.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی پاڵه‌وانی ئه‌وروپاو هه‌ڵگری نازناوی وه‌رزی پێشووی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، ئه‌مشه‌وی رابردوو نازناوی جامی سوپه‌ری ئیسپانیشی خسته پاڵ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه، پاش ئه‌وه‌ی به‌سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباوی برده‌وه..
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌یاری چووندا له‌نێو یاریگاو له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری بلباودا توانیی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك لهبلباو بباته‌وه‌و، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی چوون‌و هاتنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێهێناو نازناوه‌كه‌ی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر كرد.
به‌درێژایی هه‌ردوو گێمی یارییه‌كه به‌رشه‌لۆنه به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی یاریگای كردبوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا نه‌یتوانی تۆڕی بلباو بهه‌ژێنێت. تا له‌گێمی دووه‌مدا لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له‌خوله‌كی(50)دا تۆڕی بلباوی هه‌ژاندو گۆڵی یه‌كه‌می بۆ به‌رشه‌لۆنه تۆماركرد، پاشان له‌خوله‌كی(68)دا میسی ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانی بلباو قورس‌تر كرد‌و به‌لێدانێكی سزا گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد، دوای ئه‌وه‌ش له‌خوله‌كی(72)دا بۆیان كهركیچ پاش ته‌نها یه‌ك خولهك له‌دابه‌زینی بۆ نێو یاریگا گۆڵی سێیهمو كۆتایی بۆ به‌رشه‌لۆنه تۆماركرد‌و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه كۆتایی پێهات.
ئه‌م نازناوه‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانی، هه‌شته‌مین نازناوه كه به‌رشه‌لۆنه به‌ده‌ستی دێنێت پاش ساڵه‌كانی(1983، 1991، 1992، 1994، 1996، 2005، 2006).
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
