.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











كەسایەتی منداڵ لە سیستەمی پەروەردەدا
لە دوای راپەڕینی بەهاری (1991)ەوە بە دەیان و سەدان رێكخراوی (منداڵان، ژنان، گەنجان، مافەكانی مرۆڤ و . هتد) دروستبوون، بۆ داكۆكی كردن لە مافەكانی ئەم چین و توێژانەی كە هەستكراوە مافەكانیان پێشێلكراوە، ئەوەی جێگەی سەرنجە و دەمانەوێ تیشكی بخەینە سەر، ئەو سەنتەر و رێكخراوانەن كە تایبەتن بە داكۆكی كردن لە مافەكانی منداڵان، یان بە مەبەستی بەهێزكردنی تواناكانی منداڵان دروستبوون. بوونی ئەو رێكخراوانە بە هەر شێوەیەك بێت، كەم و زۆر سوودیان بە منداڵان گەیاندووە و توانیویانە كار بۆ بە دەرخستنی توانا شاراوەكانی منداڵان بكەن، ئەمە لە لایەك و لە لایەكی دیكەشەوە بۆ پڕكردنەوەی ئەو كاتانەیە كە منداڵان تیایدا دەست بەتاڵن، ئەمەش خۆی لە خۆیدا باشترین كارێكە كە لەگەڵ منداڵان دەكرێت، چونكە منداڵان لە كاتی دەست بەتاڵیدا نازانن چ بكەن و لەوانەیە بیریان بۆ زۆر كاری وابچێت كە ئێمەی گەورە دڵگران بكات و جێی خۆشحاڵیمان نەبێت.
كاتێك منداڵ هەست دەكات توانای كارێكی هەیە، بەڵام نازانێ چۆنی دەرببڕێ و چۆن گوزارشت لەو بەهرەیەی خۆی بكات، ئەمە دووچاری جووڵەی زۆر و رەفتاری دیكەی دەكات، بۆیە ئەگەر ئەم رێكخراوانە لە ئاستی پێویستیشدا نەبن و نەیان توانیبێ بە شێوەیەكی زانستیانە كارەكانیان جێبەجێ بكەن، منداڵان بەشێوەیەك پەروەردە بكەن، كە لە دواڕۆژدا ببنە كەسێكی سوودمەند بۆ خۆیان و بۆ كۆمەڵگەش، ئەوە لە قوتابخانەكان زیاتر گرنگییان بە منداڵان داوە، چونكە قوتابخانەكان (بەبێ ئاگاداری خۆیان و لەژێر سایەی سیستەمێكی پەروەردەیی نادروستدا) لەوە زیاتر هەوڵیان داوە فێركردنێكی نازانستی بگەیەننە مێشكی منداڵان، هەوڵی ئەوەشیان داوە كە چۆن كەسایەتی بشێوێنن و لە منداڵێكی راستگۆ و پڕ میهرەبان و دروستەوە، بیكەنە كەسێكی نەخۆش و گۆشەگیر و شەڕانگێز، لەبەر ئەوەی لە قوتابخانەكاندا بە (نموونەیی و نانموونەییەوە) و (تایبەت و حكومی)یەوە بەرامبەر بە منداڵان دەكرێت، ناهەقییەكە كە قبوڵ كردنی هەندێك دژوارە. تا ئێستاشی لەگەڵ دابێت (بە دەگمەن نەبێت) لە قوتابخانەكان دوو لایەنی زۆر سەرەكی پشتگوێ خراوە، ئەوانیش باری دەروونی منداڵانە كە پێش ئەوەی بچنە قوتابخانەكان زۆر باشترن لە دوای چوونە قوتابخانەوە، دووەمیشیان بەهرەی منداڵە كە زۆرجار قوتابییان لەسەر ئەوەی كاتێكی زیاتر بە وانە ئەدەبی و هونەرییەكان دەدەن، لەلایەن مامۆستاكانیانەوە سەرزەنشت دەكرێن و سووكایەتی بە كەسایەتییان دەكرێت. لێرەدا كۆمەڵێك پرسیار دێتە پێشەوە، وەكو ئەوەی كە بپرسین كام سیستەم لە قوتابخانەكاندا هەیە پشتی ئەم منداڵانە بگرێت؟ كوا پسپۆڕان لە بواری ئەدەب و شێوەكاری و مۆسیقا؟ كوا پسپۆڕان لە بواری دەروونی و كۆمەڵایەتی؟. تاكە ئیشی قوتابخانەكان بە درێژایی مێژووی وڵاتەكەمان دابەشكردنی خشتەی وانەكان بەسەر چەند وانەیەك و مامۆستایەكدا و شكاندنەوە و سەركوتكردنی منداڵانە لەسەر ئەوەی كە بابەتەكەی وەك توتی ئەزبەر نەكردووە، لە كۆتاییشدا چەندین پزیشك و ئەندازیار و ..هتد دەخولقێنین، بەڵام خاڵی لە كەسایەتییەكی پتەو، خاڵی لە دەروونێكی ئاسوودە، بەپێچەوانەوە كەسایەتییەكی تێكشكاو و پڕاوپڕ لە گرێی دەروونی و نەخۆشییەكانی دیكەی دەروونی، دووبارە و دەبارە نەوە لە دوای نەوە مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە، ئەگەر هاتوو خەمخۆرێكی راستەقینەی سیستەمی پەروەردەی هەرێمەكەمان پەیدا نەبێت.
k.report
له‌سه‌ر هێڵ نییه










کاکه دیاکۆ ده‌ست خۆش بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته هیوادارم بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌تی به سود ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت ئه‌زیزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سوپاس كاك سیروان بۆ په‌یامه‌كه‌تان هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ به‌رێزتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت دایکۆ بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سوده وایه ده‌بێ گرنگی بدرێت به هه‌موو لایه‌نه‌کانی گه‌شه‌کردنی منداڵ له ڕووی فیکری و هونه‌ری و وه‌رزشی و ئه‌ده‌بی و مۆسیقا ....... تد تا که‌سایه‌تییه‌کی به‌هێزی لێ ده‌رکه‌وێت له داهاتوودا. ته‌مه‌ن درێژ بیت سه‌رکه‌وتوو بیت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه