.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













كە دایك و كچ لە یەكتری ناگەن
GULAN-media
گرفت و شەڕی رۆژانە دەبێتە بەشێكی سروشتی ژیانیان
پەیوەندی نێوان دایك و كچ، پەیوەندییەكی تایبەت و هەستیارە، ئەگەر دایك هۆشیار بێت بە رۆشنبیرییەكی پەروەردەیی سایكۆلۆژی دروست، گومانی تێدانییە سەركەوتووانە دەتوانێ زامنی پێگەیاندنی كچەكەی بێت.. بە پێچەوانەوەش نەبوونی هۆشیارییەكی زانستییانەی پەروەردەیی جگە لەوەی گەورەكردن و پێگەیاندنێكی نادروست دێنێتە دی، لە هەمان كاتیشدا پەیوەندی نێوان دایك و كچیش پەیوەندییەكی ناجێگیر و هەمیشە رارا و نیگەران دەبێت، زۆر جاریش پڕ لە كێشە و ململانێیە، بەڵام لە دیدی ئەو جۆرە دایك و كچانە دەبێ هۆیەكەی چی بێت و چ پاساو و هۆكارێكی بۆ بێننەوە؟
لە هەر كەسێك سەبارەت بە دایك پرسیار بكەی، هەمیشە وێنەیەكی جوانی دایكت دەخاتە بەردەست، دایك بەردەوام وەك بوونەوەرێكی میهرەبان وەسف دەكرێت و دەناسرێت..
بەڵام ئاخۆ چ شتێك وا لە هەندێ دایك دەكات ئەو خەسڵەتەی لە دەست بدات، ئەی بۆچی هەندێك كچ هەن زۆر نێگەتیڤانە سەیری دایكیان دەكەن.
خاتوو (سومەیە جەلال) فەرمانبەر لە فەرمانگەی خانەنشین - لقی هەولێر، لەو بڕوایە دایە كە دایك لە بنەڕەتدا میهرەبانە، بەڵام كەم نین ئەو دایكانەی كە پەیوەندیشیان لەگەڵ كچەكانیان نەك هەر باش نییە بەڵكو زۆریش خراپە، من دەستە خوشكێكم هەیە، پەیوەندی لەگەڵ دایكی تا بڵێی ناخۆش و بە كێشەیە، رۆژ نییە، مشتومڕیان نەبێت، تەنانەت یەك دوو جار هەوڵی خۆ سووتاندنیشی داوە، بە قسەی دەستە خوشكەكەم، گوایە دایكی هەمیشە سەركۆنەی دەكا و قڕەقڕیەتی لەگەڵی، لیستی قەدەغەكردنەكانی بێ شومارن. ئەو كە تەمەنی هەژدە ساڵە، بۆی نییە سووكە ماكیاژێك، یا چاو رەشكردنێك بكات، هەموو هەڵسوكەوتێكی لە ژێر چاودێری و لێكۆڵینەوەدایە، زۆر جار دەستە خوشكەكەم دەڵێ: بریا بمردبام بەس ئەو دایكە خراپەم نەبایە، ئەو دەڵێ دایكم نە لێم دەگەڕێ، نە لێشم تێدەگا، نازانم ئەو هەرزەكاریی و گەنجێتی خۆی چۆن بەسەر بردووە؟ چ موعاناتێكی هەبووە، وا تۆڵەی خۆی لە من دەكاتەوە؟
بۆیە من هیچ خۆشییەك، هیچ سۆز و میهرەبانییەك لە دایكم نابینم، تەنیا ئەو كاتەم خۆشە كە دەچمە قوتابخانە و لە دایكم دوور دەكەومەوە، بۆیە خۆزگە هەرچی زووە لەو حاڵە بچومایەتە دەرەوە و لە دەست گوتە گوت و مشتومڕی بێ بڕانەوەی دایكم رزگارم بایە.
زانینی پەروەردەی دروست بنەمایەكی سەرەكی دروستكردنی نەوەیەكی تەندروست و تێگەیشتووە، ئەگەر نا بە پێچەوانەوە پەروەردەی هەڵە كارەسات دەخوڵقێنێ، خاتوو (شنە شێخ محەمەد سلێمانی-فەرمانبەر) جەخت لەسەر هۆكاری پەروەردە دەكاتەوە لەم مەسەلەیەدا و دەڵێ: زۆر گرنگ و پێویستە دایك زۆرترین زانیاری نوێ و زانستییانەی لەسەر پەروەردەی دروست و هاوچەرخ هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانێ بەشێوەیەكی دروست و راست منداڵەكانی پەروەردە بكات، لەو بڕوایەشدام بەشێكی زۆری كێشەی ئەو جۆرە دایك و كچانە بەو هۆیەوەیە.
راستە ئەو جۆرە دایكانە لە كچەكانیان و پێداویستییە ماددی و دەروونییەكانیان ناگەن بۆیە هەمیشە لە كێشەدانە لەگەڵ یەكتردا، بەڵام لە هەمان كاتیشدا هۆی لێكنەگەیشتنەكە لە نەبوونی هۆشیارییەكی پەروەردەیی دروست دایە كە دایكەكە لێی بەهرەمەند نییە... بەڵام بەڕاستی پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئاخۆ دایك ئەو پەروەردە دروستە لە كێ فێر دەبێت؟ بە بڕوای من كڕۆكی كێشەكە ئەوەیە، ئێمە چۆن دایكێك دروست بكەین كە شارەزای زانستی سایكۆلۆژیای پەروەردە و پەروەردەی نوێ بێت، ئەم ئەركە بە پلەی یەك لە ئەستۆی دەوڵەتدایە، دەوڵەت دەبێ سیستەمێكی پەروەردەیی زانستییانەی هەبێت كە لە دایەنگاوە دەست پێدەكات تا دەگاتە دوای كۆتایی هاتنی زانكۆ، یەك سیستەمی گشتگیری بەرفراوانی زانستییانە و دروست، كاتێك منداڵ كچە و لە دایەنگە فێری شتە سەرەكییەكانی ژیان دەكرێت، ئامادە و ساز دەكرێت لە قۆناغی باخچەی ساوایاندا پەروەردەكەی تەواو بكات، ئیدی لە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانكۆش هەروا، قۆناغ بە قۆناغ بە كۆمەڵێك قۆناغی پەروەردەیی هەمەلایەن و گشتگیردا دەڕوات كە كەسێكی لێ دەردەچێ، كەسایەتییەكی تەواوی لێ دروست بووە و دەتوانێ بەشێوەیەكی دروست و سەركەوتووانە پشت بەخۆی ببەستێ و خۆی پێبگەیەنێ و هەڵگری بەرپرسیارێتی بێت.
خاتوو (شلێر حەمەدەمین سەعید)ی فەرمانبەر، لەو بڕوایە دایە ئەگەر پەیوەندی نێوان دایك و كچ بە بەردەوامی ناخۆش و ناڕێك بوو ئەگەری زۆر ترسناك چاوەڕێی ئەو پەیوەندییە دەكات، جاری وا هەیە كچ لە رقان و لە داخان، وەك تۆڵەسەندنەوەیەك لە دایكی پەنا دەباتە بەر خۆسووتاندن یان بەشێوەی دیكە خۆی لەو پەیوەندییە رزگار دەكات.. بۆیە گرنگترین و پێویستترین كارێك كە دایك لەو حاڵەتانەدا بیكات بەخشینی خۆشەویستی و میهرەبانییە بە كچەكەی، چونكە دواجار ئەو كچە جگەرگۆشەیەتی.. خۆ زۆرجاریش تێكچوونی پەیوەندی نێوانیان بەهۆی زێدە ئاگاداری دایكەوە دەبێ، بەڵام ئاگاداریی زۆر و لە رادەبەدەریش ئەگەری ئەوەی هەیە رووبەڕووی پەرچەكرداری كچەكەی ببێتەوە، بۆیە زۆر گرنگە دایك لە پاڵ چاودێری و ئاگاداری كچەكەی زێدەڕۆیی لەو لایەنە نەكات.
چەند نموونەیەكی راستەقینە
خاتوو (چیا عەزیز) دەڵێ: دایكمم زۆر خۆشدەوێت، چونكە چاكەی بەسەرمەوە هەیە و پەروەردە و گۆشی كردووم، بەڵام زیاد لە پێویست لەسەرم دەلەرزێ و دەترسێ، هەمیشە چاودێرمە و لە پرسیاردایە، تەنیا ئەو شتەی نیگەرانم دەكات، كە هەندێك جار لە شتێكی ئاسایی دەچێتە دەرەوە، بەڵام بۆ خۆشم تاڕادەیەك لەگەڵ تەبیعەتی راهاتووم، بۆیە ناگاتە ئەوەی بەڕاستی لێم زویر بێت و متشومڕم لەگەڵدا بكات..
خاتوو (دڵگەش حەسەن)یش گوتێ: دایكم چەند ساڵێك پێش ئێستا بەڕەحمەتی خوا گەیشتووە، بەڵام بەڕاستی پەیوەندیمان زۆر ناخۆش بوو، ئەو زۆر مشتومڕی لەگەڵ دەكردم، بەتایبەتی لەسەر جۆری جلوبەرگ و ماكیاژم. ئەگەرچی من هیچ شتێكم لە سنووری ئاسایی بەدەر نەبوو، بەڵام ئەو لە ژینگە و سەردەمێكدا ژیابوو، زۆر لەگەڵ ژینگە و سەردەمی من جیاواز بوو. بەو بوایە من لە ماڵ نەچوومایە دەرەوە و تەنانەت كەیفی بە خوێندنیشم نەدەهات ئەگەر لەبەر باوكم نەبایە نەیدەهێشت بچمە قوتابخانە،
خــــــاتوو (دڵڤین محەمەد جەعفەر) لە میانی باسكردنی پەیوەندی خۆی لەگەڵ دایكی دەڵێ: دایكم وەختی ئاسایی، هیچ كێشەیەكی لەگەڵمدا نییە، بەڵام كە لەسەر شتێك توڕە دەبێ، دەست دەكات بە تانە و تەشەر لێدان و زۆرجار جنێویشم پێدەدات، من هەرچەندە زۆر دڵتەنگ و قەڵس دەبم بە جنێوەكانی، بەڵام هەرگیز وەڵامیشی نادەمەوە چی بوێ بۆی ئەنجام دەدەم، دواتر خۆی سارد دەبێتەوە، دێت دەست لە ملم دەكات و ماچم دەكات.

لهسهر هێڵ نییه
ده سته كانت خؤش به قوربان سه ركه وتووبيت ماله كه م به هيواى سه ركه وتنت كوله كه م

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
لهسهر هێڵ نییه






سوباس بؤ بةيامةكةت رؤزان كيان تةمةن دريز بيت مالةكةم .
لهسهر هێڵ نییه




dast xosh bo am babatasht
la rwalatt da wshay ( daek w kch) zor bchukn... balam la rasteeda zorrrrrrrrrr peeewest n bo bardawam bwneey soz w xoshawesteyy

لهسهر هێڵ نییه






سوباس كجةكةم كيان هةر بزيت مالةكةم .
لهسهر هێڵ نییه


dast xosh bet dosty gyan

لهسهر هێڵ نییه






swpas taben gyan
لهسهر هێڵ نییه