.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان به لێدانی ته‌زووی کاره‌با له مێشک و به‌هۆیه‌وه وروژاندنی فێ) هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه تا ئێستاش جێی رای دژ و جیاوازه.
بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی ... 1937 له‌لایه‌ن دکتۆری ئیتاڵی لوسیۆ بینی Lucio Bini چاره‌سه‌ری فێی کاره‌بایی بۆ مرۆڤ به‌کارهات،.پێشتر له ساڵی (1934) ه‌وه دکتۆری هه‌نگاری Ladislas J. Meduna بۆ هه‌مان مه‌به‌ست فێی له رێی ده‌رمانی cardiazol و metrazol ئه‌نجام دابوو. دوای ده‌رکه‌وتنی ده‌رمانه‌کانی ده‌روونی neuroleptics, antidepressants and tranquillisers له په‌نجا و شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو، رێژه‌ی به‌کارهێنانی که‌م بۆته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری فێی کاره‌بایی بنچینه و شێوازی کارکردنی نه‌زاندراوه، به شێوه‌یه‌کی گشتی بۆ چاره‌سه‌ری راسته‌وخۆ و کورت خایه‌نی باری گرانی هه‌ندێ نه‌خۆشی ده‌روونی به‌کاردێت، ئه‌مه‌ش به گشتی کاتێ هه‌موو شێوه‌کانی تری چاره‌سه‌ری به‌کار برابێت و هیچ رێگه چاره‌یه‌کی تر له به‌ر ده‌ست نه‌بێت، یا ژیانی نه‌خۆشه‌که له مه‌ترسی دابێت. به تایبه‌تیش بۆ خه‌مۆکی گران، مانیای درێژخایه‌ن یان کت‌وپڕ، کاتاتۆنیا و شێوه‌کانی تری شیزۆفرێنیا.
له هه‌موو بارێک‌دا هه‌ر کۆرسێک بۆ شه‌ش تا دوانزه جار به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌رجاره‌ش 15ـ 25 چرکه ده‌خایه‌نێت. به پاڵکه‌وتن، دوای داکه‌ندنی پێڵاو، سه‌عات، ددانی ده‌سکرد و ... هتد. نه‌خۆشه‌که بۆ ماوه‌یه‌کی کورت بێهۆش ده‌کرێ. ئه‌مه‌ش به ئاماده‌بوونی ده‌روونساز، سڕکه‌ر و چه‌ند پهرستیارێ و دابین کردنی ئۆکسجین و چاودێریکردنی نه‌خۆش به: هێڵكاری مێشک ( EEG)، مۆنیته‌ری هێڵکاری دڵ، رێژه‌ی ئۆکسجین له خوێن، پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، ترپه‌ی دڵ، هه‌ناسه. نه‌خۆشه‌که سه‌ره‌تا له لایه‌ن دکتۆری سڕکه‌ر و دواتریش تا به ته‌واوی به هۆش خۆی دێته‌وه له لایه‌ن په‌رستیار چاودێری ده‌کرێ.
له ماک و ئاڵۆزیه‌کانی ECT، گێژبوون، هه‌لچوون، بیرکوێری، سه‌رئێشه. رێژه‌ی مردن به گشتی: 4 له 100000 دایه. ساڵانه له به‌ریتانیا 138000 و له ئه‌ڵمانیا 1000 ECTئه‌نجام ده‌درێت.
له ولاتانی وه‌ک تورکیا، نیجیریا، هندستان و عیراق ECT به‌بێ به‌نج ئه‌نجام ده‌درێ.
له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتوو ئه‌م شێوه چاره‌سه‌رییه دوای ره‌زامه‌ندی راسته‌وخۆ و نووسراوه‌ی نه‌خۆش ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مه جگه له هه‌ندێ باری تایبه‌ت؛ کاتێ نه‌خۆش مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی خۆی یان که‌سانی تر هه‌بێت و ئه‌مه‌ش ته‌نها رێگه چاره بێت. یان کاتێک نه‌خۆش به پێی یاسای تایبه‌ت بخرێته ژێر باری چاره‌سه‌ری زۆره‌ملێیانه (Sectioned)، له‌م باره‌ش دکتۆر پێویستی به ره‌زامه‌ندی که‌سی چاودێریکه‌ری نه‌خۆش هه‌یه، که له زۆر باردا ده‌توانێت به پێی یاسا له بڕی نه‌خۆش بڕیار بدا. ECT ته‌نها له هه‌ندێ باری سه‌ختی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و مێشک نابێ ئه‌نجام بدرێ.
له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له‌به‌ر چه‌ندین هۆی سیاسی، هه‌ڵوێستی نامرۆڤانه و جوداخوازی، به‌شی ده‌روونی و نه‌خۆشه‌کانی په‌راوێز و فه‌رامۆش کرابوو. دوای راپه‌ڕین و ئێستاش هه‌مان سیاسه‌ت به شێوازی تر به‌رده‌وامه. پێشتر ره‌نگه ده‌سه‌ڵات به پاساوی که‌می داهات و بودجه و گرفتی ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندوستی و پزیشکییه‌کان و ... هتد توانیبێتی خۆی له‌م ئه‌رکه پاراستبێ، که‌چی ئێستا ..!؟
له زۆر باردا پرینسیبه سه‌ره‌تاییه‌کانی زانستی پزیشکی ( و ده‌روونسازی) و مافی نه‌خۆش وه‌ک مرۆڤێک له دیاریکردن و به‌کارهێنانی ECT ره‌چاو ناکرێ. به نموونه ئه‌نجام دانی به‌بێ به‌نج، به‌بێ ره‌زامه‌ندی نه‌خۆش، له کلینیکه تایبه‌تییه‌کان، تا له ماڵیش. ئه‌و ئامێره‌ی به‌کاردێ هیچ مه‌رجێکی زانستی و ته‌کنیکی تێدا نیه و هی ده‌یان ساڵ به‌ر له ئێستایه. به پێی ئه‌زموون و ئاگاداری تایبه‌تیمان له کوردستانی باشور، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی رێنمایی و یاسای تایبه‌ت به چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی ده‌روونی، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان به گشتی له رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه پێویستی به هه‌نگاوی گه‌وره و گرنگ هه‌یه. له‌مانه چاره‌سه‌ری فێی کاره‌باییش.


له‌سه‌ر هێڵ نییه