.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















کێ بۆی هه‌یه به ڕۆژوو نه‌بێت به‌ڵام پاشان بیگرێته‌وه ؟؟
ئـه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه مۆڵه‌ت به خاوه‌نه‌كـه‌ی ده‌دات رۆژوو نه‌گرێت ، ئه‌و نه‌خۆشییه سـه‌خته‌یه كه به رۆژوو گرتن زیاد ده‌كات ، یان مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ببێته هۆی دره‌نگ چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ( ئه‌مه‌ش عاده‌ته‌ن به ته‌جروبه ده‌زانرێت یان پزیشكی شاره‌زاو متمانه پێ كرا‌و شاهێدی بۆ ده‌دات ) .
ئه‌وی نه‌خۆشیه‌كی وای هه‌یه كه ئومێدی چاك بوونه‌وه‌ی هه‌یه ، هه‌روه‌ها ئه‌وی له‌سه‌فه‌ردایه ، مۆڵه‌تی ئه‌وه‌یان دراوه‌تێ كه به‌رِۆژوو نه‌بن ، به‌ڵام ده‌بێت دوایی بیگرنه‌وه . چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ( وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ )البقره /185 واته : هه‌ر كه‌س نه‌خۆش بوو یان له سه‌فه‌ردا بوو ده‌بێت له رۆژانی تردا بیگرێته‌وه ..
ئیمامی احمد و ئه‌بوداوودو به‌یهیقی به سه‌نه‌دی سه‌حیح له مه‌عازی كورِی جه‌به‌له‌وه ـ خوا لێی رازی بێت ـ گێرِاویانه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تی : ( إن اللّه تعالى فرض على النبي صلى الله عليه وسلم الصيام، فأنزل: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) إلى قوله: ( وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ) البقرة/183ـ184 فكان من شا‌ء صام، ومن شا‌ء أطعم مِسكِيناً، فأجزأ ذلك عنه، ثم إن اللّه _ تعالى _ أنزل الآية الأخرى: ( شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ ) إلى قوله: ( فَمَن شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ) البقرة /185 فأثبتَ صيامه على المقيم الصحيح، ورخص فيه للمريض والمسافر، وأثبت الإطعام للكبير، الذي لا يستطيع الصيام) .. واته : خوای په‌روه‌ردگار رۆژووی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر به‌وه فه‌رز كرد كه فه‌رمووی : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌رِتان هێناوه رۆژووتان له‌سه‌ر فه‌رز كراوه هه‌ر وه‌كو كه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه فه‌رز كرابوو ، تا به هۆیه‌وه پارێزكاری بكه‌ن . تا ده‌گاته : له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش ( كه ناتوانن رۆژووه‌كه بگرن به‌ڵام ) كه ده‌توانن كه‌فاره‌ت بده‌ن با ژه‌مه خوارنی هه‌ژارێك بده‌ن . ئینجا هـه‌ر كه‌س ده‌یوویست به‌رِۆژوو ده‌بـوو ، ئه‌وی نه‌شی ده‌توانی ژه‌مـه خواردنه‌كـه‌ی ده‌دایه هه‌ژارێك ( كه‌فاره‌ته‌كه‌ی ده‌دا ) ئه‌ویشی بۆ ده‌كه‌وته بری رۆژووه‌كه . پاشان خوای گه‌وره فه‌رمووی : مانگی ره‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه قورئانی تێدا هاتۆته خواره‌وه .. تا گه‌یشته : هه‌ر كه‌ستان ئاماده‌ی مانگه‌كه بوو با به‌رِۆژوو بێت .. به‌مه‌ش رۆژووه‌كه‌ی له‌سه‌ر نیشته‌جێی له‌ش ساغ فه‌رز كرد و مۆڵه‌تی نه‌خۆش و موسافیری دا كه نه‌یگرن . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دیاری كرد كه ئه‌و پیری بێ توانایه‌ی ناتوانێت پێ بێت ، بۆی هه‌یه نه‌یگرێت ، به‌ڵام ده‌بێت كه‌فاره‌ته‌كه‌ی بدات ..
ئـه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه مۆڵه‌ت به خاوه‌نه‌كـه‌ی ده‌دات رۆژوو نه‌گرێت ، ئه‌و نه‌خۆشییه سـه‌خته‌یه كه به رۆژوو گرتن زیاد ده‌كات ، یان مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ببێته هۆی دره‌نگ چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ( ئه‌مه‌ش عاده‌ته‌ن به ته‌جروبه ده‌زانرێت یان پزیشكی شاره‌زاو متمانه پێ كرا‌و شاهێدی بۆ ده‌دات ) .
ئیبنو قودامه له كتێبی المُغْنِی دا ده‌فه‌رموێ : زانای سه‌له‌ف هه‌ن كه مۆڵه‌تیان به هه‌موو نه‌خۆشێك داوه رۆژوو نه‌گرێت ، با دان ئێشه‌یه‌ك یان ئازارێكیش بێت له په‌نجه‌یه‌كدا ! چونكه ئایه‌ته‌كه به گشتی ده‌فه‌رموێ : هه‌ر كه‌س نه‌خۆش بوو ؟ مادام بۆ موسافیریش ـ با سه‌فه‌ره‌كه‌شی پێویست نه‌بوو بێت ـ هه‌یه رۆژوو نه‌گرێت ، كه‌وا بوو بۆ نه‌خۆشیش هه‌ر وایه با نه‌خۆشیه‌كه‌شی زۆر سه‌خت نه‌بێت ..ئه‌مه‌ش فه‌توای بوخاری و عطاء و زاهیریه‌كانه ..
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌شی ساغه ، به‌ڵام ده‌ترسێت ئه‌گه‌ر رۆژوو بگرێت بۆ ته‌ندروستی خراپ بێت هه‌ر وه‌كو نه‌خۆش وایه . هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ش كه برِۆژووه به‌ڵام تینوێتی یان برسێتی تینی بۆ هێناوه‌و ده‌ترسێت گه‌ر به‌رده‌وام بێت بمرێت ، با له‌ش ساغیش بێت ، بۆی هه‌یه رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت و له كاتی تردا بیگرێته‌وه .. چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ ( وَلاَ تَقْتُلُوا ڕَنفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِیماً ) النساء/29 واته : خۆتان مه‌كوژن خۆ خوای گه‌وره به‌به‌زه‌ییه به‌رامبه‌رتان . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : ( وَمَا جَعَڵ عَڵیْكُمْ فِی الدِّینِ مِنْ حَرَجٍ ) الحج/78 واته : خوای گه‌وره هیچ نارِه‌حه‌تی و گرێ و گۆڵیه‌كی له دین و دینداریه‌كه‌دا بۆ پێش نه‌هێناوون .
ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر رۆژوو گرتنه‌كه‌ی و ته‌حه‌ممولی نارِه‌حه‌تیه‌كه‌ی كرد ، رۆژووه‌كه‌ی ته‌واوه به‌ڵام كارێكی چاكی نه‌كردووه ، چونكه سوودی له‌و مۆڵه‌ته وه‌رنه‌گرتووه كه خوای گه‌وره بۆ نه‌خۆشی داناوه . له‌وانه‌شه تووشی نه‌خۆشیه‌كی تری بكات ، یان نه‌خۆشیه‌كه‌ی خۆی خراپتر بكات ..
له یاوه‌رانیشدا زۆر جار بووه كه هه‌ندێكیان به‌رِۆژوو بوون و هه‌ندێكی تریان به‌رِۆژوو نه‌بوون . هه‌ردوولاشیان هه‌ر له‌سه‌ر فه‌توای پێغه‌مبه‌ر مه‌زن بوون r حه‌مزه‌ی ئه‌سله‌می ـ خوا لێی رازی بێت ـ به پێغه‌مبه‌ری r فه‌رموو : ( يا رسولَ اللّهِ، أجِدُ مِنِّي قُوةًً علَى الصَّوم ِفي السَّفَرِ، فهلْ عليَّ جُناحٌ ؟ فقال : هي رُخصَةٌ مِن اللّهِ _ تعالى _ فَمَنْ أخَذَ بهَا، فحَسَنٌ، ومَنْ أحَبَّ أن يصومَ فلا جُناحَ عليهِ) رواه مسلم ) واته : توانای رۆژوو گرتنه‌كه‌م له سه‌فه‌ریشدا هه‌ر هه‌یه ، ئه‌گه‌ر به‌رِۆژوو بم گوناح بار ده‌بم ؟ فه‌رمووی :ئه‌وه خۆی مۆڵه‌تێكه‌و خوا داوێتی ، هه‌ر كه‌س وه‌ری گرێ ئه‌وه كارێكی چاكه ، هه‌ر كه‌سێكیش هه‌ر حه‌ز كات به‌رِۆژوو بێت گوناحی ناگاتێ ..
ئه‌بو سه‌عیدی خودریش ـ خوا لێی رازی بێت ـ ده‌فه‌رموێ : ( وعنْ أبي سَعيدٍ الخُدْريّ _ رضي اللّه عنه _ قال: سافَرْنَا مع رسولِ اللّهِ صلى الله عليه وسلم إلى مِكَّةَ ، ونحنُ صِيامٌ. قالَ : فَنَزَلنْا مَنزِلاً، فقالَ رسولُ اللّهِ صلى الله عليه وسلم : إنَّكُمْ قّدْ دَنَوتُمْ منْ عَدُوَّكُمْ، والفِطرُ أقوى لَكُمْ ". فكانتْ رُخْصَةً، فَمِنّا مَنْ صامَ، ومِنَّا مَنْ أفْطَرَ، ثمَّ نزلْنَا منزِلاً آخَرَ، فقالَ : إنَّكُمْ مصَبِّحو عَدوِّكم، والفِطْرُ أقوى لَكُمْ، فأفطِروا . فكانتْ عَزْمَةً، فأفطَرْنَا، ثمَّ رأيتَنا نَصُومُ بعدَ ذلكَ معَ رسولِ اللّهِ صلى الله عليه وسلم في السَّفَرِ ) رواه ڕحمد، ومسلم، وڕبو داود ) واته : به‌رِۆژوو بووین له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا r سه‌فه‌رمان كرد بۆ مه‌ككه ، له شوێنێك لاماندا . پێغه‌مبه‌ر r فه‌رمووی : ئێوه وا له دوژمنه‌كانتان نزیك بوونه‌ته‌وه ، بۆ به‌هێز بوونتان رۆژووه‌كانتان بشكێنن چاكتره .ئه‌مه‌ش مۆڵه‌تێك بوو . ئیتر هه‌مان بوو به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر رۆژووه‌كه‌ی و هه‌شمان بوو شكاندی . دوایی له شوێنێكی تریش لاماندا ، فه‌رمووی : ئێوه وا نزیكه بگه‌نه سه‌ر دوژمنه‌كانتان ، بۆیه رۆژوو شكاندن چاگتره . ئه‌مه‌ش ئیراده‌یه‌م بوو ، ئیتر هه‌موومان رۆژووه‌كه‌مان شكاند . پاش ئه‌وه دیتت له سه‌فه‌ره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر r به‌رِۆژوو ده‌بووینه‌وه .
هه‌ر ئه‌و ـ خوا لێی رازی بێت ـ ده‌فه‌رموێ : ( وعنْ أبي سَعيدٍ الخُدْري _ رضي اللّهُ عنهُ _ قالَ : كُنَّّا نَغْزُو مَعَ رسولِ اللّهِ صلى الله عليه وسلم في رمضانَ ، فَمِنّا الصائمُ، ومِنَّا المُفْطِرُ، فلا يَجدُ الصائمُ على المفطرِ ، ولا المُفْطِرِ على الصائمِ، ثمَّ يرونَ أنَّ مَنْ وَجَدَ قوةً فَصَامَ، فإنَّ ذلكَ حَسَنٌ، ويَرَونَ أنَّ مَنْ وَجَدَ ضَعفَاً فأفْطَرَ، فإنَّ ذلكَ حَسَنٌ ) رواه ڕحمد، ومسلم. ) واته : له غه‌زایه‌كدا له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا بوو r هه‌مان بوو به‌رِۆژوو بوو ، هه‌شمان بوو پێ نه‌بوو . كه‌سیش تیر‌و تانه‌ی له كه‌س تر نه‌ده‌گرت . پاشان بینییان ئه‌وی به‌هێز بوو و به‌رِۆژوو بوو چاكی كرد ، ئه‌وی بێ هێزیش بوو رۆژووه‌كه‌ی شكاند بوو ، هه‌ر چاكی كرد ..
زانایان موناقه‌شه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه كام هه‌ڵوێسته‌یان له‌وی تریان چاكتره ؟
ئیمامان ئه‌بو حه‌نیفه‌و شافیعی و مالیك ده‌فه‌رموون : بۆ كه‌سێك به توانا بێت رۆژوو گرتنه‌كه چاكتره ، بۆ كه‌سێكیش بێ هێزو لاواز بێت شكاندنی چاكتره ..به‌ڵام ئیمام ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموێ : رۆژوو نه‌گرتنه‌كه یان شكاندنه‌كه‌ی چاكتره ..عومه‌ری كورِی عبد العزیز ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ ده‌فه‌رموێ : كامیانی لا ئاسانتر بوو ئه‌وه‌یان چاكتره .ئه‌وی رۆژوو گرتنه‌كه‌ی پێ چاكتر بێت وه‌ك له گرتنه‌وه‌ی دوایی تر ، ئه‌وه ئێستا بیگرێت چاكتره ..
ئیمامی شه‌وكانی ـ دوای توێژینه‌وه‌و وورد بوونه‌وه ـ ده‌فه‌رموێ : هه‌ر كه‌س رۆژووه‌كه‌ی له‌سه‌ر قورس بێت ، یان زیانی پێ بگه‌ێنێت ، یان نه‌یه‌وێت مۆڵه‌ته‌كه وه‌رگرێت ، یان له ریابازی و خۆپه‌سه‌ندی نه‌فسی خۆی ترسا ـ ئه‌گه‌ر له سه‌فه‌ردا بوو ـ چاكتره به‌رِۆژوو نه‌بێت . هه‌ر كه‌سیش ئه‌وانه‌ی نه‌بوو ، رۆژوو گرتنه‌كه‌ی چاكتره ..
ئه‌گه‌ر كه‌سێكی موسافیر به ئومێدی رۆژوو گرتن پارشێو هه‌ستا بوو ، به‌ڵام بۆ سبه‌ی سه‌فه‌ری كرد ، بۆی هه‌یه رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت ..چونكه جابری كورِی عبد الله ـ خوا لێی رازی بێت ـ گێرایه‌وه كه ( أنَّ رسولَ اللّهِ صلى اللهُ عليهِ وسلمَ خَرَجَ إلى مَكَّةَ عامَ الفتحِ فَصَامَ، حتى بَلَغَ كُرَاع الغَمِيم ، وصامَ الناسُ مَعَهُ، فقيلَ لَهُ: إنَّ النَّاسَ قَدْ شَقّ عليهِمْ الصيامُ، وإنَّ الناسَ ينظرونَ فيما فَعَلْتَ.( فَدَعَا بِقَدَحٍ مِنْ ماءٍ بَعَْد العَصْرِ فَشَرِبَ) ، والناسُ ينظرونَ إليهِ، فَأفطَرَ بَعْضُهُم، وصَامَ بعضُهم، فَبَلَغَُهُ أنَّ ناساً صامُوا، فقالَ : ( أولئِكَ العُصَاةُ ) رواه مسلم، والنسائی، والترمژی وێححه واته : پێغه‌مبه‌ر r له ساڵی هه‌شته‌می كۆچی كه به‌ره‌و مه‌ككه ده‌چوو ، به‌رِۆژوو بوو ، خه‌ڵكه‌كه‌ش كه له خزمه‌تیدا بوون هه‌ر به‌رِۆژوو بوون . كه گه‌یشته دۆڵی ( كُراع الغَمیم ) پێیان ووت : رۆژووه‌كه له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه قورس بووه ، ئه‌وانیش هه‌ر سه‌یری جه‌نابت ده‌كه‌ن چی ده‌كه‌یت . ئه‌ویش داوای په‌رداخێك ئاوی كرد ، دوای عه‌سریش بوو ، خه‌ڵكه‌كه‌ش سه‌یریان ده‌كرد . كه خواردییه‌وه ، ئیتر خه‌ڵكیش رۆژووه‌كه‌یان شكاند ، كه‌چی هه‌ندێ كه‌س هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌یه‌ر رۆژووه‌كه ! كه هه‌واڵه‌كه‌ی گه‌یشتێ ، فه‌رمووی : ئه‌وان تاوانبارن یان سه‌رپێچیان كردووه ..
ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی نیشته‌جێ بوو ، نییه‌تی رۆژووی هێنا ، پاشان له رۆژدا سه‌فه‌ری كرد ، جمهوری زانایان ده‌فه‌رموون : بۆی نی‌یه بیشكێنێت . ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئیسحاق فه‌رموویانه : بۆی هه‌یه بیشكێنێت ..چونكه ترمژی له محمدی كورِی كه‌عبه‌وه ده‌گێرِێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی : ( أتيتُ في رمضان أنسَ بنَ مالك ، وهو يريد سفراً، وقد رُحِّلتْ له راحلته، ولبس ثياب السفر، فدعا بطعام فأكل، فقلت له : سُنّة ؟ فقال: سنة. ثم ركب واته : ره‌مه‌زان بوو هاتمه لای ئه‌نه‌سی كورِی مالیك ، به هیوای سه‌فه‌ر بوو ، جل و به‌رگی سه‌فه‌ر له‌به‌ر كردبوو ، ووڵاخێكیشی ئاماده كرد بوو ، پێش ده‌رچوون ، داوای خواردنی كرد ، بۆیان هێنا و خواردی . پێم ووت : سوننه‌ته ؟! فه‌رمووی : به‌ڵێ سوننه‌ته . ئینجا سوار بوو ..
عوبه‌یدی كورِی جوبه‌یر ووتی : ( رَكبْتُ مع أبي بصرة الغفاري، في سفينة من الفسطاط ، في رمضان، فدفع، ثم قرب غداءه، ثم قال: اقترب فقلت: ألستَ بين البيوت ؟ فقال أبو بصرة: أرغبتَ عن سنة رسول اللّه صلى الله عليه وسلم) رواه أحمد، وأبو داود، ورجاله ثقات . (7) واته : له‌گه‌ڵ ئه‌بو به‌سره‌ی غه‌ففاری سواری كه‌شتی بوو بووین تا له شاری فوستاتی میسره‌وه سه‌فه‌ر كه‌ین . ره‌مه‌زانیش بوو . دوای سوار بوون ، خواردنی نیوه‌رِۆی بۆ خواردن ئاماده كرد . ووتی : فه‌رموو وه‌ره پێش . ووتم : هه‌ر ئاوا ، هێشتا خۆ خانووه‌كانمان لێوه دیاره . ووتی : بۆچی به ته‌مایت واز له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر بهێنیت ؟! شه‌وكانی ده‌فه‌رموێ : ئه‌م دوو حه‌دیسه ئه‌وه روون ده‌كه‌نه‌وه كه موسافیر ده‌توانێت پێش ده‌رچوونی ( له شوێنی سه‌فه‌ره‌كه‌یه‌وه ، ماڵه یان جێی تره ) رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت .. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : ئیبنول عه‌ره‌بی فه‌رموویه‌تی : حه‌دیسه‌كه‌ی ئه‌نه‌س سه‌حیحه . بۆیه له‌گه‌ڵ خۆئاماده كردن‌دا بۆ سه‌فه‌ر ده‌توانرێت رۆژووه‌كه بشكێنرێت . ئه‌مه‌ش هه‌قه ..
ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی رێ ده‌درێت رۆژووی بۆ بشكێنرێت ، هه‌ر ئه‌و جۆره سه‌فه‌ره‌یه كه به هۆیه‌وه نوێژی بۆ كورت ده‌كرێته‌وه . ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه موسافیر ده‌توانێت تێیدا به‌رِۆژوو نه‌بێت ، هه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه ده‌شێت به‌رده‌وام نوێژی تێدا كورت بكرێته‌وه .
به‌خته‌وه‌ری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ئه وده ستانه ت خؤش بيت تيناخان بؤئه م بابه ته به سوده ت سه ركه وتوبيت خواخيرت بؤبنوسيت انشالله


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆی به‌ڕێزیش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ست خۆش خوا باداشتی به‌خێرت بداته‌وا هاورێ گیان
بژیت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









سوپاس به‌قوربان ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆش بێت خوشکه جوانه‌که‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سوده خوای جه‌زای خێرت بداته‌وه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









سوپاس گوڵه‌که‌م ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش خوا باداشتی به‌خێرت بداته‌وا تيناخان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه