.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك به‌ره‌و مناڵیی
- 1 -
له كاتێكدا كه منداڵ بووم
ده‌ستی چه‌پم حه‌زی ئه‌كرد
وه‌ك ده‌ستی منداڵی پۆشته‌ی
دراوسێمان
سه‌عاتێكی تیا بێ ئه‌ویش .
وڕگم ئه‌گرت
دایكم ناچار گازی ئه‌گرت
له مه‌چه‌كم
به جێگه‌ی ـ دان ـ
سه‌عاتێكی بۆ ئه‌كردم
ئای . . . كه دڵخۆشی ئه‌كردم !
- 2-
له‌كاتێكدا كه منداڵ بووم
واته‌ی كامه‌رانی لای من
له‌وه دابوو : له حه‌ماما
به سه‌ر په‌شته‌ماڵی جاما
فوو به كه‌فی سابوونا بكه‌م
گڵۆپێكی سه‌وز و سووری ،
لێ دروست كه‌م !
- 3 -
له كاتێكدا كه منداڵ بووم
له زستانا
له به‌ر تینی ئاگردانا
دائه‌نیشتم
سه‌رنجم ئه‌دا له پشكۆی ،
گه‌شاوه و ئاڵ
وام حه‌ز ئه‌كرد ،
منی منداڵ
بچمه ناو پشكۆكانه‌وه . . .
دابنیشم . . .
بیكه‌م به ماڵ !
- 4 -
كه منداڵ بووم . . . زۆر ئێواره
ئه‌یان ناردم . . .
ـ له ماڵی پووره مه‌نیجه ـ
ترشیات بكڕم
كام تام له‌و تامه خۆشتر بوو
له دوای ئاوڕ ،
له پێچی ته‌نگی كۆڵانا
كاتێ یه‌ك دوو قۆمی خێرام
ئه‌دا له ترشیاتی ناو جام !
- 5 -
له كاتێكدا كه منداڵ بووم
خۆشه‌ویستی لام ئه‌وه بوو:
شه‌وی جه‌ژن
تا به‌یانی. . . چاو هه‌ڵدێنم
له گه‌ڵ خۆما . . ده‌س له ملان
پێڵاوی تازه بنوێنم !
- 6 -
كه گه‌وره بووم
ده‌ستی چه‌پم
زۆر سه‌عاتی راسته‌قینه‌ی ،
جوانی . . بینی
به‌ڵام هیچیان وه‌ك سه‌عاتی
جێگه دانی دایكم . .
له سه‌ر قۆڵ و ده‌ستم
وه‌ها دڵخۆشیان نه‌كردم .
كه گه‌وره بووم
هیچ چل چرا و گڵۆپێكی ژووره‌كانم
وه‌ك گڵۆپی كه‌فی سابوون
پێكه‌نینیان . . پێ نه‌گرتم .
كه گه‌وره بووم
هیچ گڕێكی زۆپای ئێستام
نه‌كرده ماڵ و تیا بژیم .
كه گه‌وره بووم هیچ خواردنێ
تامی ئه‌و قومه ترشیاته‌ی پێ نه‌به‌خشیم .
كه گه‌وره بووم
هیچ كراس و بۆینباخ و قاتێكی نوێم
نه‌هێنایه ژێر جێگه‌وه
وه‌كوو پێڵاوه‌كه‌ی جه‌ژن
تا به‌یانی چاو هه‌ڵدێنم
له گه‌ڵ خۆما بیان نوێنم
هیچیان . . . هیچیان !
شێرکۆ بێکه‌س
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
وڕگم ئه‌گرت
دایكم ناچار گازی ئه‌گرت
له مه‌چه‌كم
به جێگه‌ی ـ دان ـ
سه‌عاتێكی بۆ ئه‌كردم
ئای . . . كه دڵخۆشی ئه‌كردم !
hhhhhhh walay aw deranay hallm bzhard zor cwan bw yaxwadaste nwsare xoshbet
mnesh bamnalle wam basar hatwa dastakant xoshbet

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





بێگومان وایه ....
زۆر سوپاس ده‌سته‌كانی تۆش خۆش رۆژان خان سه‌ركه‌وتووبی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست خۆش كاك دیاكۆ گییان بۆ ئه‌م هۆنراوه‌یه جوانه وخۆشه
هیوای سه‌ركه‌وتن وته‌مه‌ن درێژی بۆتووی گۆل ئه‌خوازم
هیوادارم هه‌رده‌م خه‌نده له‌سه‌رلێوه‌كانت بیت
و هه‌رده‌م له‌خۆشیابی
كاتت شاد


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی ئازیز هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه