.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











ئاو زەروورە بۆ ژیانی هەر بوونەوەرێك، كەمبوونەوەی ئاو لە لەشدا دەبێتە هۆی مردن لە چەند ڕۆژێكدا، ئاو لە لەشی منداڵ كە تەمەنی كەمتر بێت لە یەك ساڵ زیاترە لەوەی كە لە لەشی پێگەیشتووەكاندا هەیە و ڕێژەكەی دەگاتە (70-75%) ی كێشی لەش، بەڵام لە پێگەیشتووەكاندا ئەم رێژەیە دەگاتە (60-65%). بەشی هەرە زۆری ئاوی لەش لەناو خانەكاندایە، بۆ نموونە منداڵێك كە (70%) ی لەشی لە ئاو پێكهاتووە ئەوا (45%) ی ئەم ئاوە لەخانەكاندایە و (18%) ی لەنێوان خانەكاندایە، تەنها (7%) ی بەشێوەی پلازما لەناو خوێندایە، سەرچاوەی ئاوی لەش خواردنەوەی ئاو و شلە و سەوزە و میوەیە، هەندێك ئاویش لەئەنجامی ئۆكسانی خۆراكەوە لەناو لەشدا پەیدا دەبێت، بۆ نموونە هەر 100كالۆری خۆراكی تێكەڵاو 10گرام ئاو پاش كرداری ئۆكسان بە لەش دەبەخشێ. پێویستی مرۆڤ بە ئاو وەستاوە لەسەر بڕی سەرفكردنی وزە، ونبوونی ئاوی لەش و كێشی تایبەتی میز.
منداڵ زیاتر لەگەورەكان ئاوی پێویستە و زیاتریش ئاو سەرفدەكات. ئاو لە هەموو بەشەكانی كۆئەندامی هەرسدا بە ئاسانی هەڵدەمژرێ، ئاوی نێوان خانەكان و لوولەكانی خوێن لە كەم و زیادبووندایە بۆ پاراستنی هاوسەنگی شلە لەبەینی دەرەوە و ناوەوەی خانەدا و تاڕادەیەكی زۆر بەندە بەڕێژەی پڕۆتین و خوێیە كانزاییەكان بەتایبەتی سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، كلۆر لەدەرەوە و ناوەوەی خانەكاندا. كەواتە هاوسەنگی ئاو لە لەشدا بەندە بە بڕی خواردنەوەی شلەی ڕۆژانە، ڕێژەی پڕۆتین و خوێیە كانزاییەكان لە خۆراكدا، دەردانی ئاو لە گورچیلەكاندا، پلەی گەرمی لەش و شێوازی هەناسە. نزیكەی (3-10%) لەو ئاوەی كە دەگاتە لەش لە ڕیخۆڵەدا دەچێتە دەرەوە، (40-50%) لە ڕێگای هەناسەوە ون دەبێت، هەروەها (40-50%)ـەش لەڕێگای میزەوە ون دەبێت
گوڵان
لهسهر هێڵ نییه