❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باشترین چاكه‌ كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا بكرێت چیه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-03 18:20:55

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

باشترین چاكه‌ كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا بكرێت چیه‌

باشترین چاكه‌ كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا بكرێت چیه‌

برسیاریان له‌ نیردراوی خودا كرد درودی خودای لێبێت ووتیان باشترین كار چیه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا بیكه‌ین ؟ ئه‌ویش فه‌رمووی : خۆ پاراستن له‌ شته‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خودای گه‌وره‌ . واتا باشترین كارێك كه‌ تۆ بیكه‌ی له‌م مانگه‌دا خۆت دوور بگری له‌ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی خوداو پیغه‌مبه‌ره‌كه‌ی درودی خودای لێبێت له‌سه‌ر تۆیان قه‌ده‌غه‌ كردوه‌ . پشت و په‌نا به‌ خودا.

چۆن سود وه‌ربكگرین له‌ ره‌مه‌زان بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خودای گوره‌و خۆمان دوور بگرین له‌ ئاگری دۆزه‌خ ده‌وه‌رن با پێكه‌وه‌ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ بكه‌ین به‌ ویردی سه‌ر زمانمان :
1_رۆژوو :
پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت {هه‌موو كرده‌وه‌یبنی ئاده‌م به‌ ده‌ چاكه‌یه‌ هه‌تا 700به‌رزده‌بێته‌وه‌ : واتا 1 كاری چاكه‌ی بنی ئاده‌م پاداشتی 700چاكه‌ی بۆ ده‌نوسرێت : خودای گه‌وره‌ دفه‌رموێت ته‌نها رۆژوو نه‌بێت چونكه‌ ئه‌و بۆ منه‌ هه‌ر منیش پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه‌ خۆی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات له‌ ئاره‌زوه‌كانی و خواردن و خواردنه‌وه‌ له‌به‌ر من : بۆ رۆژوه‌وان دوو ئارام بخشی هه‌یه‌ خۆشیه‌ك كاتی رۆژوو شكاندنی ,وه‌ خۆشیه‌كیش كاتی به‌ خودای خۆی ده‌گات وه‌ بۆنی ده‌می رۆژوه‌وان خۆشتره‌ له‌ لای خودا له‌ بۆنی مسك}رواه البخاری
دووباره‌ پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت { هه‌ر كه‌سێك به‌ رۆژوو بێت به‌ ایمان و دلنیابوون خودا له‌ تاوانه‌كانی پێشی خۆش ده‌بێت}
2_ هه‌ستانه‌وه‌ :
پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت { هه‌ر كه‌سێك به‌ رۆژوو بێت به‌ ایمان و دلنیابوون خودا له‌ تاوانه‌كانی پێشی خۆش ده‌بێت} بخاری و مسلم روایه‌تیان كردوه‌
هه‌ستانه‌وه‌ داب و نه‌ریتێكی پێغه‌مبه‌ر بوو درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت وه‌ داب و نه‌ریتی هاوه‌ڵه‌كانیشی بوو.
عائشه‌ ره‌زای خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت {هه‌ستانه‌وه‌ی شه‌و واز لێ مه‌هێنن چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت قه‌ت وازی لێ نه‌هێناوه‌ وه‌ كاتێك نه‌خۆش ده‌بوو به‌ دانیشتنه‌وه‌ی نوێژه‌كان ده‌كردن : مه‌به‌ست پێی شه‌و نوێژه‌:
وه‌ عمری كوری خه‌تاب ره‌زای خودای لێبێت شه‌و نوێژی ده‌كرد ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زی لێبوایه‌ هه‌تا نیوه‌ی شه‌و پاشان ماڵ و منداڵه‌كانی له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستاندن پێی ده‌فه‌رموون نوێژ نوێژ وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌شه‌ی ده‌خوێنده‌وه‌ { وأمر أهلك بالصلاة واصطبر عليها لا نسألك رزقا نحن نرزقك والعاقبة للتقوى} [طه الآية 132] .
واتا : ئه‌ی محمد درودی خودای لێبێت فه‌رمان بده‌ به‌ هه‌موو تاكه‌كانی خێزانت تا نوێژه‌كانیان به‌ جوانی ئه‌نجام بده‌ن چونكه‌ نوێژ خۆراكی رۆحه‌ وه‌ به‌رده‌وام و خۆراگرو كۆڵ نه‌ده‌ربه‌ له‌سه‌ری ئێمه‌ داوای رزق و رۆزی له‌ تۆ ناكه‌ین به‌ڵكو ئێمه‌ رزق و رۆزی به‌ تۆ ده‌به‌خشین سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ خودا ناسی و دینداریه‌ .
3_ عومره‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا :
جێگیر بوه‌ له‌ فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌یفه‌رموو {عومره‌ له‌ ره‌مه‌زان به‌رامبه‌ره‌ له‌ گه‌ڵ حه‌ج }بوخاری و مسلم روایه‌تیان كردوه‌
له‌ روایه‌تێكی تردا هاتوه‌ حه‌جیكت له‌ گه‌ڵ مندا كردیه‌ پیرۆزبایت ئه‌ی براكه‌م به‌ حه‌جێك له‌ گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر .
4_ زیندوو كردنه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در :
خودا ده‌فه‌رموێت{ إنا أنزلناه في ليلة القدر وما أدراك ما ليلة القدر ليلة القدر خير من ألف شهر}القدر 1_3
واتا : به‌راستی ئێمه‌ قورئانمان نارده‌ خواره‌وه‌ له‌ شه‌وی قه‌دردا جا تۆ جوزانی شه‌وی قه‌در چیه‌ ئه‌و شه‌وه‌ شه‌وی ئاسوده‌یی و ئاسایش و ئاشتی و ره‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌ تاكو به‌ره‌ به‌یان .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت {هه‌ر كه‌سێك شه‌وی قه‌در زیندوو بكاته‌وه‌ خودا له‌ تاوانی له‌مه‌و پێشی خۆش ده‌بێت }بوخاری و مسلم روایه‌تیان كردوه‌ .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت شه‌وی قه‌در هه‌ڵده‌ستاوه‌و فه‌رمانی به‌ هاوه‌ڵه‌كانی ده‌كرد كه‌وا هه‌ڵبستنه‌وه‌ , وه‌ ماڵ و مناڵه‌كانیشی هه‌ڵده‌ستانده‌وه‌ له‌ ده‌ شه‌وی كۆتایی ره‌مه‌زاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌وی قه‌در بگه‌ن .
خێری شه‌وی قه‌در :
له‌وانه‌یه‌ هیچ كه‌سێك نه‌بێت چیرۆكی شه‌معونی نه‌زانیبێت بۆیه‌ من لێره‌ درێژه‌ی پێ ناده‌م كه‌وا له‌سه‌ر خۆی فه‌رز كرد كه‌ 1000مانگ ته‌نها كافره‌كان بكوژێو غه‌زا بكات
ئه‌وه‌یه‌ خودا ده‌فه‌رموێت { ليلة القدر خير من ألف شهر}القدر 3
واتا : شه‌وی قه‌در كه‌سێك هه‌لبستێته‌وه‌و زیندووی بكاته‌وه‌ خێری زیاترله‌ 1000مانگی هه‌یه‌ .
برای موسڵمان بۆچی بۆ ته‌نها چوار سعات و نیو خێرو چاكه‌ی هه‌زار مانگ له‌ ده‌ست خۆت ده‌ده‌ی ده‌ مه‌ردبه‌ هه‌ر له‌ ئیستاوه‌ بریار بده‌ ئه‌م چه‌ند شه‌وه‌ نه‌خه‌ویت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر شه‌وی قه‌در بكه‌وی و ئه‌ خێره‌ت له‌ ده‌ست نه‌چێت.
كامه‌ شه‌و شه‌وی قه‌دره‌ :
زاناكان له‌سه‌ر ئه‌م شه‌وه‌ جیاوازیه‌كی زۆریان هه‌یه‌
هه‌ندیكیان ده‌ڵێن شه‌وی 27ی مانگی ره‌مه‌زانه‌ .
هه‌ندیكیان ده‌ڵێن ته‌نها شه‌وه‌ تاكه‌كانه‌ .
هه‌ندیكیان ده‌ڵێن 29ی مانگه‌ .
به‌ڵام رای راست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ 27 ی مانگه‌ چونكه‌ زۆربه‌ی زاناكان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا قورئان له‌ 27 ی ره‌مه‌زان دابه‌زیوه‌ .
به‌ڵام به‌رای من باشتر وایه‌ ئێمه‌ له‌ هه‌ر ده‌ شه‌وی دوای دابنیشین بۆ ئه‌یوه‌ی به‌ دڵنیایی پێی بگه‌ین .

5_تۆ له‌ گه‌ڵ نوێژ :
ئاگاداری بوون له‌ نوێژه‌ا واجبه‌كانت له‌ كاتی خۆی به‌ كۆمه‌ڵ _ خێری زیاتره‌ له‌ مزگه‌وت به‌ ڕێژه‌ی 100000 چاكه‌ ته‌نها بۆ یه‌ك رۆژ یان خێری زیاتره‌ له‌ 3000000چاكه‌ به‌ درێژای مانگی ڕه‌مه‌زان .

نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان كردنی 12ركاعه‌ت نوێژی سوننه‌ت له‌ ڕۆژێكدا 2 پێشی به‌ یانی 6 پێشی پاشی نیوه‌ڕۆ 2 پاشی مغریب 2 پاشی عشا‌و ئه‌م 12 ركاعه‌ت سوننه‌ته‌ قه‌سرێكت بۆ له‌ به‌هه‌شت پێ درووست ده‌كه‌ن له‌ غه‌یری مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌لا درودی خودای لێبێت . گه‌ر له‌ غه‌یری ڕه‌مه‌زان ئه‌وه‌نده‌ چاكه‌و خێره‌ی هیبێت ده‌بێ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا چ خێروو چاكه‌یه‌كی هه‌بێت .

6_تۆ له‌ گوڵ قورئان :
هه‌موو حه‌رفێكی به‌ چاكه‌یه‌كه‌ هه‌موو چاكه‌یه‌كیش به‌ 10چاكه‌یه‌ به‌ڵام له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ 70 چاكه‌یه‌ ته‌نها 1پیت "كه‌واته‌ خوێندنی 1 جزو قورئان نزیكه‌ی 4 ملیۆن چاكه‌ی هه‌یه‌ كه‌واته‌ چۆن مرۆڤی عاقڵ به‌لایه‌نی كه‌م رۆژی 1 جزو ناخوێنێت بۆ وه‌ر گرتنی ئه‌م خیره‌ گه‌وره‌یه‌ باشه‌ مووسڵمانان بۆچی ئیمه‌ خۆمان جیانه‌كه‌ینه‌وه‌و رۆژی 2جزو بخوێنین بۆ نموونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا 2 جار ختمی قورئان بكه‌ین .ئایه‌ ده‌زانی خێری ته‌نها 1 ختم قورئانی پیرۆز چه‌نده‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاند ئیچمه‌ ووتمان بۆ هه‌ر جزوێك 4 ملیۆنه‌ كه‌واته‌ بۆ ته‌نها 1 ختم 120ملیۆن خێروو چاكه‌ت پێده‌گات .پشتیوان به‌ خودا بۆ كاتێكی تر به‌ دووروو درێژی باسی خوێندنی قروئان ده‌كه‌م.

7_ تۆ له‌ گه‌ڵ چاكه‌دا :
ووتمان ته‌نها 1 چاكه‌ له‌ مانگی رشه‌مه‌زاند به‌70 خێر هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی رق و كینه‌ی خودای گه‌وره‌ بكوژیته‌وه‌ له‌ سه‌رمان برێك پاره‌ بۆ خۆت دیاری بكه‌و رۆژانه‌ بیبه‌خشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ جوانترین شێوه‌ بتوانی خۆت به‌ دوور بگری له‌ رق و كینه‌ی خودای گه‌وره‌ .

8_ تۆ له‌ گه‌ڵ نوێژی ته‌راویحدا :
ئاگادار بوون له‌سه‌ر نوێژی ته‌راویح باشتره‌ له‌وه‌ی تۆ ئه‌م كاته‌ گران و پر به‌هایه‌ی مانگی ره‌مه‌زان له‌وه‌ی خۆت خه‌ریك بكه‌ی به‌ تمپیل و فلیم و گۆرانی و ئه‌م جۆره‌ شتانه‌ . كه‌واته‌ هه‌سته‌و مه‌رد به‌ و بریاری خۆت بده‌ كه‌وا هیچ ته‌راویحێكت نه‌فه‌وتێنی "ئایه‌ ده‌زانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت درودی خودای لێبێت چی ده‌فه‌رمویت : هه‌موو سونه‌تیك خێری زیاتره‌ به‌وه‌ی كه‌وا تۆ له‌ ناو ماڵی خۆتدا بیكه‌ی ته‌نها ته‌راویح نه‌بێت ئه‌ویش خێری زیاتره‌ له‌ مزگه‌وت بێت .

9_ تۆ له‌ گه‌ڵ به‌ جێ هێنانی سه‌ردانی خزم و كه‌س و كارت :
تۆ هه‌ڵبسته‌و ده‌ست پێ بكه‌ له‌ سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناكۆكیتان له‌ به‌یندا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ باشترینیانه‌ ئه‌وه‌ش بزانه‌ خودای گه‌وره‌ رۆژوو له‌ كه‌سێك وه‌ر ناگرێت كه‌ له‌ به‌ینی خۆی و موسڵمانێكدا ناخۆشیه‌ك هه‌یه‌ یان دووژمنداریه‌ك ده‌هه‌سته‌و شه‌یتان به‌ نه‌عله‌ت بكه‌و ئاشت به‌وه‌ له‌ گه‌ڵی پرسیار له‌ خۆت بكه‌ بزانه‌ چ شتێكه‌ رێگه‌ت نادات له‌گه‌ڵی ئاشت ببیه‌وه‌ " ئایه‌ ده‌زانی گه‌ر هاتوو 2 نه‌فه‌ر ناخۆشیان له‌ به‌یندا هه‌بێت باشترینیان كێیه‌ ؟ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌ست پێش خه‌ری ده‌كات له‌ ئاشت بوونه‌وه‌.



10_ تۆ له‌ گه‌ڵ بانگه‌واز بۆ چاكه‌ :
هه‌سته‌و خه‌ڵكی بانگ بكه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و چاكانه‌ی تۆ ده‌زانی وه‌ هاوه‌ڵه‌ نزیكه‌كانت رابێنه‌و هانیان بده‌ له‌ سه‌ر ئه‌مرو گوێ رایه‌ڵی خودای تاكو ته‌نها .
11_ قسه‌ خۆشی چاكه‌كارانه‌ یان بڵێین صوحبه‌تی چاكه‌كارانه‌ :
هاوه‌ڵی ڕه‌مه‌زان هاورێكه‌ت رابێنه‌له‌سه‌ر ئه‌مر فه‌رمانی یه‌زدان هه‌روه‌ها هه‌ندێكتان ئامۆژگاری هه‌ندێكی ترتان بكه‌ن له‌سه‌ر كاری چاكه‌و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌ .


12_ نزاو پارانه‌وه‌ :
هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ره‌زای خودایان لێبێت له‌سه‌ر چه‌ند پارانه‌وه‌یه‌كی دیاری كراو ده‌وه‌ستان و هه‌ر دوباره‌یان ده‌كرده‌وه‌ له‌ ناو نوێژدا له‌ هه‌موو موناسه‌به‌ته‌كاندا به‌ درێژای ئه‌م مانگه‌ وه‌ ده‌یان ووت سوێند به‌ خودا ڕه‌ومه‌زانی دوای ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ نایه‌ت هه‌تا هه‌موو نزاكانمان گیرا ده‌بێت یا الله له‌ خۆشیه‌ بۆچی له‌ ده‌ستی خۆمانیان بده‌ین ده‌وه‌رن با هه‌ر بپارێینه‌وه‌ .

له‌ گه‌وره‌یی خۆتان ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ كه‌مه‌ بنێره‌ بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌یان ناسی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كامێكیان بخوێنێته‌وه‌ ده‌ستی پێوه‌ بگرێت تۆش وه‌كو ئه‌و بێ به‌ش نه‌بیت له‌م چاكه‌یه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی 1 مسقاله‌ زه‌ره‌ش له‌ خێروو چاكه‌ی ئه‌و كه‌م بكاته‌وه‌ . وای كه‌ خێرێكی گه‌وره‌یه‌ و زۆر به‌ ئاسانی ده‌ستت ده‌كه‌وێت به‌ بێ ئه‌وه‌ی ماندوو ببی ته‌نها 1 كلیكه‌ بۆچی وه‌ستاوی ده‌ی ده‌ كلیك بكه‌ بابێ به‌ش نه‌بی له‌م خێره‌.

خودایه‌ له‌ دوونیا چاكه‌مان پێ ببه‌خشه‌ و له‌ رۆژی دوایشیدا چاكه‌مان له‌ گه‌ڵدا بكه‌و اه‌ ئاگری دۆزه‌خ بمان پارێزه‌.

خودایه‌ نوێژه‌كانمان گیرا بكه‌و چاكه‌ی زیاترمان فێر بكه‌ و دوعامان قبوڵ بكه‌

خودایه‌ لێمان خۆشببه‌و له‌ ماڵ و منداڵمان خۆشببه‌و له‌ هه‌موو موسڵمانان خۆشببه‌ له‌ رۆژه‌ی هه‌ڵده‌ستینه‌وه‌ بۆ حه‌شرو حیساب .
أمیین

ئه‌م بابه‌ته‌ لێره‌ به‌ شیوه‌ی pdf دابگره‌

-----------------------------------------------
ئاماده‌کردنی : جمال حسین چۆمانی

سه‌رچاوی رێگای ئیسلام

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-03 21:43:18

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: باشترین چاكه‌ كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا بكرێت چیه‌

ده‌ستت خۆش بێت برای به‌رێزمان کاک حسێن گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ خوای گه‌وره‌ ئینشاالله بێ به‌شمان ناکات له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ به‌خێرو پیرۆزانه‌ هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتوو بیت.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-04 00:24:34

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: باشترین چاكه‌ كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا بكرێت چیه‌

ده‌ستت خۆس بێت کاکه‌ حسێن چیرۆکی شمعون نه‌بیستووه‌ ئه‌گه‌ر به‌ کورتی باسی بکه‌یت
سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-04 00:38:01

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: باشترین چاكه‌ كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا بكرێت چیه‌

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌تان  ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان

په‌نا به‌خوای گه‌وره‌ باسی ئه‌ویش ده‌که‌ین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-04 07:46:33

chinaz xan
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-03
دواترین سه‌ردان: 2009-10-29
په‌یامه‌كان: 169
WindowsXPMSIE7

Re: باشترین چاكه‌ كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا بكرێت چیه‌

ده ستت خوش كاك حسين خوا باداشتت با ته وه

Kurdzhin
به‌ هۆی خوێندنه‌وه‌ ناتوانم وه ک جاران بێمه‌ یانه‌
http://kurdzhin.org/uploads/692ee3f156.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-04 10:08:54

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: باشترین چاكه‌ كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا بكرێت چیه‌

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت  ده‌ستی تۆ‌ش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-09-04 12:11:40

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: باشترین چاكه‌ كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا بكرێت چیه‌

ده سته كانت خؤش بيت كاكه حسين كيان بابه تيكى زؤر به سوده سه ركه وتوبيت كيانه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-09-04 12:45:52

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: باشترین چاكه‌ كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا بكرێت چیه‌

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net