❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حوكمی ڕۆژوو به‌بێ پارشێو كردن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-30 22:59:37

islamhouse
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2010-12-16
په‌یامه‌كان: 24
WindowsXPFirefox

حوكمی ڕۆژوو به‌بێ پارشێو كردن

حوكمی ڕۆژوو به‌بێ پارشێو كردن


پرسیار :

زۆرجار وا ڕیك ده‌كه‌وێت به‌بێ پارشێوكردن ڕۆژوو ده‌گرم، چونكه ‌من شه‌وانه‌ كاتژمێر نۆی شه‌و ده‌خه‌وم وئیتر هه‌ڵناسم بۆ پارشێوكردن، ئایا ڕۆژووه‌كه‌ی من دروسته‌؟


وه‌ڵام :

پارشێوكردن سوننه‌ته ‌ومه‌رجێك نیه ‌بۆ دروست بوونی ڕۆژوو، چونكه ‌پارشێوكردن ده‌بیت به‌هۆی به‌هێزی وگورج وگۆڵی ڕۆژووه‌وان ویارمه‌تی ده‌ری له‌به‌جێهێنانی عیباده‌ت و كاروباره‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌یدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئاشكرایه ‌ئه‌گه‌ر مرۆڤ برسی بیت لاواز وكه‌م هێز ده‌بێت و ئه‌وكاته‌ش عیباده‌ت وكاری ڕۆژانه‌ی بۆ ناكرێت، نه‌فس وده‌روونی ئاده‌میزادیش مافی هه‌یه‌به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌، له‌و مافانه‌ش خوای گه‌وره ‌ڕێگای داوه ‌به‌به‌نده‌كانی له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا بخۆن وبخۆنه‌وه ‌هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌سپێده‌ی به‌یانی هه‌ڵدێت وه‌ك خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت : { وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ } (البقرة:187) . واته‌: بخۆن وبخۆنه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو به‌ڕوونی ‌به‌ره‌به‌یان وسپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت وله‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ‌دیاری ده‌دات وتاریكی شه‌و لاده‌بات .

خوای گه‌وره ‌هه‌تاوه‌كو هه‌ڵاهاتنی سپێده‌ی به‌یانی ڕێگای داوه ‌كه ‌خواردن وخواردنه‌وه‌ بخورێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ركه‌سێك پارشێوی ته‌رك كرد ونه‌یكرد ئه‌وه ‌ڕۆژووه‌كه‌ی صه‌حیح ودروسته‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رمانی پێ ناكرێت كه‌ڕۆژوه‌كه‌ی بگرێته‌وه‌، مادام ئه‌و كه‌سه‌وازی له‌خواردن وخواردنه‌وه‌ هێنابێت له‌سپێده‌ی به‌یانیه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو خۆر ئاوابوون، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانای ته‌واوی ڕۆژووی جێ به‌جێكردوه‌، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده ‌هه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه ‌كه‌پارشێو ناكات سوننه‌تێكی پێغه‌مبه‌ری خوای ( صلی الله علیه وسلم ) جێ به‌جێ نه‌ركدووه‌، كه‌ فه‌رمانی كردوه‌به‌كردنی وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( تسحروا فإن في السحور بركة ) { رواه مسلم } واته‌: پارشێو بكه‌ن چونكه ‌له‌پارشێوكردندا به‌ره‌كه‌ت هه‌یه‌، یان له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه‌: (   فصل ما بين صيامنا وصيام اليهود أكلة السحر ) { رواه مسلم } واته‌: ئه‌و شته‌ی كه‌ڕۆژووی ئێمه‌و جوله‌كه ‌له‌یه‌ك جودا ده‌كاته‌وه ‌خواردنی پارشێوه‌، ئه‌مانه‌و چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی تر كه‌ له‌م باره‌یه‌وه ‌هاتوون، خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌.


سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی شێخ عبد الله بن عبد الرحمن بن جبرین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ...له‌ بڵاوكراوه‌كانی ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-31 03:42:24

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: حوكمی ڕۆژوو به‌بێ پارشێو كردن

ده‌ست خۆش بيت سه‌که‌وتوبیت

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-31 04:21:02

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsXPMSIE7

Re: حوكمی ڕۆژوو به‌بێ پارشێو كردن

ده‌ست خۆش بيت  هيواى سه ركه وتنت بؤ ده خوازم هيوادارم به رده وام بيت

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-31 10:53:04

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: حوكمی ڕۆژوو به‌بێ پارشێو كردن

ده‌ستت خۆش بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-04 02:03:51

islamhouse
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2010-12-16
په‌یامه‌كان: 24
WindowsXPFirefox

Re: حوكمی ڕۆژوو به‌بێ پارشێو كردن

سوپاسی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م، هه‌ر شاد وكامه‌ران بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net