❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مرۆڤ ده‌بێت چه‌ند ئازار بكێشێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-18 19:17:17

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

مرۆڤ ده‌بێت چه‌ند ئازار بكێشێ

مرۆڤ ده‌بێت چه‌ند ئازار بكێشێت تاو كۆتای به‌ ژیانی دێت     

هاولاتى\ ئه‌م رسته‌ی سه‌ره‌ وه‌ هی‌ ئه‌و دایكه‌یه‌ كه‌ ئاره‌زووی مردنی منداڵه‌كه‌ی بوو.
ئه‌م به‌سه‌ رهاته‌ له‌ ساڵی 2006له‌ دوای گه‌رانه‌وه‌ یان له‌ سه‌فه‌ر به‌ هه‌ندێ‌ كۆكه‌ی كچه‌ بچكۆڵه‌كیان ده‌ ستپێده‌كات
ئه‌وكات ئه‌و كچه‌ ناسكه‌ به‌ناو ئۆلیا ته‌مه‌ن سێ ساڵ، له‌ ناكاو به‌ جۆریكی زۆر نائاسای ده‌ كۆكیت و كێشه‌ی هه‌ ناسه‌ دانی بۆ دروست ده‌ بێت.
دایك و باوكی و یۆلیا سه‌ ردانی پزیشك ده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌.
پزیشك  ڕه‌وانه‌ی نه‌خوشخانه‌ یان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ‌ فحسی باشتری بۆ بكرێت، له‌ دوای چه‌ند پیشكنێنك ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ یۆلیا گرێیه‌ك له‌ قورگی په‌ یدا بووه‌، پیوێستی به‌نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ یه‌، پێش ئه‌ونه‌شته‌رگه‌ریه‌ ده‌ بێت چه‌ند پشكنێنكی تری بۆ بكرێت، له‌ وانه‌ فحسی ته‌ نوری‌ بۆ ئه‌ وه‌ی باشتر ئه‌ و گرێیه‌ ببینرێت.
له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری Bielefedله‌ ئه‌ڵمانیا بریاره‌ ئه‌و نه‌شته‌گه‌ریه‌ بكرێت و ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێری‌ پێده‌چێت ، له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌ وه‌ دڵنیای خیزانه‌ی یۆلیا كرایه‌وه‌ كه‌مه‌ ترسی نیه‌ پێش ئه‌وه‌ی یۆلیا بچێته‌ نێو ژووری پشكنینه‌وه‌ به‌دایك و باوكی ووت، "ئاگاداری من بن و خۆشم ئه‌وێن."
داوای چاوه‌ڕوانییه‌كی  زۆر و نزیكه‌ی نۆ كاتژمێر رێگه‌ یان پێدرا یۆلیا ببین ، به‌بینینی‌ منداڵه‌كیان توشی شۆك بوون، چاوه‌روانی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كردكه‌ منداڵه‌كیان به‌م جۆره‌ بێهۆش كراوه‌ وه‌ هه‌ موو جه‌سته‌ی‌ ره‌ نگی شین هه‌ ڵگه‌راوه‌.
به‌ قسه‌ی پزیشكه‌كان له‌كاتی پشكنیندا كێشه‌ دروست بووه‌ و به‌ باشیان زانیوه‌ بۆماوه‌یه‌ كی كورت هه‌ ناسه‌ی  یۆلیا رابگێریت تاكو به‌ شێوه‌یه‌كی روون تر ئیشاعه‌كه‌ ده‌ ربچێت له‌وكاته‌ی بێ‌ هه‌ناسه‌ ماوه‌ته‌ وه‌  بۆ ماوه‌ی نێو كاتژمێر خه‌رێك بووه‌ بخنكێت و به‌ كاره‌با هه‌ وڵیان داوه‌ بێته‌وه‌ سه‌رخۆی.
هه‌موو مرۆڤێك ده‌توانێ‌ ته‌نها چه‌ ند ده‌ قیقه‌ یه‌ك مێشكی بێ هه‌ ناسه‌ بێت دوای ئه‌ وه‌ مێشكی تێك ده‌ چێت، هه‌ندی له‌ده‌ماغی له‌كار ده‌كه‌وێت، هه‌مان روداو به‌ سه‌ ر یۆلیا هاته‌وه‌ له‌ كاتی پێشكنێنه‌ كه‌دا ،ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌ وه‌‌ كراوه‌ له‌وكات و ساته‌ وه‌ یۆلیا بێهۆشه‌
apallischen Syndromبووه‌  به‌ توش بوونی ئه‌م حاڵه‌ ته‌ مرۆڤ هه‌ تا هه‌ تایه‌ بیهۆۆش ده‌بێت هاتنه‌وه‌ی بۆ ژیانی مه‌حاڵه‌.
یۆلیا رۆژ به‌ رۆژ ژیانی خراپتر ده‌ بێت و تاكو ده‌گاته‌ ئه‌وكاته‌ی كه‌ له‌ناكاو جه‌ سته‌ی ده‌ سۆوێته‌ وه‌  واته‌ هه‌ردوو پێ بره‌ و پشتی و سه‌رو سینگی به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌ نگی گۆرا بوو وه‌ هاوارو ناڵه‌ی له‌دووره‌وه‌ ده‌ بیسترا به‌ده‌رمانی زۆر به‌هێز بۆ ماوه‌ی كورت ده‌ نگێ لێ ده‌برا، له‌ دوای نه‌مانی ده‌رمانه‌كه‌ له‌ جه‌سته‌ی به‌ هه‌مان شێوه‌ خراپ ده‌ بوو.
بۆ ماوه‌ی ساڵیك به‌رده‌ وامی هه‌ بوو یۆلیا بێهۆش له‌ نه‌خوشخانه‌ بوو، رۆژ به‌ رۆژێش خراپتر ده‌ بوو
تاكو گه‌یشته‌ ئه‌وكاته‌ی كه‌دایك و باوكی هه‌یوای مردنیان بۆ كچه‌ كه‌یان ده‌خواست  كه‌له‌م ئێش و ئازاره‌ كۆتای به‌ ژیانی بێت
جونكه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌ ئه‌ وروپایه‌كان كۆشتنی نه‌خوش له‌لایه‌ن پزێشكه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌ ئه‌ ڵمایناش به‌ هه‌ مان شێوه‌ نه‌ ده‌بوایه‌ ژیانی ئه‌ و منداڵه‌ بێگوناهه‌ كۆتای پێ بێنن  رزگاری بێت له‌ و ئازارانه‌ی .
ڕۆژێك دایك و باوكی له‌ به‌ یانیكی سارددا سه‌ردانی یۆلیاده‌كه‌ن ته‌ ماشاده‌كه‌ن یۆلیا زۆربه‌ هێَمنی و زۆرجوان له‌جێگه‌كه‌یدا درێژ بووه‌ و گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.
دایك و باوكی یۆلیا ده‌ڵین زۆر له‌مێژه‌ یۆلیامان به‌م جۆره‌ دیمه‌نه‌جوانه‌ نه‌ بینبوو.
یۆلیای  بێگۆناه  و پاك ژیانی بوه‌ قوربانی هه‌ڵه‌ی پزێشك، ئه‌وگرێیه‌ی‌ كه‌ له‌ قوڕگیدا په‌یدا بوو بوو نه‌ما بوو.
دایك و باوكی  یۆلیا دوای زیاتر له‌ نۆ مانگ  سه‌ردانكردنیان بۆ دادگا بۆئه‌وه‌ی بریاری مردنی بۆ بدرێت  توانیان بۆیه‌كه‌م جار له‌ئه‌ ڵمانیا ئه‌و بریاره‌ ته‌ نها بۆ یۆلیا ده‌ربچێت .له‌ دوای چوار رۆژ به‌سه‌ر مردنی یۆلیا فاكسی دادگا گه‌ ێشته‌ ده‌ ستی دایك و باوكی یۆلیا تێدا ئه‌وه‌ نوسرا بوو كه‌ ده‌ توانین ئیمزابكه‌ن بۆ كۆتای‌ هیێنانی ژیانی‌ یۆلیا.
به‌ڵام دوای چی، دوای ئه‌ وه‌ی به‌ ئازارو ناڵه‌یه‌كی زۆره‌ وه‌ سه‌ری نایه‌ وه‌، خیزانی یۆلیا تاكو ئیستا پێوه‌ ده‌ ناڵین و شه‌وانه‌ خه‌ون به‌ كچه‌كیانه‌ وه‌ ده‌ بینن و ژیانیان زۆر گۆراوه‌.
له‌هه‌مان كاتدا هه‌موو پزیشكه‌كانیان داوه‌ ته‌ دادگا تاكو ئاماده‌كردنی ئه‌ م بابه‌ ته‌ دادگا هیچ بریاریكی ده‌رنه‌كردوه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net