.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






كارێكی ئاسان نییه نیوه‌ی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ت بگۆڕیت
له‌ڕاستیدا كارێكی ئاسان نیه كهتیپێك یان یانه‌یه‌ك بهشێویهیهكی یه‌كجاری نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی بگۆرێت یانه‌ی ڕیاڵ مه‌رید له‌ئێستادا چوار یاریزانی به‌توانایی له‌جیهانی تۆپی پێدا هێناوه‌ته پێكاهاته‌ی یانه‌كه‌یه‌وه.هه‌موومان ده‌زانین كه كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌یانه‌ی مانچیستهردا توانی ببێته باشترین یاریزانی جیهان له‌وه‌رزی ڕابردوودا هه‌ربۆیه ئه‌مه كارێكی ئاسان نیه كه‌بۆندی له‌گه‌ڵ ئیمزا بكه‌یت،بهلاَن له‌هه‌مان كاتدا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر پاره‌ی خسته‌به‌رده‌ستی یانه‌ی مانچیسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ناچار یانه‌كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی یانه‌كه‌ی بوو به‌تایبه‌تی كهڕۆناڵدۆ خۆی خه‌ونی ئه‌وه بوو به‌درێسی سپی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌ریده‌وه یاری بكات.
به‌هه‌رحاڵ دواتر ئیداره‌ی یانه‌كه بۆندێكی تریان له‌گه‌ڵ باشترین یاریزانی پێكهاته‌ی یانه‌ی میلان‌دا ئیمزا كر كه‌ئه‌ویش ڕیكاردۆ كاكا بوو ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌ی كه له نێوان هه‌ردوو ئیداره‌ی ئه‌و یانه‌یه‌دا هه‌بوو.
پاشان فلۆرینتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه هه‌روه‌ك چۆن به‌ڵێنی به‌هانده‌رانی یانه‌كه‌ی دابوو كه‌ناوبراو بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانی ئیسپانیدا ئیمزا ده‌كات له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویدا باشترین به‌رگریكاری یانه‌ی ڤالینسیای ئه‌و وولاَته ڕائول ئهلبیۆلی هێنایه ڕیزی یانه‌كه‌یه‌وه چونكه پیرێز به‌ڵێنی دابوو كه‌یاریزانی به‌ڕه‌گه‌ز ئیسپانی ده‌هێنێته یانه‌كه‌یه‌وه.
هه‌رله‌هه‌مان كاتدا و له‌كاتی ناساندنی ئه‌لبیۆل به‌هانده‌رانی یانه‌كه ئیداره‌ی یانه‌كه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانێكی تری ئیسپانی كه داڤید ڤیا بوو ئیمزا بكات بهلاَم به‌هۆی سوور بوونی ئیداره‌ی یانه‌ی ڤالینسیا بهنهفڕۆشتنی ئه‌و یاریزانه‌ی یانه‌كه‌ی ناچار هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید شسكتی هێنا.
دواتریش یانه‌كه له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه حه‌زی ده‌كرد له‌یانه‌ی شاهانه یاری بكات یانه‌كه بۆدێكی له‌گه‌ڵ باشترین یاریزانی یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسی ئیمزا كرد ، ئێستاش یانه‌كه ئاماده‌یه دوو یاریزانی ترپهلكێش بكاته ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌ی كه‌له‌ئێستادا ته‌نها له‌سه‌ر ڕأزی بوونی ئیداره‌ی یانه‌كانیان وه‌ستاون ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له شابی ئه‌لۆنسۆی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی و فرانك ڕیبیری یاریزانی یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانیه.
له‌ئه‌گه‌ری ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو یاریزانه‌دا ئه‌وا یانه‌كه له‌نیوه زیاتری پێكهاته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت.له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و یانه‌یه چه‌ند یاریزانێكی هه‌یه كه‌بۆندی هه‌میشه‌ییان له‌گه‌ل َیانهكهیاندا هه‌یه ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له ڕائول گۆنزالسی هێرشبه‌ر و ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵچی و گۆتی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاسته.
له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ڕكابه‌ری یانه‌ی ڕایاڵ مه‌درید چه‌ندین یاریزانی هه‌یه كهبۆند هه‌میشه‌ی له‌گه‌ڵیان به‌ستووه له‌وانه كارلیس پویۆل و ئه‌ندرێس ئینێستا و جاڤی هێرناندز و جێرارد پیكی.له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌ڕاده‌یه‌كی زۆریش میسی به‌هه‌مان شێوه به‌كوڕی یانه‌كه داده‌نرێت چونكه ئه‌م یانه‌ی گه‌یاندوویه‌تیه ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ئێستا تیایدایه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
