زۆر سه‌خته که بتوانی کۆنترۆڵی شه‌کر له خوێندا ڕابگری و له هه‌مان کاتیش‌دا به‌ڕۆژوو بیت، له کاتێکدا که چاره‌سه‌رییه‌که‌ت به ئینسولینه.
چاره‌سه‌ریی به ئینسولین هاوسه‌نگییه‌ک له نێوان ژه‌مه‌خواردن و ئینسولین ده‌خوازێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ شه‌کری خوێنه‌که کۆنترۆڵ بکرێ.
ئه‌گه‌ر تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌یان هه‌ڵده‌بژێری که به‌ڕۆژوو بیت، ده‌بێ زۆر ورد بیت له‌وه‌ی که چی ده‌خۆیت، له چ کاتێکدا ده‌خۆیت و سه‌رباقیی ئه‌وه بزانی که چی کار له‌سه‌ر شه‌کری خوێنه‌که‌ت ده‌کات.
گرنگه که نیشانه‌ی که‌میی شه‌کر له خوێندا بناسیت و ئه‌گه‌ر ئاستی شه‌کره‌که نزم بێت، ئه‌وا ڕۆژووه‌که بشکێنیت.
ئه‌گه‌ر تووشی ئێجگار که‌میی شه‌کر بیت له خوێندا، ده‌بێ خواردن بخۆیت و شله‌یه‌ک بخۆیته‌وه، بۆ نموونه ئاوی میوه بخۆیته‌وه یاخود بابۆڵه‌یه‌ک بخۆیت: ده‌توانی شه‌کری ترێ (Dextrosol)یش بخۆیت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر شه‌کری خوێنه‌که‌ت به‌رز نه‌بووه‌وه بۆ ئاستێکی ئاسایی، شیاوه که ته‌له‌فۆن بکه‌یت بۆ سسته‌ری نه‌خۆشیی شه‌کر، یاخود بۆ ژماره 112 و داوای یارمه‌تی بکه‌یت.
پرسیار له سسته‌ری نه‌خۆشیی شه‌کر یاخود پزیشکه‌که‌ت بکه، ده‌رباره‌ی ڕێنماییی ئه‌وه‌ی که چی بکه‌یت. ئه‌وان ڕێنماییت ده‌که‌ن که چۆن به چاکترین شێوه بکه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیت هێنده‌ی بکرێت باش بێت.
___________________________
بابه‌ته‌که به هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ستهاتووه:
سسته‌ری نه‌خۆشیی شه‌کر کریستینا هێللگرێن (Christina Hellgren)، ناوه‌ندی چاودێریی (Tureberg)،
سسته‌ری نه‌خۆشیی شه‌کر ئوللا لێننه‌رتسسۆن (Ulla Lennartsson)، ناوه‌ندی چاودێریی (Väsby Centrum)،
سسته‌ری نه‌خۆشیی شه‌کر کاییا سه‌ییبۆلت (Kaija Seijboldt)، ناوه‌ندی چاودێریی (Jakobsberg).
بابه‌ته‌که له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی خواره‌وه ڕاست و لێکۆڵراوه‌ته‌وه:
پرۆفێسسۆر و سه‌رۆکی پزیشکان کلاس-یوێران ئوێستێنسۆن (Claes-Göran Östenson)، کلینیکی لوو،
میتابۆلیزم (زینده‌کار) و نه‌خۆشیی شه‌کر، نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی کارۆلینسکا له سۆلنا.
سسته‌ری نه‌خۆشیی شه‌کر سوسان ئه‌یڤازی (Susan Eyvazi)، ستۆکهۆڵم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Shara90 (2009-08-22 23:14:48)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه