❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ره‌غده‌: هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداریم له‌گه‌ڵ سه‌دام نه‌بووه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-30 21:20:33

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

ره‌غده‌: هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداریم له‌گه‌ڵ سه‌دام نه‌بووه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-63bf28f33a.jpg
ره‌غده‌"ی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ سوری ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كرد، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ سۆزداریی له‌نێوان ئه‌و و سه‌دامدا نه‌بووه‌ و بواری‌ ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ سه‌دام باسی خۆشه‌ویستی‌ له‌گه‌ڵ بكات.
هونه‌رمه‌ندی‌ سوری‌ (ره‌غده‌) ڕه‌تیكرده‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ سۆزداری له‌نێوان ئه‌و و سه‌دام حسێن"ی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ عیراق هه‌بووبێت.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، له‌كاتی‌ سه‌ردانه‌كانیدا بۆ به‌غدا، هیچ كات پێكه‌وه‌ به‌ته‌نیا چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجام نه‌داوه‌.
ره‌غده‌ له‌كاتی‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌ به‌رنامه‌ی‌ (الجریئه‌) له‌ كه‌ناڵی نایلسات وتی‌: "بیركردنه‌وه‌ له‌ بوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان من و سه‌دامدا، شتێكی‌ بێ بنه‌مایه‌، په‌یوه‌ندی‌ من له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌سمیی بووه‌ ئه‌ویش له‌و كاتانه‌دا كه‌ سه‌ردانم كردووه‌، له‌چوارچێوه‌ی‌ كاری‌ لیژنه‌ی‌ پشتگیریكردنی‌ مندالانی‌ عیراقیدا وه‌ك كارێكی‌ خێرخوازی‌ چوومه‌ته‌ به‌غدا."
وتیشی: "له‌حاڵه‌تێ جه‌نگدا ناكرێت دوو كه‌س پێكه‌وه‌ ببه‌سترێنه‌وه‌، ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ش كه‌من و سه‌دامی‌ كۆكرده‌وه‌، له‌چوارچێوه‌ی‌ وه‌فدێكی‌ فه‌رمییدا بوو، به‌ته‌نیاش پێكه‌وه‌ دانه‌نیشتووین، تا له‌ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كی‌ كه‌مدا بتوانێت خۆشی بوێم."
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ سورییه‌ ڕه‌تیشیكرده‌وه‌، كه‌ باسی په‌یوه‌ندی‌ خۆی بكات به‌ هونه‌رمه‌ندی‌ كۆچكردوو، ئه‌حمه‌د زه‌كی‌ میسرییه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی‌ زۆر به‌تینیان هه‌بوو، ڕه‌تیشیكرده‌وه‌ هیچ شتێك جگه‌ له‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌بووبێت له‌نێوان خۆی و ئه‌حمه‌د زه‌كیدا.
ره‌غده‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، چیتر توانای‌ نه‌ماوه‌ له‌گه‌ڵ پیاوێكدا ژیان به‌رێته‌ سه‌ر، چونكه‌ ئه‌و پێیوایه‌ له‌وه‌دا نه‌ماوه‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ لێیده‌وێت ره‌غد بتوانێت بیداتێ، دانی‌ به‌وه‌دا ناوه‌ ك له‌ ڕووی‌ سۆزدارییه‌وه‌ كه‌سێكی‌ زۆر "ئاڵۆزه‌".


               ده نكوباس

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net