.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ له فیستیڤاڵی "ئۆرینۆ دێل ماره"، وه‌كوو كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ر له شانۆی بووكه‌ڵه‌ی دنیادا، رێزی تایبه‌ت له شانۆكاری ناوداری كورد بێهروز غه‌ریب پوور ده‌گرێت.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، له میانه‌ی 18مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی "ئۆرینۆ دێل ماره" واته "گه‌شتیاره‌كانی ده‌ریایی" وه‌كوو كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ر له شانۆی بووكه‌ڵه‌ی دنیادا، به‌رپرسانی ئه‌م فیستیڤاڵه رێزی تایبه‌ت له شانۆكاری ناوداری كورد بێهروز غه‌ریب پوور ده‌گرن و خه‌ڵاتی "سییرێنا درۆ" واته "شای ماسی" پێده‌به‌خشن.
ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 4 تا 8ی سێپته‌مبه‌ری 2009 له شاری "چرڤیا" كه یه‌كێكه له شاره كه‌ناره‌كانی ده‌ریای "ئاتلانتیك" له وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له به‌شێكیدا شانۆكاری سنه‌یی بێهروز غه‌ریب پوور وۆركشۆپێكی فێركاری شانۆی بووكه‌ڵه‌ی بۆ هونه‌رمه‌ندان و هۆگرانی ئه‌م هونه‌ره ساز ده‌كات.
ئه‌م فیستیڤاڵه كه هه‌موو ساڵێك له شاری "چرڤیا"ی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه بۆ پته‌و كردن و ناساندنی شانۆگه‌ری بووكه‌ڵه له ئاستی دنیادا چالاكی به‌رچاوی كردووه، خه‌ڵاتی "شای ماسی" پێده‌به‌خشرێت و له‌م خوله‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا ئه‌م خه‌ڵاته پێشكه‌ش به شانۆكاری كورد بێهروز غه‌ریب پوور ده‌كرێت.
تا ئێستا چه‌ندین ده‌رهێنه‌ری ناوداری شانۆی بووكه‌ڵه‌ی دنیا خه‌ڵاتی "شای ماسی"یان وه‌رگرتووه، له‌وانه: داریۆفۆ ـ هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ، مارگارێتا نیكۆلسكۆ ـ له دامه‌زرێنه‌رانی یوونیما، ماریا سینیۆرلی ـ دامه‌زرێنه‌ری شانۆی بووكه‌ڵه‌ی مۆدێڕن له ئیتاڵیا، پرۆفیسۆر هێنریك یۆرۆكۆفسكی، ژاك فیلیكس ـ سه‌رۆكی پێشووی یۆنیما، هۆیكی ئۆكامۆتۆ ـ له كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌رچاوی بواری شانۆی بووكه‌ڵه‌ی ژاپۆن و هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه بێهروز غه‌ریب پوور ئێستاكه سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "موباره‌ك یوونیما"یه و یه‌كێكه له ئه‌ندامانی یوونیمای جیهانی، كه له كوومیتهی فێركاری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه وانه‌ی فێركاری شانۆی بووكه‌ڵه ده‌ڵێته‌وه. یوونیما ناونیشانی رێكخراوه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی بووكه‌ڵه‌یه كه تاكوو ئێستا 50 وڵاتی دنیا تیایدا ئه‌ندامن. كاری ئه‌م رێكخراوه‌یه رێك‌وپێك كردنی چالاكییه‌كانی هونه‌ری شانۆی بووكه‌ڵه‌یه له ئاستی دنیادا. ئێران له ساڵی 1989وه بووه به ئه‌ندامی یوونیما و هونه‌رمه‌ند بێهروز غه‌ریب پوور له ساڵه‌كانی 2000 و 2004 نوێنه‌ری ئێران له‌م رێكخراوه‌یه بووه.
ئه‌م شانۆكاره كورده، چه‌ندین شانۆگه‌ری ئۆپێڕای بووكهڵهشی بۆ یه‌كه‌مین جار له دنیادا به كه‌ڵك وه‌گرتن له بووكه‌ڵه‌ی بهندار له ته‌لاری فیرده‌وسی تاران و چه‌ندین وڵاتی ئه‌ورووپی و عه‌ڕه‌بی و هه‌روه‌ها چه‌ندین فیستیڤاڵی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌ییدا پێشكه‌ش كردووه، له‌وانه: شانۆگه‌ری ئۆپێڕای بووكه‌ڵه‌ی "رۆسته‌م و سۆهراب" ساڵی 2005، شانۆگه‌ری ئۆپێڕای بووكه‌ڵه‌ی "مه‌كبێس" ساڵی 2008، شانۆگه‌ری ئۆپێڕای بوكه‌ڵه‌ی "عاشووڕا" ساڵی 2009.
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه