.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






هەڵكەوت زاهیر:ئەوانەی پێیانوایە من هونەری كوردیم شێواندووە لە رقەبەرایەتییەوە ئەو قسانە دەكەن
ئا: ئەدەب و هونەر
لە دیمانەیەكی بەرفراواندا، كە لە ژمارەكانی داهاتووی پاشكۆی (ئەدەب و هونەر)ی رۆژنامەی (كوردستان راپۆرت)دا بڵاو دەبێتەوە، راوێژكاری هونەریی حكومەتی هەرێمی كوردستان (هەڵكەوت زاهیر) تیشكدەخاتە سەر كۆمەڵێك باس، كە پێوەندییان بە كارەكانی خۆی و ئەو كارانەوە هەیە، كە ئێستا لە لایەن كۆمەڵێك كەسەوە وەكو قەیران ئاماژەیان بۆ دەكرێت و ئەویش بە پێویستیان دەزانێت.
لە وەڵامی ئەوەدا كە ئێستا لە كوردستان وەها قسە لەسەر كارەكانی ئەم هونەرمەندە دەكرێت، كە گوایە هونەری كوردی شێواندووە و ئیش لە سەر موزیكی عەرەبی دەكات، هەڵكەوت زاهیر گوتی " من پێموایە ئەو قسانە هیچیان زانستی نین و هیچیان ناچنە ئەو ئاستەوە، كە من وەك هونەرمەندێك، وەكو رەخنە مامەڵە لەگەڵ قسە و نووسینەكاندا بكەم و بە وردی بەدواداچوون بۆ كارە هونەرییەكانم بكەم. ئەوانەی پێیانوایە من هونەری كوردیم شێواندووە، هەر لە خۆیانەوە، یان لە رقەبەرایەتییەوە ئەو قسانە دەكەن، ئەگەر پێشیانوایە دروستن، دەتوانن بە بەڵگەوە بنووسن و بدوێن"، هەروەها هەڵكەوت زاهیر پێشی وابوو، كە هونەری كوردی بۆ خۆی لە قەیرانێكی گەورەدابوو، بەڵام ئەو هات و لەو قەیرانە دەربازی كرد. بۆیە دەڵێت " تا من نەهاتم خەڵك لە كوردستاندا نەیاندەتوانی گوێ لە موزیكی كوردی بگرن، نەیاندەتوانی چێژ ببینن لە گۆرانی و موزیك، هەردەم تینویەتی خۆیان بە موزیك و گۆرانیی عەرەبی و فارسی و توركی دەشكاند، بەڵام تۆ تەماشای ئەو گۆرانییانە بكە، كە من بۆ كۆمەڵێك گەنج و تەنانەت هونەرمەندی بە ئەزموونیش بەرهەممهێناون، دەبینیت كە چێژ دەبەخشن بە گوێگری كوردی، تەنانەت كلیپەكانیش وان، واتە بینەری كوردی لە ئێستادا دەتوانێت بەدیار گۆرانییەكەوە دابنیشێت كە كوردییە، ئەمانە هەموویان بەشێك لەو تایبەتمەندی و جیاوازییانەن كە من هێناومنەتە نێو هونەری كوردییەوە".
هەڵكەوت زاهیر هەر لە بارەی ئەم پرسانەوە گوتی " پێشتر لە كوردستاندا كەس نەیدەزانی ستایلی پۆپ چییە، بەڵام ئێستا دەتوانیت گوێ لە گۆرانییەكی پۆپ بگریت، كە كوردییە، ئەمە بەڵگەیەكی زیندووە كە هونەری كوردی نەك هەر پێشكەوتووە، بەڵكو توانیویەتی بە شێوەیەكی ئێجگار باش لەگەڵ گوێگر و بینەری خۆی ئاشتبێتەوە." بۆ زیاتر تیشكخستنە سەر قسەكانی بەردەوام بوو و گوتی " لە ئێستادا رۆژانە دەیان گەنج پێوەندیم پێوە دەكەن، كە هاوكارییان بكەم بۆ گۆرانی گوتن، ئەو گەنجانەش هەم لە ئەوروپا و هەم لە كوردستانن، ئەمە مانای وایە ئیشەكانی من قبووڵكراون لە لایەن جەماوەرەوە، تەنانەت گەیشتووەتە ئەو ئاستەی كە زۆرێك لە گەنجەكان لاسایی ئەو هونەرمەندە گەنجانە بكەنەوە، كە من هاوكاریان بووم لە دەركەوتنیان، لاساییەكەش مەبەستم لە جلوبەرگ و قژداهێنان و كۆمەڵێك شتی ترەوەیە، كە ئێستا ناكرێت تیشك بخەینە سەر هەموویان".
لە بارەی ئەو پرسیارەش كە ئاخۆ ئەو كارانەی تا چ ئاستێك خزمەت بە هونەری رەسەنی كوردی دەكەن، هەڵكەوت زاهیر گوتی " ئەو كارانەی من كردوومن ئەمڕۆیین، ئەمەش بەو مانایەیە كە گوێگری ئێستا دەیەوێ بە زووترین كات لە گۆرانی تێبگات، نەك بە ماوەی هەفتەیەك و زیاتر. من بڕوام بە دەستەواژەی هونەری كوری و هونەری عەرەبی و هی هەر وڵاتێكی تر هەیە و ناتوانین خۆمان لەمانە ببوێرین، بەڵام هونەر هەردەم پێویستی بە نوێبوونەوە و گۆڕانكاری و تێكەڵبوون بە ستایلە تازەكانی دنیا هەیە"، هەڵكەوت زاهیر لەقسەكانی بەردەوامبوو، گوتی " من نەهاتووم هونەری رەسەنی كوردی خراپ بكەم، بەڵكو ئیشی من ئەوەیە درێژە بە رەوتە جوانەكە بدەم و بەردەوامیش بم لە كارەكانم، بە بێ ئەوەی گوێ لە هیچ پێشنیازێكی خراپ بگرم، هەمووشمان ئەوە دەزانین كە هەر كارێك چاك بوو لە كاتی خۆیدا بە پێی پێویست ئاوڕی لێنادرێتەوە و دوژمنانی زۆر بۆ خۆی پەیدا دەكات، بۆیە من زۆر دڵگران نیم بەو رەخنە و قسانەی لە بارەی كارەكانمەوە دەكرێن و دەنووسرێن و بڵاودەبنەوە، تەنانەت كاتیشم ئەوەندە زۆر نییە بۆ خوێندنەوە و گوێگرتن لێیان، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە من كاری زیاترم هەن، پڕۆژەی خۆمم لەبەردەستە و دەبێت رۆژانە كاریان بۆ بكەم. مرۆڤ كاتێك بەدوای رەخنە بێ بنەماكان كەوت، ئیدی كاتی بۆ كاركردن نامێنێت"، هەڵكەوت زاهیر جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی، دەبێت ئێمە ئیشی خۆمان بكەین و گوێ بەو قسانە نەدەین كە كاتمان لێدەگرن و سوود بە كارەكانمان ناگەیەنن. درێژەی چاوپێكەوتنەكە لە ژمارەكانی داهاتووی هەفتەنامەی (ئەدەب و هونەر)ی رۆژنامەی (كوردستان راپۆرت)دا دەخوێننەوە.
k.report
لهسهر هێڵ نییه








dast xosh bo aw hawala sarkawtw be
لهسهر هێڵ نییه








dastakant xosh sarkawtu by diako gian
دەبێت ئێمە ئیشی خۆمان بكەین و گوێ بەو قسانە نەدەین كە كاتمان لێدەگرن و سوود بە كارەكانمان ناگەیەنن.
am dera zor cwana sarkawtuby mamosta halkawt zaher,.

لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه





زۆر سوپاس هاوڕێیانی ئازیزم دهستی ئێوهش خۆش
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
