.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














دەریا: خۆشمدەوێ و بیری دەكەم
موحسین یاسین
رووداو - سلێمانی
كچە گۆرانیبێژ دەریا خالید كە ئێستا سەرقاڵی دوایین بەرهەمی خۆیەتی بەنێوی (قەدەر)، بە(رووداو)ی راگەیاند كە نمایشكردنی لەشی ئافرەت لەكلیپەكاندا بازرگانیكردنە بە ژن و گوتیشی " ئەوە وایكردووە ژن وەكو كاڵایەك سەیری بكرێ نەك وەكو هونەرمەندێكی سەركەوتوو، ئەمەش دوورە لەهەموو جۆرە بەهایەكی ئەخلاقی مرۆڤ".
دەریا خالید لەساڵی 1985 لەسلێمانی لەدایكبووەو سەرەتای كاری هونەری بۆ تەمەنی 12 ساڵی دەگەڕێتەوە، تاكو ئێستا خاوەنی 6 گۆرانییە كە 5 یان كلیپكراون، ناوبراو لەساڵی 2004ەوە كوردستانی بەرەو ئەڵمانیا بەجێهێشت. ئەو كچە گۆرانیبێژە كە حەزی لە خواردنی پەردەپڵاوەو لەوەرزشیش، راكردن و مەلەوانی دەكات، بۆ (رووداو) دەڵێ "منیش وەكو هەر كەسێك لەدەرگای دڵیان داوم"، ئەو كە لەزۆربەی كلیپەكانیدا بەخەمباری دەردەكەوێت هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێنیتەوە كە خۆی توانای رۆڵ بینینی لاوازە "بۆیە پێموایە ئەو شێوازەی گوتن و ئاوازانەش زیاتر بە خەمبارم دەردەخەن".
لەبارەی ئەوەی كە ئافرەتی هونەرمەند پێویستی بەوە هەیە جەستەی خۆی نمایش بكات بۆ سەركەوتنی هونەرەكەی، لەگەڵ ئەوەی گوتی بەوشێوەیە سەركەوتن بەدەست ناهێنێ، دەڵێ "ئینسان زۆر لەوە گەورەترە كە نەك بۆ كاری هونەری بەڵكو بۆ هەر كارێكی دیكە جەستەی خۆی بەكار بێنێت، ئەو كاتە سەركەوتووە كە كارەكەی بەحەز و ئارەزو و هەست و ئیحساسەوە بكات". نمایشكردنی لەشی ئافرەتانیشی لە كلیپەكاندا بە جۆرێك لەبازرگانیكردن بە ژن وەسفكرد و گوتی "ئەوە وایكردووە كە ژن وەكو كاڵایەك سەیری بكرێ نەك وەكو هونەرمەندێكی سەركەوتوو، ئەوە جۆرێكە لە گەرمكردنی بازاڕی بازرگانی كردن بە ژن كە ئەمەش دوورە لەهەموو جۆرە بەهایەكی ئەخلاقی مرۆڤ".
دەریا جوانی رووخسار بۆ ئافرەتی هونەرمەند زۆر بەگرنگ نازانێ و دەڵێ "جوانی رێژەییە، جوانی لە رەفتار و هەڵسوكەوت و بیركردنەوەی ئینساندا بەدی دەكرێ نەك لە رووخسار".
ئەو كە بورجەكەی (دووانە)یەو رقی لە درۆ و كەسی دوودەموچاوە، لەبارەی ئەوە دڵی ئەشكی بۆ كێ تێدایە، گوتی "بۆ ئەنفالەكان، بۆ هەڵەبجەی شەهید، بۆ شەهیدە سەربەرزەكانمان كە ئەو ئازادییەی ئێستایان بۆ بەدەست هێناوین". ئەو ئێستا ئەو شارەی تێدا لەدایكبووە لەبیر نەچووەتەوەو بیری دەكات و دەڵێ "بێگومان شارەكەمم خۆش دەوێ و بیری دەكەم".

لهسهر هێڵ نییه




dast xosh

لهسهر هێڵ نییه








dasti tosh xosh bet
لهسهر هێڵ نییه