.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











تۆ کەی خەیاڵی منت جێهێشتووە
وەرەو لەژوورە گریاوەکەمدا،
تاریکی پاڵ پێوەبنێ
تۆ ئەگەر لەناو تاریکی دڵتا،
پارچەیەک خۆر بدۆزیتەوە،
لەناو دەستەکانی مندا،
شەو پیاسە دەکا..
کەی خەیاڵم تۆی جێهێشتووە؟!
کەسەیری چۆلەکەیەک دەکەم،
پێکەنین لەباڵەکانیەوە هەڵدەقوڵێ،
دەچمەوە سەر بزەیەکی تۆ
کە ماسیەک دەبینم،
قیژەی شەپۆل دەنوشتێنێتەوە،
دەچمەوە سەر تووڕەبوونی تۆ،
کە زەردەپەڕ دەبینم،
بەقاچێکی شکاوەوە،
تەنیایی خۆی دەڕوخێنێ،
دەچمەوە سەر چڵە ئاهێکی تۆ..
لەپشت زرنگەی ئەم قسانەوە بێ تۆ،
شەقامێک دەمبا،
بۆ کەسەری ئەو کەلاوانەی،
برین لەناویا چاوشارکآ دەکەن..
باخچەیەک دەمبا،
بۆ لای ئەو گوڵانەی پەراسویان،
پڕە لەشەجەرەی شەڕ..
چەترێک دەمبا،
بۆ لای ئەو بارانە چەتوونانەی
هەموو هەورەکان،
دەکەنە سکێچی کۆلارە..!
* * *
من بێ تۆ دەچمەوە سەر تەبیعەتی خۆرئاوابوون،
کە چاوەڕوانی لەناویا چۆڵء هۆڵە..
بێ تۆ دەچمەوە سەر کوێربوونی زەمەنێک،
قاقای پەروانەیەک،
چاوە شینەکانی چرایەک ماچ ناکا..
بێ تۆ دەچمەوە سەر پیربوونی زەمەنێک،
ژنێک نییە لەژووری پەنجەکانیا،
ئەستێرە داگیرسێنێ..!
من بێ تۆ دەچمەوە سەر رەچەڵەکی،
بەفری هەناسەو
سوبحدەمی رووخاو
زریانی وشەء
کەمەری رەشەبا..!!
من بەرلەوەی خۆم بناسم،
تۆم ناسی..
تۆ گریانمت ئینتیحار کردو
تەنیایمت کوژانەوە..
کەچی نەوتوانی بگەڕێیتەوە،
بۆ یاریکردنی پێڵاوە فڕیوەکانی مناڵی.
کەچی نەوتوانی لەحەوشەکانی خەوتنەوە
پەرداخێک پێکەنین،
بدەیتە دەستە تریفەییەکانی مانگ
کەچی نەوتوانی لەداڵانەکانی خەیاڵتەوە،
بەکۆترێک بڵێی،
گەر عاشق بی هەموو منارەکانت،
بۆ ئەگرم بەکرێ..!
کەچی نەوتوانی تاسەر عاشق بی و
گوێ بگریت،
لەحیکمەتە حەپەساوەکانی مێروولەو
نوکتە رەنگینەکانی پەپوولەو
قسە مێخۆشەکانی بولبول و
ئێوارە نەخۆشەکانی پەرەسێلکە..!
* * *
من موسافیرێکی هەڵە بووم،
لەناسینی تۆ..
لام دایە تاقی رۆحت،
پڕبوو لەو گوڵە شیعرانەی،
لەئینجانەی حەسرەتەوە،
دەچووەوە سەر کوچەی کەدەر..
لامدایە کتێبخانەی چاوت،
پڕبوو لەدووکەڵی ئەو کتێبانەی،
ئەنفال نووسیبووی..!
لامدایە خانەقای دڵت،
سۆفیست بووی بەو شەرابانەی،
کە دەچوونەوە سەر ستیانی ترێ!!
لامدایە ژووری جەستەت،
تەماشات دەگریاو
لەزوڵمەتەوە دڵرەقیت دەکڕی..
من موسافیرێک بووم هەڵە
نەمزانی لەعیشقدا،
مردن پێشبڕکێ دەکا..
من تا چاڵەکانی مەرگ
مردنم ئەزموون کردو
بوومە پەناهەندەی قیامەت و نەمردم..
هەورێک دەستی نەگرتم و
حەشرمکاو بمباتەوە بۆ لای خوا
ئەو دەرگایە بکەرەوە مردن،
تۆ گرەوت بردەوە
من تاوانبارم بەنەعرەتەی عیشقبوون
بەدیوارێک پیاسەی دەکردو
نەیتوانی گوێ لەچرکە، چرکی دڵێک بگرێ،
کە لەناویا کات کوژاوەتەوە..
ئەو دەرگایە بکەرەوە مردن
پێت ئەڵێم گرەوت بردەوە
بەڵکو لەوێوە جارێکی تر
ژیان دەستم بگرێ و
نەبمەوە بەموسافیرێکی هەڵە
بەڵکو رۆژەکانی هەفتە ون نەکەم و
بەمێژووی عیشق بڵێم..
چ شەڕێکی بێ ئابڕووی..!!
ئەو دەرگایە بکەرەوە مردن،
زەمەنی عیشق نەما
سێو بەدانەکانی خۆی
،خەونەکانی دەقرتێنێ..
ئەستێرە باڵەکانى خۆى ،لە
فڕین دەکاتەوە ....
.مانگ کراسی شەوەزەنگ لەبەردەکا..
سەرا ب لاسایىئاو ناکاتەوە
دەچێتەوە ناو گۆزەیەک لم...!
ئەو دەرگایە بکەرەوە مردن،
تۆ گرەوت بردەوە...
رۆژ ههلهبجهیی

لهسهر هێڵ نییه









dastakanet xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بێت بۆ دانانی ئهو هۆنراوه جوانه ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه

لهسهر هێڵ نییه