.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






فیرگسۆن هه‌ڕه‌شه له تێڤێز ده‌كات و به‌دووری نازانێت ڕۆناڵدۆ بگه‌رێته‌وه
له‌ووته‌یه‌كیدا سێر ئه‌لێكس فێرگسۆنی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچیسته‌ر یونایتدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی ئینگلیزی هێرشی توندی كرده سه‌ر هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كه‌ی كارلۆس تیڤێز و دووپاتیشی كرده‌وه كه‌ئه‌و یاریزانه شایسته‌ی به‌و بڕه پاره‌یه نیه كه‌یانه‌ی مانچیسته‌ر سیتی پێ ی داوه.
هه‌روه‌ها فیرگسۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ركاتێك گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچیسته‌ر سیتی به‌ره‌و پێش ده‌چوو هه‌ستم به‌ئارامی ده‌كرد و ئاماده‌نه‌بوونم به‌شێوه‌ی خواستن و بۆ ماوه‌ی 2ساڵ بدرێته ئه‌و یانه‌یه به‌ڵكو من بڕیارمدا به‌شێویه‌كی یه‌كجاری بچێته یانه‌ی مانچیسته‌ر سیتی.
فیرگسۆن ئاشكرای كرد كه‌یانه‌كه‌ی هانده‌رێكی تایبه‌تی هه‌یه و منیش ڕێزی ئه‌و هانده‌رانه ده‌گرم بهلاَم هه‌ركاتێك گفتوگۆكان به‌ره‌و پێش ده‌چوون من دڵخۆش ده‌بووم چونكه ئه‌و یاریزانه شایسته‌ی بڕی 25 ملیۆن جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی نیه.
جێ ی بیرهێنانه‌وه‌یه دوای ڕۆیشتنی كارلۆس تیڤێز بۆ یانه‌ی مانچیسته‌ر سیتی تیڤێز هه‌ڕه‌شی توندی ئاڕاسته‌ی فیرگسۆن كرد‌و ئاشكرای كرد كه‌له‌ماوه‌ی ئه‌و دووساڵه‌دا هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ مندا نه‌كردووه و گرنگی پێنه‌داوم هه‌ربۆیه به‌نیازم له‌یانه‌ی مانچیسته‌ر سیتیدا وهلاَمی بده‌مه‌وه.
لهوهلاَمی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌شدا فیرگسۆن ئاشكرای كرد كه‌نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ خۆی به‌ڵكو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانیشی كیاغورابشیان قسه‌ی نه‌كردووه ،ووتیشی كاتێك له‌گه‌ل َتیڤێز قسه‌م كرد كهلهئهرجهنیتن یاری ده‌كرد.
جێ ی باسه كارلۆس تیڤێز وه‌رزی 2007-2008په‌یوه‌ندی كرد به‌یانه‌ی مان یونایتده‌وه و بڕٍی بۆنده‌كه‌شی نزیكه‌ی 13ملیۆن یۆرۆ بوو. هه‌رله‌هه‌مان چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی زه‌سه‌ن فیرگسۆن به‌دووری نه‌زانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی بكاته‌وه به‌ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌ی ،دواتریش ناوبرار زیاتر له‌سه‌ر ڕۆناڵدۆ دواو ووتی كریستیانۆ هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه‌خۆی ده‌یه‌وێت پێشكه‌شی بكات ، ووتی من ده‌زانم كهكریستیانۆ توانی له‌وه‌ی زیاتری هه‌یه كه‌له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌ریدا پێشكه‌شی بكات.
لهكۆتاووتهشیدا ووتی ڕۆناڵدۆ ئێستا ته‌مه‌نی 24ساڵه و له‌ته‌مه‌نی لاویدایه ناوبراو له‌كاتێكی گونجاو‌دا په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌مه‌وه كرد و توانیشی بیسه‌لمێنێت بۆ جیهان كه‌ده‌توانێت لهههریانهیهكدا یاری بكات و باشترین ئاست پێشكه‌ش بكات.
باسیشی له‌وه‌كرد كهڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ بیگومان كاریگه‌ری له‌سه‌ر یانه‌كه ده‌بێت و كه‌س ناتوانێت جێگه‌ی ئه‌و بگرێته‌وه لهیانهكهچونكه ئه‌و باشترین یاریزانی جیهانه.
جێ ی بیرهێنانه‌وه‌یه كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌وه‌رزی 2003-2004به‌بڕی 17ملیۆن و نیو یۆرۆ په‌یوه‌ندی كرد به‌یانه‌ی مانچیسته‌ر یونایتدی ئینگلیزیه‌وه و مانگێكیش له‌مه‌وبه‌ر به‌بڕێ 94ملیۆن یۆرۆ ڕووی كرده یانه‌ی ڕیاڵ مه‌ریدی ئیسپانی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
