❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هیچ وەڵاتێك بەقەد كوردستان پێویستی بە پزیشكی دەروونی نییە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-03 17:39:06

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190
WindowsXPFirefox

هیچ وەڵاتێك بەقەد كوردستان پێویستی بە پزیشكی دەروونی نییە

هیچ وەڵاتێك بەقەد كوردستان پێویستی بە پزیشكی دەروونی نییە

راپۆرت: ئاسۆ عوسمان

لە كوردستان بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی ناوچەكە خەڵكانێك تووشی نەخۆشی دەروونی هاتوون، یان هۆش و عەقڵیان لەدەست داوە، هاووڵاتییان داوا دەكەن شوێنێكی تایبەتیان بۆ بكرێتەوە، بۆ ئەوەی نەبنە گاڵتەجاڕ و باری سەرشانی خانەوادەكانیشیان سووكتر بێت.

لە شاری سلێمانیدا كە بە پایتەختی رۆشنبیری و فەرهەنگی ناسراوە، تائێستا ئەو كەسانەی كێشەی دەروونییان هەیە، بەسەر شەقام و كۆڵانەكاندا بڵاوبوونەتەوە، ئەمەش دیمەنی شارستانی و مۆدێرن بوونی خەڵكی ئەم شارە دەخاتە ژێر پرسیارەوە، ئەو خێزانانەی كە بەهۆی هەر رووداوێكەوە بێت یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەكەیان تووشی كێشەی دەروونی بووە، دوو رێگە دەگرنەبەر، یان لە ماڵەوە دەیانبەستنەوە یان بەڕەڵای كۆڵان و سەرشەقامەكانیان دەكەن كە لە هەر دوو حاڵەتەكەدا ئەو خێزانانە تووشی كێشە و گرفتی قورس و حاڵەتی دەروونی ناخۆش دەبنەوە. (هاوار سەعید) هاووڵاتییەكی شاری سلێمانییە گوتی "زۆربەی ئەو كەسانەی كە ئەقڵیان لەدەست داوە، هەیانە بە ساڵ و دووساڵ و بگرە زیاتریشە ئاو بەر گیانیان نەكەوتووە، جگە لەوەش بەشێكیان لە پڕ تف دەكەن، یان بە كوردی خۆمان لەناكاودا زۆر تووڕە و هەڵچووانە دەست دەوەشێنن".

(ئاڤێستا مەحمود) وەك خوێندكاری قۆناغی ئامادەیی باسی لە خوو و رەفتاری ئەو نەخۆشانە كرد، كە هەیانە كاغەز و شتی پیس و پەڕۆ و پارچە قوماش كۆدەكاتەوە، هەیانە بەردەوام جنێو دەدات، هەیە سواڵ دەكات، هەشە قسە بە ئافرەتان دەڵێت یان كردار و رەفتاری ناشیرین لەبەردەم كچاندا دەنوێنێت، رەفتارێك كە ئەو كچە خوێندكارە نەیویست باسی بكات، هەر بۆیە دروستكردنی شوێنێكی تایبەت بە كۆكردنەوە و داڵدەدانی ئەو كەسانەی بە ئەركی سەرشانی حكومەت بەتایبەت هەردوو وەزارەتی تەندروستی و كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دانا. وەك هاوڕابوون لەگەڵ (ئاڤێستا)ش خوێندكارێكی دیكەی قۆناغی ئامادەیی بەناوی (نینا بەكر) گوتی "لەهەموو شارێكدا دەبێت شێتخانەیەك هەبێت، بڵاوبوونەوەی ئەو شێتانە بەسەر شەقامەكاندا، هەم بۆ كەسوكاری ئەو شێتانە ناخۆشە، هەم بۆ خەڵكی شاریش، دەبێت حكومەت شێتخانە بۆ سلێمانی دروست بكات، شەو و رۆژ دەڵێن سلێمانی وا پێشكەوتووە و گوایە شاری ئەدەب و رۆشنبیرییە، بەڵام شێتخانەیەكی تێدا نییە".

(رۆژین دڵشاد) خوێندكاری زانكۆی سلێمانییە، ئەو پێیوابوو زۆرێك لەو خەڵكانە كە پێیان دەگوترێت (شێت) رەنگە كێشەی دەروونییان هەبێت، كە قابیلی چارەسەركردنە، وەك دەڵێن لەم وڵاتەدا مرۆڤی ئاسایی و ساغیش تووشی شێتی دەكەن، ئەوەشی خستەڕوو كە زۆرجار بینیویەتی شێتی شارەكانی كەركوك و هەولێریش هاتوونەتە سلێمانی، ئەوەشی بە مایەی شەرم و شوورەیی بۆ حكومەت دانا، كە تائێستا بیر لە دانانی نەخۆشخانەیەكی دەروونی بۆ ئەو كەسانە نەكراوەتەوە، بەراوردیشی كرد لەگەڵ زۆربەی وڵاتە پێشكەوتووەكان كە لەوێ لە زۆربەی گەڕەكەكان پزیشكی تایبەتی دەروونی هەیە و بایەخ بە باری تەندروستی و دەروونی هاووڵاتییان دەدرێت. وەك راستییەكیش ئەوەی ئاشكرا كرد كە "هیچ وڵاتێك نییە بەقەد ئێمە پێویستی بە نەخۆشخانەی دەروونی و پزیشكی دەروونی هەبێت"، لەبەرئەوەی ئێمە تائێستا لە قۆناغی جەنگداین، لەو وڵاتانەی كە جەنگ و برسێتی و بێكاری بوونیان هەیە و رووی تێكردووین نەخۆشی دەروونی و شێتی تیایدا پەرە دەستێنێت"، بۆیە ئەویش داوای كرد، وەزارەتی تەندروستی بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو بایەخ بە بواری تەندروستی دەروونی بدات.

(نزار مارف) وەك فەرمانبەرێك، نەك تەنیا لە شارەكاندا، بەڵكو داوای دەكرد لە زۆربەی گەڕەكەكانیشدا نەخۆشخانە و بنكەی دەروونی بكرێتەوە و پزیشكی تایبەتمەند بەو بوارە پشكنین بۆ ئەو كەسانە بكات كە تووشی ئەو نەخۆشییە هاتوون. هەروەها كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بەو كەسانە كە عەقڵیان لە دەستداوە، بە ئەولەوییەتی كاری حكومەت هەژمار كرد، چونكە بە قسەی ئەو فەرمانبەرە ئەوەی دەبینرێت لەسەر شەقامەكان دیمەنێكی ناشارستانین كە خەڵك گاڵتە بەو كەسانە دەكەن و ئەوەندەی تر شێتیان دەكەن، گوتی "من ئاگام لێیەتی كە خەڵك هەیە كەسێك لە ئەندامانی بنەماڵەكەیان گرفتی دەروونی هەیە یان شێتە، بەڵام رێگەی پێنادەن بەهیچ جۆرێك بێتە دەرەوە بۆ بازاڕ و كۆڵان و لە ماڵەوە بە زنجیر بەستوویانەتەوە كە ئەمە هەم بۆ ئەو مرۆڤە ناخۆشە، هەم خێزانەكەشیان ژیانیان لەو ماڵەدا لێ تاڵ بووە و بەتەواوەتی هەراسان بوون"، نموونەی نەخۆشێكی دەروونی هێنایەوە، كە یەك دانە قورئانی پیرۆزی لە كتێبخانەی مزگەوتێك دزیبوو و بە دەم بیرەخواردنەوەوە، سووكایەتی بە قورئانەكە دەكرد، كە ئەو كارە هەستی زۆر كەسی بریندار كرد. دەربارەی نەبوونی یەكەی چاودێریی ئەو نەخۆشخانە، بەرپرسێكی تەندروستی كە نەیویست ناوی بنووسرێت گوتی "بینایەك بۆ ئەو مەبەستە دروستكراوە لە نزیك كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە، كاتی خۆی بیناكە سەر بە نەخۆشخانەی شۆڕش بوو، ئێستا فراوانكاری تێداكراوە و تایبەتە بە نەخۆشییە دەروونییەكان". دەربارەی نەبوونی شێتخانە بۆ رەگەزی نێریش ئەوەی خستەڕوو كە ئێستا تەوەجوهی وڵاتانی ئەوروپی ئەوە نییە نەخۆشخانەی دەروونی هەبێت، لەوێ ئەو كەسانەی كێشەی كۆمەڵایەتییان هەیە وەزارەتی كۆمەڵایەتی سەرپەرشتیان دەكات، ئەگەر نەخۆشیش دەكەون، دكتۆر دەچێت سەردانیان دەكات، بەڵام وەك شەماعی كە كارەبایان لێبدەن و بە زنجیر بیانبەستنەوە ئەوە باوی نەماوە، بۆیە ئەو نەخۆشخانەیەی ئێستا كراوەتەوە، راهێنانە بۆ ئەوانەی نەخۆشی دەروونییان هەیە بەتایبەتی بۆ ژنان و منداڵان.

k.report

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-03 19:39:53

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPMSIE7

Re: هیچ وەڵاتێك بەقەد كوردستان پێویستی بە پزیشكی دەروونی نییە

سڵاو...
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆش بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌...
به‌دڵنیایی... نەخۆشی دەروونی هەتا ئەمڕۆ بەکێشەیەکی فکری و زانستی و فەلسەفی دادەنرێت وهەردەم جێی توێژینەوەو بەدواداچوون و چاودێری و دیالۆگ بووە....
لەسایکۆلۆژیادا مەرج نییە هەر کەسێک نیشانەی نەخۆشی تێدا نەبوو یاخود پێوەی دیارنەبوو، ئیتر بەدەروونساغ هەژمار بکرێت. ئەم جیاکارییەکە لەبواری جەستەیی و تەندرووستی ئەندامیدا ئاسانترەو لەوێدا دەکرێت بڵێین هەردوو چەمکی لەشساغ و لەشنەخۆش پێچەوانەی یەکترن. واتا ئەگەر کەسێکی لەشساغ لەلای خۆیەوە هەستی بە نەخۆشی نەکردو پێوەرو پشکنینە پزیشکییەکانیش هیچ نەخۆشییەکیان بۆ تۆمار نەکرا، مانای وایە ئەو کەسە لەباری لەشساغیدایە....
بەڵام دەروونساغی بەجۆرێکیتر لێکدەدرێتەوە، لەمێژە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانیWHO لەپێناسەکردنی درووستی دەروونیدا دەڵێت: ئەو حاڵەتەیە کە تیایدا حەوانەوەو پشووی جەستەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتی بەرقەرارەو هەر بەتەنها بریتی نییە حاڵەتی نەبوونی نەخۆشی...
لەلایەکیترەوە ناکرێت هەر کەسێک ڕەفتاری نائاسایی لێوەشایەوە ئیدی وەک نەخۆشان ناوزەد بکرێت...
چەمکی ڕەفتارنەخۆش هەرگیز هاوواتای چەمکی دەروون نەخۆش نییە. دەشێت کەسێکی دەروونساغ لەهەڵوێستێکی دیاریکراودا ڕەفتارێکی سەرپێی ئەوتۆ بنوێنێت، کە بەهەموو پێوەرەکانی نەخۆشی دەروونی، بەنیشانەیەکی نەخۆشی تۆمار بکرێت، بەڵام ئەنجامدەری ئەو ڕەفتارە لەتەواوی هەڵوێستەکانی دیکەدا مرۆڤێکی ئاسایی بێت و بەدەست هیچ کێشەو گرێ و نەخۆشییەکەوە نەناڵێنێت. بۆیە ناکرێت بەیەک ڕەفتارو یەک هەڵوێست بڕیاری ساغی وناساغی دەروون بەسەر کەسێکدا بدرێت. لەدرووستی دەروونی و تەنانەت لەژیانی ڕۆژانەشدا، دەسنیشانکردنی مرۆڤی دەروون نەخۆش، زۆر ئاسانترە لەدیاریکردن و ناساندنی مرۆڤی دەروونساغ. شارەزایان هاوڕاو کۆکن سەبارەت بەئەوەی کە نەخۆشی دەروونی بریتییە: (لەدڵەڕاوکێی بەردەوام یان پەشێوی فکری) یان هەستکردنە بەناڕازی بوون یان هەستنەکردنە بەدڵئارامی. ڕەفتارێکە لەلایەن کەسێکەوە ئەنجامدەدرێت نە خۆی نەکەسانیتر پێی ڕازی نین، ئەمەش دەرئەنجامی قەیران و ململانێیەکە پەیوەستە بەگەشەو پەرەسەندنی مێژووی تەمەنی مرۆڤەکەوە لەقۆناغی منداڵییەوە، یان بەو گرفت و لەمپەڕو ئەزموونانەوە کە ڕووبەڕووی ژیانی ئێستای کەسەکە دەبنەوەو ناتوانێت بەلێهاتوویی چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە،...
بۆیە لەئاکامدا ڕەفتارەکانی بەپێی پێوەرەکانی کۆمەڵگاو کولتوری دەوروبەری، بەسروشتی و ئاسایی هەژمار ناکرێن. بەڵام سەبارەت بەدەروون درووست و مرۆڤی ئاسایی، ناکۆکی و ڕای جیاواز لەنێوان پسپۆڕو شارەزایاندا هەیەو هەریەک بەپێی ئایدیۆلۆژیاو باگراوندی هزری خۆی، دەستنیشانی دەکات. (فریتز پێرلس) پێیوایە مرۆڤی دەروونساغ باوەڕی بەخۆیەتی و ڕەفتارەکانی ئاوێنەی ئەزموونی ئێستاو بیرکردنەوەی هەنووکەن، نە کۆتی یادەوەرییەکانی ڕابردووەو نەگیرۆدەی پێشبینییەکانی ئایندەیەتی. (یۆرگن ڕۆیچ) دەڵێت: کەسی دەروونساغ بەسانایی لەگەڵ دەوروبەرەکەیدا پەیوەندی دەگرێت وبەبێ ترس گوزارشت لە هزرو هەڵچوونەکانی دەکات و سەربەست و ڕاشکاوانە خۆشەویستی دەکات. بەلای (ولیام پلاتز)ەوە دەروونساغەکان دڵئارامی سەربەخۆن، لەبریاردان و تێرکردنی پێداویستی و چارەسەرکردنی گرفتەکانیاندا، پشت بەکەسانیتر نابەستن و چاویان لەدەستی کەس نییە. بەلای هەندێکیترەوە کەسێتی دەروون درووست کەسێکی ئازادو بەرپرسیارەو ڕەفتارەکانی نە لەحەزو ئارەزووە سەرچڵەکانی خۆیەوە سەرچاوە دەگرن و بۆ ڕازیکردنی دڵی خەڵکیش نایانکات. ئەمانە نموونەیەک ڕای جۆراوجۆرن بۆ وەسفکردنی مرۆڤی دەروونساغ. بۆ تێگەشتنی زیاترو ڕۆشنکردنەوەی ئەو چەمکە، باشتروایە کەسی ئاسایی و سروشتی بهێنینە بەرچاو، ئاسایبوونی Normality تاکەس مانای گونجانی تاکە لەگەڵ خۆی و دەوروبەرەکەیدا، ئەو کەسە هەست بەئاسوودەیی دەکات وئامانج وفەلسەفەی درووست بۆ ژیانی خۆی دیاری دەکات ولەهەوڵیشدایە بۆ بەدی هێنانیان. واته‌: کەسێکی باوی ئاساییەو لەبیرکردنەوەو هەستونەست و چالاکیدا وەک زۆرینەی خەڵکی وایە، لەڕووەکانی کەسێتی و هەڵچوونی وکۆمەڵایەتییەوە، گونجاوو ئاسوودەیە. کەواتە ئاسایبوونی تاکەس بەندە بەوابەستەبوونی کەسەکەوە بەو مەرجانەوە کە کۆمەڵگاکەی خۆی بۆی داناوە وهاوکات بەندە بەڕادەی وابەستەبوونی تاک وگروپەکانی کۆمەڵگاکەوە بەمەرجەکانەوەو کەهەمووان وەک یەک لێی ناڕوانن.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن هاوكار83 (2009-09-03 19:49:29)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-04 00:04:15

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875
WindowsXPMSIE7

Re: هیچ وەڵاتێك بەقەد كوردستان پێویستی بە پزیشكی دەروونی نییە

ده سته كانت خؤش بيت هه ر بزى سه ر كه وتوبيت هاورى به ريزم بؤ ئه م بابه ته كرينكه به هيوايه م هيج لايه نكامن بيويستمان به بزيشك نه بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-10-15 15:35:08

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: هیچ وەڵاتێك بەقەد كوردستان پێویستی بە پزیشكی دەروونی نییە

ده سته كانت خؤش بيت هه ر بزى سه ر كه وتوبيت هاورى به ريزم بؤ ئه م بابه ته كرينكه به هيوايه م هيج لايه نكامن بيويستمان به بزيشك نه بيت

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net