.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











دوێنی شه‌ممه یانه‌ی مانچیسته‌ر یونایتد له‌میانه‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزی‌دا یانه‌ی مانچیسته‌ر یونایتد له‌ده‌روه‌ی یاریگای خۆی بووه میوانی یانه‌ی ویگان ئه‌تله‌تیك و تیایدا یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان توانیان به‌ئه‌نجامی پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی پێ بهێنن.
تیایدا و له‌خوله‌كی 72دا مایكڵ ئۆینی هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی نیوكاسڵ و ئێستای یانه‌ی مانچیسته‌ر یونایتد له‌جێگه‌ی واین ڕۆنی هێرشبه‌ر چووه نێو یاریگا و دوای 13خوله‌كی له‌به‌شداریكردنی له‌و یاریه‌دا توانی به‌لێدانێكی جوان گۆڵی چواره‌می یانه‌ی مانچیسته‌ر تۆمابكات.
له‌دوای كۆتایی هاتنی یاریه‌كه‌ش ئه‌لێكس فیرگسۆنی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه زۆر به‌دڵخۆشیه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌و وولاَته باسی له‌ئاست به‌رزی مایكڵ ئۆین كرد و ووتی گه‌ربێت و ئۆین و بێرباتۆف به‌و شێوه‌یه له‌سه‌رجه‌م یاریه‌كانی یانه‌كه‌دا به‌شداری بكه‌ن ئه‌وا پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ پارێزگاری كردنی یانه‌كه له‌نازناوی خولی پریمه‌رلیگ له‌م وه‌رزه‌دا.
دواتریش فیرگسۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌مایكڵ ئۆین ته‌نها پێویستی به‌تۆماركردنی گۆڵێك هه‌یبوو تاكو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا بكرێته‌وه و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر تۆماركردنی گۆڵ.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه