❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دەتەوێت هەمیشە به‌گه‌نجی‌ بمێنیته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-27 20:16:09

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

دەتەوێت هەمیشە به‌گه‌نجی‌ بمێنیته‌وه‌

http://www.runaki.net/babat/hamesha.jpg


‌
دوكان‌و ئارایشتگا تایبه‌تمه‌نده‌كان پڕن له‌پێداویستییه‌كانی‌ جوانكاریی‌ كه‌ زۆریان یارمه‌تی‌ ژنان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ره‌نگێكی‌ جوان‌و گه‌نجانه‌ ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام دڵنیابه‌ هیچ كام له‌وانه‌ به‌قه‌د شێلانی‌ ده‌موچاو كاریگه‌رییان نییه‌ بۆ به‌گه‌نجی‌ مانه‌وه‌ی‌ مرۆڤ، ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ ئه‌و شێلانه‌ رێگای‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌و به‌هه‌ره‌مه‌كی‌ ناكرێت. ره‌نگه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ تووشی‌ ئاسته‌نگی‌ ببیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ له‌رێی‌ كرێمی‌ تایبه‌ته‌وه‌ ده‌موچاوت بشێلیت، ئه‌وكات بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چه‌نده‌ ئاسانه‌و كاریگه‌رییه‌كه‌شی‌ زۆره‌. پسپۆرانی‌ بواری‌ جوانكاری‌ چوار راهێنانی‌ سه‌ره‌كییان دانه‌وه‌ بۆ به‌گه‌نجیی‌ هێشتنه‌وه‌ی‌ ژنان، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوه‌كانه‌:

راهێنانی‌ یه‌كه‌م

به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ ده‌مت بكه‌یته‌وه‌ به‌هۆی‌ جومگه‌كانی‌ ده‌موچاوته‌وه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووخسارت دروست بكه‌، له‌گه‌ڵیدا چاوه‌كانت بچووك بكه‌ره‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ بمێنه‌ره‌وه‌ ئینجا ئه‌م خاڵانه‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌:

1- به‌سه‌ری‌ په‌نجه‌كانت بازنه‌یه‌ك له‌ده‌وری‌ چاوت دروست بكه‌، له‌به‌شی‌ ناوه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌و به‌سه‌ر چاودا تێبپه‌ڕه‌، ئینجا بۆ ژێر چاوو له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی‌ ده‌ستت پێكردووه‌، ئه‌مه‌ پێنج بۆ ده‌ جار دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

2- پاش كه‌مێك وه‌ستان هه‌ر به‌سه‌ری‌ په‌نجه‌ت لوتت له‌به‌شی‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ بشێله‌، ئینجا بازنه‌یه‌كی‌ به‌ده‌وری‌ ده‌متدا دروست بكه‌، پێنج جار به‌لای‌ راست‌و پێنج جاری‌ تر به‌لای‌ چه‌پدا.

3- په‌نجه‌ت بخه‌ره‌ سه‌ر به‌شی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ لوت‌و چه‌ند جارێك بۆ به‌شی‌ سه‌رووترو بۆ ناوچاوان بیشێله‌.
ئه‌م راهێنانه‌ پارێزگاری‌ له‌نه‌رمی‌ جومگه‌كانی‌ رووخسار ده‌كات‌و شێویه‌كی‌ كراوه‌و ره‌ونه‌قداری‌ ده‌داتێ‌.

راهێنانی‌ دووه‌م

ئه‌م راهێنانه‌یان تایبه‌ته‌ به‌به‌شی‌ خواره‌وه‌ی‌ رووخسار، لێوت چه‌ند جارێك كۆبكه‌ره‌وه‌و تا راده‌ی‌ نیو سانتیمه‌تر بیكه‌ره‌وه‌، پاشان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان چه‌ند جارێك ده‌مت بكه‌ره‌وه‌و دایبخه‌ره‌وه‌. له‌كاتی‌ كرانه‌وه‌ی‌ ده‌مت به‌ئاراسته‌ی‌ گوێچكه‌كانت، به‌په‌نجه‌ت جوڵه‌یه‌كی‌ نیوه‌ بازنه‌یی‌ دروست بكه‌ له‌خوارووی‌ گوێچكه‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕاستی‌ چه‌ناگه‌، ئه‌مه‌ ده‌ جار دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌، به‌ڵام مه‌هێڵه‌ پێستی‌ رووخسارت له‌ژێر په‌نجه‌كانتدا بجوڵێت.

راهێنانی‌ سێیه‌م

ئه‌م راهێنانه‌یان تایبه‌ته‌ به‌مل، سه‌ری‌ په‌نجه‌ت راسته‌وخۆ له‌ژێر چه‌ناگه‌ دابنێ‌، ئینجا زمانت بۆ سه‌ره‌وه‌ به‌رز بكه‌ره‌وه‌و له‌گه‌ڵیدا ملت بۆ هه‌ردوو ئاراسته‌ی‌ راست‌و چه‌پ بجوڵێنه‌.
پاشان په‌نجه‌ت له‌ناوه‌ڕستی‌ ملت دابنێ‌‌و بۆ سه‌ره‌وه‌ بیشێله‌، هه‌مان كات ملت بۆ هه‌ردوولای‌ راست‌و چه‌پ بجوڵێنه‌و چه‌ند جارێك ئه‌مه‌ دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

راهێنانی‌ چواره‌م

ئه‌م راهێنانه‌یان كاریگه‌ری‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ نه‌رمی پێست‌و نه‌هێشتنی‌ ئه‌و چرچیانه‌ی‌ له‌به‌شی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ ده‌م دروست ده‌بن‌و جومگه‌كانی‌ ده‌ورووبه‌ری‌ به‌هێز ده‌كات، له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م دوو خاڵه‌ په‌یڕه‌و بكه‌:

1- هه‌ردوو لێوت به‌توندی‌ بگره‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی‌ بچووك دروست بكه‌، پاش ئه‌وه‌ ده‌ست هه‌ڵبگره‌و ئینجا به‌سه‌ری‌ په‌نجه‌ بازنه‌یه‌ك به‌ده‌وری‌ ده‌متدا دروست بكه‌، به‌جۆرێك به‌هه‌ردوو ده‌ستت بێت، یه‌كێكیان به‌لای‌ راستدا بێت تا ناوه‌ڕاستی‌ ژێر لێوی‌ خواره‌وه‌، ئه‌وی تریشیان به‌هه‌مان شێوه‌، به‌ڵام به‌لای‌ چه‌پدا. ئه‌مه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

2- له‌جێگه‌یه‌كی‌ سه‌رووی‌ لێوی‌ سه‌ره‌وه‌ت په‌نجه‌ دابنێ‌‌و به‌ده‌وری‌ خۆیدا به‌هێواشی‌ چه‌ند جارێك بیسوڕێنه‌ره‌وه‌، پاشان په‌نجه‌ له‌و جێگه‌یه‌ هه‌ڵبگره‌و بیخه‌ره‌ جێیه‌كی‌ تری‌ نزیك ده‌مت، به‌م شێوه‌یه‌ له‌گۆڕینی‌ جێگه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام به‌، ئه‌مه‌یان ده‌توانیت له‌هه‌موو كاتێكدا دووباره‌ی‌ بكه‌یته‌وه‌.

.runaki

Kurdzhin
http://www.globalgallery.com/prod_images/600/hd-4366.jpg
هه‌ر هه‌نگاوێكی گه‌وره‌، سه‌ره‌تا مه‌حاڵ دێته‌ پێش چاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-27 22:54:14

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

Re: دەتەوێت هەمیشە به‌گه‌نجی‌ بمێنیته‌وه‌

dast xosh kaka ahmad sarkawtu baradawam byyyyyyyyyyyyyyyy

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-28 10:18:22

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

Re: دەتەوێت هەمیشە به‌گه‌نجی‌ بمێنیته‌وه‌

زۆر سوپاس cendrella گییان
ده‌ستی تۆش خۆشبیت
هیوای سه‌ركه‌وتن وته‌مه‌ن درێژی
بۆ به‌ریزت ئه‌خوازم
كاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-28 11:04:01

shna_h
خونچەی نوێ
شوێن: kurdstan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-22
دواترین سه‌ردان: 2010-01-13
په‌یامه‌كان: 109
WindowsXPMSIE7

Re: دەتەوێت هەمیشە به‌گه‌نجی‌ بمێنیته‌وه‌

sopas sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-28 13:18:29

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE

Re: دەتەوێت هەمیشە به‌گه‌نجی‌ بمێنیته‌وه‌

dast xosh sarkawtu beet

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-08-30 10:29:33

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

Re: دەتەوێت هەمیشە به‌گه‌نجی‌ بمێنیته‌وه‌

زۆر  سوپاس هاورێ یان
هیوادارم سه‌ركه‌وتووبن
هه‌ر شاد بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-08-30 10:55:44

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

Re: دەتەوێت هەمیشە به‌گه‌نجی‌ بمێنیته‌وه‌

ده‌ست خۆش هه‌ر سه‌ر که‌وتوبیت

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-08-30 11:02:34

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

Re: دەتەوێت هەمیشە به‌گه‌نجی‌ بمێنیته‌وه‌

زۆر سوپاس كاك هه‌ردی ده‌ستی
تۆش خۆشبیت
هیوادارم سه‌ركه‌وتووبی
هه‌رشاد بی

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Ahmed Zebary (2009-08-30 11:05:11)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net