.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






PNA- نه‌به‌ز محه‌مه‌د شكور/ سلێمانی- تیپی شانۆی خۆشه‌ویستی له شاری سلێمانی راگه‌یه‌نرا، برِیاروایهش شانۆگه‌رییه‌ك به‌ناوی "عه‌شقێكی سارد‌و دڵێكی ته‌زیوو" نمایش بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا ئه‌و تیپه رایانگه‌یاندووه كه شانۆكار نه‌به‌ز محه‌مه‌د سه‌رۆكییه‌تی، "ئێمه دروست بووینه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی شانۆوه خه‌م و ئازاری خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت لاوان بخه‌ینه‌روو".
ئاڤان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی گروپ له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند "وه‌ك ئاشكرایه به‌هۆی ئه‌و ئازادییه‌ی ئهمرِۆ له كوردستان فه‌راهه‌م كراوه، چه‌ندین تیپ هونه‌ری له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا دروست بوون، ئێمه‌ش وه‌ك كۆمه‌لێك شانۆكاری شاری سلێمانی كه (20) ئه‌كته‌ر ده‌بین و هه‌ریه‌كه‌مان ئه‌زموونێكی له پێشینه‌مان هه‌یه له‌وبواره‌دا، بریارماندا تیپێك دروست بكه‌ین و ناویشی بنێن (تیپی شانۆی خۆشه‌ویستی)".
ئاڤان هه‌روه‌ها گووتیشی "هه‌وڵده‌ده‌ن له رێگه‌ی شانۆوه خه‌ن و ئاوات و هیواو كێشه ره‌واكانی كۆمه‌ڵگای كوردی به ده‌سه‌ڵات بناسێن و له‌به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵكی به گشتی هۆشیار بكه‌نه‌وه له راست دیارده قێزه‌ونه‌كانی كۆمه‌ڵگادا بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو لایه‌ك بتوانین خزمه‌ت به وڵات بكه‌ین و هه‌وڵی زیاتر بده‌ین بۆ ئاوه‌دانی كوردستان".
جێگری سه‌رۆكی گروپی شانۆی خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "برِیاریشه ئه‌و تیپه له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا له یه‌كه‌م ئه‌زمونی كاركردنیاندا شانۆگه‌ری "عه‌شقێكی سارد‌و دڵێكی ته‌زیوو" له شاری سلێمانی نمایش بگه‌ن كه له نووسین و ده‌رهینانی ئاڤان بێ‌ناز و نواندنی كۆمه‌لێك شانۆكاره".
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه









estekant xosh bet nwa gyan serkawtw bet gyane


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش
هه‌رسه‌رکه‌وتوبیت
به‌هیوای به‌رده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه