❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ژار یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی له‌ جه‌ژن بڵاو ده‌كاته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-03 12:11:22

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE7

هه‌ژار یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی له‌ جه‌ژن بڵاو ده‌كاته‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0795052e97.jpg

هه‌ژار به‌هره‌مه‌ندی لاو و "كوردستار"ی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات له‌ ساڵی (2008)، یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی به‌ناوی "ئازیزه‌كه‌م" له‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

هه‌ژار له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئاژانسی په‌یامێنر، ده‌رباره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانیی گووتی "یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانیم ئاماده‌یه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌شت تراكی گۆرانی پێكهاتووه‌ و به‌ناوی "ئازیزه‌كه‌م"ـه‌".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات ئه‌ركی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.

ده‌رباره‌ی ناوه‌رِۆكی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی گووتی "تێكستی گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌و ئه‌لبوومه‌، پێكهاتووه‌ له‌ تێكستی گۆرانیبێژ هه‌ردی سه‌ڵاح، ئه‌كره‌م ئه‌مین، رێدار سابیر، نه‌جم هۆگر، فه‌رهه‌نگ غه‌فور و سامی سه‌باح، ئاوازی گۆرانییه‌كان له‌ لایه‌ن هه‌ردی سه‌ڵاح، هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح، نیاز نوری، زانا ئه‌نوه‌ر، فه‌رهه‌نگ غه‌فور و هێمن حوسێن دانراوه‌".

هه‌ژار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ كاری تۆماركردنی گۆرانییه‌كان له‌ ستۆدیۆی "میلۆدی" له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه‌، كاری میكس و ئه‌ندازیاری ده‌نگ له‌ لایه‌ن ئاكۆر عومه‌ر كراوه‌، گووتیشی "كاری دیزاین و فۆتۆ و كۆپی كردنی ئه‌لبوومه‌كه‌ له‌ وڵاتی توركیا جێبه‌جێكراوه‌".

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی ساڵێكه‌ خه‌ریكی ئاماده‌كاری ئه‌و ئه‌لبوومه‌ بووه‌ و وا برِیاره‌ له‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زان بڵاوی بكاته‌وه‌.

یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌و ئه‌لبوومه‌ به‌ناوی "ئازیزه‌كه‌م" له‌ لایه‌ن كۆمپانیای چوارچرا به‌رهه‌م هێنراوه‌ و به‌م دواییه‌ له‌ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن بڵاوكرایه‌وه‌.

هه‌ژار ده‌رباره‌ی كلیپكردنی گۆرانی دیكه‌ی له‌ نێو ئه‌و ئه‌لبوومه‌، گووتی "كه‌ناڵی كوردسات گۆرانییه‌كی دیكه‌ی نێو ئه‌و ئه‌لبوومه‌م به‌ناوی "رێم لێ مه‌گره‌" بۆ كلیپ ده‌كات".

جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌ كوردییه‌كان گرنگییه‌ك به‌ به‌هره‌مه‌ندان ده‌ده‌ن بۆ دره‌خستی توانای خۆیان له‌رووی گۆرانی گووتنه‌وه‌، ئێستاش چه‌ند به‌هره‌مه‌ندێك له‌ رێگه‌ی ئه‌م به‌رنامانه‌وه‌ له‌ گۆرِه‌پانه‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net