.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سڵاو هاوڕێ ئازیزه‌کانم
زۆر کار هه‌یه که ئێمه‌ی موسڵمان هه‌ر له منداڵیه‌وه فێری بووینه و ئه‌نجامی ده‌ده‌ین به نیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌ندێکی فه‌رزه‌و هه‌ندێکشی سوننه‌ته به‌ڵام له ڕێگه‌ی کتێب و سه‌رچاوه باوه‌ڕ پێکراو ده‌بیستین که ئه‌و کارانه بیدعه‌یه له کاتی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)نه‌بووه و داهێنراوه که‌چی زۆر له خه‌ڵکی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له له ئه‌نجام دانی ئایا ئه‌م کارانه بۆ داهێنراوه ؟ هه‌رچه‌نده بیرم لێ کرده‌وه وه‌ڵامه‌که‌ی لای من ئه‌وه بوو که دڵسۆزی ئه‌و تاکه که شت دادهێنێت له ئیسلامدا بۆ ئاینه‌که‌ی ؟ به‌ڵام له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ئه‌و فه‌رمانه ده‌رده‌کات ؟ چونکه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان به جوانترین ڕێگا په‌یامی ئیسلامی گه‌یاندووه به گشت جیهان .
سه‌باره‌ت به بیدعه هه‌موو بیدعه‌یه‌ک و شتێکی زیاد له دین قبوڵ ناکرێ وگومڕاکردنی خه‌ڵکییه چونکه شه‌ریعه‌تی ئیسلام تاوانبار ده‌کات به ناته‌واوی ، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێ : (( الیوم أکملت لکم دینکم واتممت علیکم تعمتي ورضیت لکم الاسلام دینا )) ، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی له ( عرباض کوڕی ساریة ) (خوا لێی ڕازی بێت ) که‌وا ده‌فه‌رمووێ پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ئامۆژگاری کردین دڵه‌کانی هێنا له‌رزین ،چاوه‌کان فرمێسکیان ئه‌باراند وتمان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌ک بڵێی ئه‌مه دوا ئامۆژگاریتن بۆ ئێمه ، جا وه‌سیه‌تمان ده‌که‌ی به چی ؟ فه‌رمووی : (( أوصیکم بتقوی الله والسمع والطاعة وإن تأمر علیکم عبد فإنه من یعیش منکم فسیری إختلاف کثیرا فعلیکم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدین المهدین من بعدي تمسکوا بها وعضوا علیها بالنواجذ وإیاکم ومحدثات الامور فإن کل محدثة بدعة وکل بدعة ضلالة )
واته : وه‌سیه‌تتان ده‌که‌م به له خوا ترسان ، وهگوێڕایهلی ئه‌میره‌کانتان بکه‌ن ئه‌گه‌ر چی ئه‌میر کۆیللهیهکش بوو ،چونکه ئه‌وه‌ی له‌دوای من ده‌ژی ئه‌وا ئیختلاف و تهفریقهیهکی زۆر ده‌بینێت جا له‌و کاته‌دا ده‌ست بگرن به سوننه‌تی من و سوننه‌تی خه‌لیفه ڕاشدیه هیایهت دراوه‌کان ، ده‌ستی پێوه بگرن و به قه‌پی ددانه‌کانتان بیگرن ، وهقهت نه‌که‌ن شیتی تازه بهێننه ناو دین ، چونکه هه‌موو شتێکی تازه داهێنراو له دین بیدعه‌یه وه هه‌موو بیدعه‌یه‌کیش گومڕایه .
هه‌روه‌ها له ( ئه‌نه‌سی کوڕی مالیك) ه‌وه (خوا لێی ڕازی بێت ) هاتووه که‌وا فه‌رموویه‌تی : ( من أحدث في ا‌لدین ما لیس منه فقد زعم محمدا خان الرسالة ، فإن الله یقول (( الیوم أکملت لکم دینکم واتممت علیکم تعمتي ورضیت لکم الاسلام دینا )) فما لم یکن یومئذ دینا فلا یکون الیوم دینا )).
واته : هه‌ر که‌سێ عیباده‌تێکی تازه‌ی داهێنا له دیندا ئه‌وا گومانی وا ئه‌بات که محمد ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) خیانه‌تی کردووه له گه‌یاندنی په‌یامه‌که ، چونکه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ :(ئایینه‌که‌م بۆ ته‌واو کردن و نیعمه‌ته‌کانی خۆم ته‌واو کرد له‌سه‌رتان وه ڕازیش بووم که ئیسلام ببێته به‌رنامه‌و ڕێباز ودینتان )
جا من لێره ده‌ڵێم پێگه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) به‌جوانترین شێوه په‌یامه‌که‌ی به هه‌موو جیهان گه‌یاندووه ئیتر پێوست ناکات هه‌ر پیاوێکی ئایینی بێت شتێکی تازه داهێنێت یان بیگۆڕێت .
هیوادارم هه‌موو موسڵمانێك ئاگای له کاری داهێنراو بێت و ئه‌نجامی نه‌دات به نیه‌تی جێ به جێ کردنی فه‌رمانی خوا وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن که بیدعه دوو جۆره بیدعه‌ی چاک و بیدعه‌ی خراب به‌ڵام من ده‌ڵێم دوای په‌یامی پێغه‌مبه‌رمان هه‌ر شتێکی تازه جێی باوه‌ڕ نییه .
hana_sweet
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hana_sweet (2009-08-23 21:14:31)


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستت خۆشبێت هه‌ناء گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته به‌سوده
هیوادارم خوای گه‌وره پاداشتت بداته‌وه
سه‌رکه‌وتوبیت له‌کاره‌کانت
هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاک بێستون گیان سوپاس بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که سه‌رکه‌وتوو بیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆشبێت گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته به‌سوده
هیوادارم خوای گه‌وره پاداشتت بداته‌وه
سه‌رکه‌وتوبیت له‌کاره‌کانت
هه‌ر بژیت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆش خۆش بێت رۆژان گوڵ ته‌مه‌ن درێژ بیت ئازیزم.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت بۆ م ئاگادارکردنه‌وه‌یه خوا پاداشتت باته‌وه..
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت به‌هیوای به‌رده‌وامیت خوای گه‌وره پاداشتت بداته‌وه
سه‌رکه‌وتوبیت له‌کاره‌کانت
..

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس ئازیزانم ( ڕێژین گیان ، هه‌نه گوڵ ) ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت سه‌رکه‌وتوو بن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م ودوعای خێرت بۆ ده‌كه‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست و چاوت خۆش بێت hana_sweet
بابه‌تێکی زۆر به‌سووده..
ئاسووده بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس هاوڕێیان بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان سه‌رکه‌وتوو بن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه