❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رۆژمێری‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-02 00:13:49

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

رۆژمێری‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز

ێگومان به‌درێژایی‌ دیرۆك مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆز چه‌ندان روداوو هه‌ڵكه‌وتی‌ گه‌وره‌و گرنگ و بزورگی‌ هه‌ مه‌جۆری‌ تیادا روداوه‌ كه‌له‌ ئامار نایه‌ن،نه‌خاسمه‌ له‌سه‌رده‌می‌ ئیسلامی‌ ئازیزو روداوی‌ ئیسلامی‌ تائێستا كونێ،ئێمه‌ لێره‌دا زۆر به‌كورتی‌ و گوشراوی‌ وه‌كو به‌ركول و مشتێك هه‌ندێ‌ روداوی‌ گه‌وره‌و دیارتان بۆده‌ خه‌ینه‌ رووكه‌ له‌م مانگه‌ دا رویان داون .
*1ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- خوای‌ گه‌وره‌ "صحف"ی‌ بۆ حه‌زره‌تی‌ ئیبراهیم نارده‌ خواره‌وه‌ سه‌لامی‌ خوای‌ له‌ سه‌ر بێت. - ساڵی‌ (3)ی‌ كۆچی‌ جه‌نگی ئوحد له‌ شاری‌ مه‌دینه‌ له‌ نێوان سوپای‌ موسڵمانان و كافران له‌ كێوی‌ ئوحد ڕویدا.
- ساڵی‌596ی‌ زاینی‌ قوڕئانی‌ پیرۆز دابه‌زی تاله‌ گۆی‌ زه‌وی‌ بكرێته‌ تاكه‌ ده‌ستور و به‌رنامه‌ی‌ ژیانی ئاده‌میزادو بونه‌وه‌رو،محمدی‌ كوری‌ عه‌بدوڵڵا‌ له‌لایه‌ن خوای‌ گه‌وره‌ كرا به‌ تاكه‌ پێشه‌واو پێغه‌مبه‌رو سه‌رداری‌ بونه‌وه‌ر. *2 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی‌ 1338ك - 19/5/1920 یوسف وه‌ هبه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ میصر ده‌ستی‌ له‌ كار كێشایه‌وه‌،جێ‌ ی‌ باسه‌ ناوبراو كه‌سێكی‌ "قبگی" بوو له‌ ساڵی‌ 1269ك له‌ میصر له‌ دایك بوو، له‌ 1353ك مرد.
- ساڵی 702ك - 20/4/1303ز شه‌ڕی‌(مرج الصفر)له‌ نێوان سوپای‌ موسڵمانان و هۆلاكۆ ڕویدا.
* 4 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی‌ 1521ی‌ زاینی‌ شاری‌ به‌ڵگرادی‌ پایته‌ختی‌ مه‌جه‌ر له‌ لایه‌ن سوڵتان سولێمان قانونی یه‌وه‌ فه‌تح كرا. *5 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی‌ 1268ی‌ زاینی‌ دوای‌ 170 ساڵ شاری‌ ئه‌نتالیه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ (بیرس) له‌ ژێر ده‌ستی‌ خاچ په‌رسته‌كان ڕزگار كرا.
- ساڵی‌ 1624ی‌ زاینی‌ تیمێكی‌ سه‌ربازی سه‌هیۆنیزم به‌ سه‌ركردایه‌تی‌(موشیه‌ دایان)ی‌ جووله‌كه‌ له‌ شاری‌ ( لد ) 426 كه‌سی فه‌لستینی‌ كوشتار گشت كردن.
*6 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- ته‌وڕات له‌ لایه‌ن خوای‌ گه‌وره‌ بۆ حه‌زره‌تی‌ موسای‌ كوڕی‌ مه‌تێ‌ دابه‌زی‌،سه‌لامی‌ خوای‌ له‌ سه‌ر بێت. - ساڵی‌ 1378ك 15/3/1959 هه‌رێمی‌ باكوری‌ نێیجریا سه‌ربه‌خۆی‌ خۆی‌ له‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی نێجیریا وه‌رگرت.
*7 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی‌ 971 ی‌ زایینی‌ مزگه‌وتی‌ (الازهر) له‌ سه‌رده‌می ده‌و ڵه‌‌تی‌ فاتیمیه‌كان له‌ قاهیره‌ی‌ میصر له‌ لایه‌ن (جوهر الصقلی) كرایه‌وه‌.
- ساڵی‌ 1373ك – 9/5/1954ز لیبیا و ئه‌مریكا ڕێككه‌وتنك یان واژو كرد بۆ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ی‌ (الملاحه‌) له‌ لیبیا.
*8 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی‌9ی‌ كۆچی‌ غه‌زای‌ ته‌بوك له‌ نێوان موسڵمانان و كافره‌كان ڕویدا.
- ساڵی‌ 70ی‌ زایینی‌ ئیمامی‌ جه‌عفه‌ر صادقی‌ موجته‌ هید له‌ دایك بوو.
- ساڵی‌ 1351ك - 1352 / 4/1/1933 – 27/9/ 1933 اسماعیل صدقی‌ بوو به‌ پاشایی میصر.
*9 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی‌ 212ی‌ كۆچی‌ شاری‌ صقلیه‌ له‌ لایه‌ن موسڵمانان رزگاری‌ كرا.
- ساڵی‌ 1394 ك - 25/9/1974 عبدالعزیز الحجازی له‌ میصر حكومه‌تێكی‌ له‌ 33 وه‌زیر پێك هێنا و، بوو به‌ سه‌رۆك وه‌زیران.
- ساڵی‌ 1385ك- 31/11/1965ز جان بیدال بوكاسای‌ سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ گشتی‌ سه‌ربازی له‌ كۆماری‌ ئه‌فریقیای‌ ناوه‌ڕاست كوده‌تای‌ به‌ سه‌ر دافید داكوداكردو حكومه‌تێكی‌ دامه‌زراند.
*10 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی‌ 1393 ك - 6/10/1973ز سوپای‌ مصر هێڵی‌ (بارلیفی‌)ی‌ بڕی‌ و چووه‌ نۆكه‌ندی سوێس له‌ دژی‌ جووله‌كه‌.
- ساڵی‌ 1365ك - 7/8/1946 ره‌جه‌ب بكر له‌ توركیا حكومه‌تێكی‌ له‌ 19 وه‌زیر پێك هێنا دوای‌ حكومه‌تی‌ شوكری‌ سراج ئۆغلۆ.
* 11 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی‌ 95ی‌ كۆچی‌ سه‌عیدی‌ كوڕی‌ جوبه‌یر شه‌هید كرا.
* 13 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- خوای‌ گه‌وره‌ ئینجیلی‌ بۆ حه‌زره‌تی‌ عیسای‌ كوڕی‌ مه‌ریه‌م ناردۆته‌ خواره‌وه‌ .
- ساڵی‌ 795كۆچی‌ جمال الدین أبو الفرج ناسراو به‌ (ابن الجوزی) كۆچی‌ دوای‌ كرد كه‌ خاوه‌نی‌ 300 دانراوه‌. - ساڵی‌ 1346ك- 4/3/1928عبدالخالق سه‌رۆك پاشای‌ میصر له‌ سه‌رۆك حكومه‌تی‌ ده‌ستی‌ له‌ كار كێشایه‌وه‌. * 15 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی‌ 3 كۆچی‌ ئیمامی‌ حسینی‌ كوڕی‌ ئیمامی‌ عه‌لی‌ له‌ دایك بوو.
- ساڵی‌ 27ی‌ كۆچی‌ محمدی‌ كوڕی‌ ئیمامی‌ ئه‌بوبه‌كری‌ صدیق بوو به‌ والی‌ میصر.
- ساڵی‌ 15ی‌ كۆچی‌ فاتیمه‌ی‌ كچی‌ پێغه‌مبه‌ر( صلی‌ الله علیه‌ و سلم ) وه‌فاتی‌ كرد.
- شه‌وی هه‌ینی‌17ی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ ساڵی‌ 40ی‌ كۆچی‌ ئیمامی‌ عه‌لی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ مزگه‌وت له‌ لایه‌ن
عبدالرحمنی‌ كوری‌ مه‌لجه‌می‌ خه‌واریج زامدار كراو له‌ 20ی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ هه‌ مان ساڵدا مرد.
- ده‌وڵه‌تی‌ خه‌لافه‌تی‌ عوسمانی‌ له‌ جه‌نگی تاتار به‌ سه‌ر ڕوسیاری‌ قه‌یسه‌ر دا سه‌ركه‌وت.
- ساڵی658 كۆچی‌ موسلمانانی‌ مه‌مالیك له‌ شه‌ری‌ عین جالوت به‌سه‌ركردایه‌تی‌ سولتان قۆتزسوپای‌ بێ شوماری‌ ته‌ته‌ریان تێكشكاند.
- ساڵی‌ 1954ی‌ ز عه‌دنان مندریس له‌ توركیا حكومه‌تێكی‌ پێك هێنا.
* 16 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی‌ 1651ی‌ ز خه‌دیجه‌ تارخان كه‌ به‌ نه‌ژاد ئافره‌تێكی‌ ئۆكرانی‌ بوو له‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ كرا به‌ یاریده‌ ده‌ری‌ سوڵتانی‌ ده‌وله‌ت.
- ساڵی‌ 1380 ك – 3/3/ 1961ز مه‌لیك حه‌سه‌نی‌ دووه‌م له‌ مه‌غریبی‌ دوای‌ باوكی بوو به‌ پاشای‌ وولات. * 17 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی‌ 2ی‌ كۆچی‌ بۆ یه‌كه‌م جار جه‌نگی‌ به‌دری‌ گه‌وره‌ له‌ نێوان سوپای‌ هاوه‌ڵان و موشریكانی‌ مه‌ككه‌دا ڕویدا كه‌ تیاییدا 70 كه‌س له‌ موشریكه‌كان كوژران و 70 كه‌س یشیان لێ‌ به‌دیل گیران.
- ساڵی‌ 58ی‌ كۆچی‌ خاتو عائیشه‌ ی‌ خێزانی‌ پێغه‌مبه‌ر( صلی‌ الله علیه‌ و سلم) له‌ ته‌مه‌نی‌ 70ساڵی‌ له‌ شه‌وی‌ سێشه‌ممه‌ وه‌فاتی‌ كرد.47 ساڵ دوای‌ پێغه‌مبه‌ر ژیاو له‌ گۆرستانی‌ به‌قیع له‌ شاری‌ مه‌دینه‌ نێژرا. - ساڵی‌ 623ز خه‌لیفه‌ موعته‌ سه‌می‌ كوری‌ هارون رشیدی‌ خه‌لافه‌تی‌ عه‌بباس له‌ جه‌نگی عاموریه‌ به‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی‌ بێزه‌نتینی‌ دا سه‌ركه‌وت،نزیكه‌ی‌ 30000 هه‌زار كه‌سی‌ لێ كوشتن و ده‌یان هه‌زاریشی‌ لێ ئه‌سیرو زامدار كردن .
- ساڵی‌ 58ی‌ كۆچی‌ عه‌مری‌ كوڕی‌ عاصی هاوه‌ڵی‌ پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه‌ وسلم ) كۆچی‌ دوای‌ كرد. - ساڵی‌ 1390ك مه‌حمود فه‌وزی‌ سه‌رۆكی‌ میصر له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئیستقاله‌ی‌ دا كه‌ له‌ 20/10/1970 – 16/11/1970 له‌ سه‌ر كار بوو * 18 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی‌ 642ی‌ زاینی‌ خالیدی‌ كوڕی‌ ولیدی‌ گه‌وره‌ هاوه‌ڵ و فه‌رمانده‌ كۆچی‌ دوای‌ كرد.
- ساڵی‌ 357ك - 10/11/1938ز مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆركی‌ مه‌گۆڵی‌ ڕێبه‌ری‌ عه‌لمانیه‌تی‌ توركیای‌ نوێ مرد. * 19 ی‌ ڕه‌مه‌زان :
- ساڵی‌ 570ك (صلاح الدین الایوبی‌)له‌ نزیك شاری‌ حه‌مای‌ سوریا به‌ سه‌ر خاچپه‌رسته‌كاندا سه‌ركه‌وت، بۆ ساڵی‌ 584 ك زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ ڕزگار كرد.
- ساڵی‌ 1357ك - 11/11/ 1938 محمود جه‌لال بایار ڕۆژێك دوای‌ مردنی‌ كمال ئه‌تاتۆرك حكومه‌تێكی‌ له‌ توركیا پێك هێناو،بوو به‌ سه‌ره‌ك وه‌زیرانی‌ وڵات.
- ساڵی‌ 1409ك- 24/4/1989ز خه‌ڵكی‌ شاری‌ نواكشۆت و انوازیبو له‌ مۆریتانیا هه‌لیان كوتایه‌ سه‌ر جالیه‌ی‌ سه‌نگال.
* 20 ی‌ ڕه‌مه‌زان :
- ساڵی‌ 1393ك - 16/10/1973ز تیمێكی‌ زرێپۆشی سه‌هیۆنی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ دفرسوار درز یان ده‌ سوپای‌ مصر كرد و قه‌ناتی‌ سوێس یان بڕی‌.
21*ی‌ ڕه‌مه‌زان :
- ساڵی‌ 8 كۆچی‌ شاری‌ مه‌ككه‌ی‌ پیرۆز له‌ لایه‌ن سوپای‌ پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه‌ وسلم) فه‌تح كرا. *22 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی‌ 273ك ئیبن ماجه‌ی‌ زانای‌ فه‌رمووده‌ ناس كۆچی‌ دوای‌ كرد. *25 ی‌ ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی‌ 479 كۆچی‌ جه‌نگی‌ زولاقه‌ له‌ نزیك ئه‌نده‌لوس به‌سه‌ركردایه‌تی‌ تاریقی‌ كوڕی‌ زیاد ڕویدا. *26 ی‌ ڕه‌مه‌زان: - ساڵی‌ 1346ك - 17/3/1928ز محمد محمود له‌ میصر حكومه‌تێكی‌ پێك هێنا. 27 ی‌ ڕه‌مه‌زان: - ساڵی‌ 1983ز یه‌كه‌م بانكی ئیسلامی‌ له‌ قه‌ته‌ر دامه‌زرا به‌ بڕی‌ 200 ملیون ڕیاڵ. - ساڵی‌ 583ك - 1187ز صلاح الدین الایوبی‌ قودسی‌ پیرۆزی‌ له‌ ژێر ده‌ست و ڕكێفی‌ خاچپه‌رسته‌ داگیركه‌ره‌كان ڕزگار كرد.
*28 ی‌ ڕه‌مه‌زان :
- ساڵی‌ 92 كۆچی‌ داستانی‌ دۆڵی‌ لكه‌ له‌ ئیسپانیا ڕویدا به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ تاریقی‌ كوڕی‌ زیاد كه‌ ده‌ره‌نجام ئه‌وێ‌ ڕزگار كرا .
30ی‌ ڕه‌مه‌زان :
- ساڵی‌ 256 كۆچی‌ ئیمامی‌ بوخاری‌ فه‌رموده‌ ناسی‌ خاوه‌نی‌ كتێبی‌ (صحیح البخاری‌) مرد .
- ساڵی‌ .... ئیبن حه‌زمی‌ خاوه‌نی‌ كتێبی‌ المحلی‌ له‌ دایك بوو.
ئه‌م شتانه‌ش هه‌رله‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان بوونه‌ بهڵام رۆژه‌كه‌یان نه‌نوسراوه‌:
- ره‌مه‌زانی‌ ساڵی10ی‌ كۆچی‌ ئیسلام له‌ سه‌رده‌ستی‌ ئیمامی‌ عه‌لی‌ له‌یه‌مه‌ن بڵاوبوویه‌وه‌.
- ساڵی ‌8ی‌ كۆچی‌ خالیدی‌ كوری‌ وه‌لید 5 له‌ و خانوانه‌ی‌ روخاند كه‌ بتیان تیادا ده‌په‌رسترا.
- ساڵی6ی‌ كۆچی‌ نوێنه‌ری‌ سه‌قیفه‌كانی‌ تائیف هاتنه‌ لای‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه‌ و سلم)بۆ ئه‌وه‌ی‌ موسلمان بن، له‌مه‌دینه‌ جه‌ماعه‌تیان له‌ دوای‌ پێغه‌مبه‌ر كرد. دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر له‌جه‌نگی‌ ته‌بوك له‌ تائیف گه‌رایه‌وه‌ .
- ساڵی 655 كۆچی‌ مزگه‌وتی‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه‌ و سلم) له‌مه‌دینه‌ سوتا .
- جه‌نگی‌ قادیسه‌ و بوه‌یب رویاندا .
- ئیبن سینای‌ فه‌یله‌سوفی‌ پزیشكی‌ ئیسلامی‌ مرد.
- ره‌مه‌زانی‌ ساڵی ده‌یه‌می‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی‌ خه‌دیجه‌ی‌ خێزانی‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه‌ و سلم) مرد. - ساڵی 2 ی‌ كۆچی‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ له‌ سه‌ر موسلمانان پێویست كرا.
- ساڵی3ی‌ كۆچی‌ موشریكه‌كانی‌ مه‌ككه‌ كه‌وتنه‌ خۆ بۆ جه‌نگی‌ ئوحد له‌ دژی‌ موسلمانان، وه‌لی‌ جه‌نگه‌كه‌ له‌ (7)ی‌ شه‌وال رویدا.
- ساڵی5ی‌ كۆچی‌ موسڵمانان له‌ شاری‌ مه‌دینه‌ له‌ ترسی‌ كافره‌كان كه‌وتنه‌ خه‌نده‌ق لێدان،به‌ڵام جه‌نگه‌كه‌ له‌ مانگی‌ شه‌ووال رویدا.
- ساڵی8ی‌ كۆچی‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه‌ و سلم)چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ ناردنه‌ حیجاز بۆ تێكشاندن ورخاندنی‌ بته‌كان به‌م شێوه‌یه:خالیدی‌ كوری‌ وه‌لیدی‌ نارد بۆ رماندی‌ عززا،عه‌مری‌ كوری‌ عاسی‌ نارد بۆروخاندنی‌ سواع، سه‌عدی‌ كوری‌ زایدی‌ نارد بۆ رماندنی‌ مه‌نات.
- ساڵی9ی‌ كۆچی‌ نوێنه‌رانی‌ پاشاكانی‌ خه‌یبه‌ر هاتنه‌ لای‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه‌ و سلم) و مسوڵمان بوون.
- ساڵی 53 ی‌ كۆچی‌ موسڵمانان دورگه‌ی‌ رودس یان رزگار كرد.
- ساڵی129ی‌ كۆچی‌ به‌سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌بوموسلیمی‌ خوراسانی‌ بانگه‌وازی‌ خه‌لافه‌تی‌ عه‌بباسیه‌كان له‌ خوراسان بلاوبویه‌وه‌.
- ساڵی132ی‌ كۆچی‌ ده‌و ڵه‌‌تی‌ ئه‌مه‌ویه‌كان له‌ناو براوو، بۆیه‌كه‌م جار أبوالعباسی‌ سفاح ده‌سهڵاتی‌ بنه‌ماله‌ی‌ عه‌بباسیه‌كانی‌ گرته‌ ده‌ست و له‌ دیمه‌شق دانیشت.
- ساڵی 2 ی‌ كۆچی‌ روگه‌ی‌ موسلمانان له‌ قودسه‌وه‌ گۆرا بۆ كابه‌ی‌ پیرۆز.
- ساڵی9 ی‌ كۆچی‌ خه‌لكی‌ تائیف هاتنه‌ خزمه‌ت پێه‌مبه‌ر و موسڵمان بوونی‌ خۆیان راگه‌یان.
- ساڵی 565 ی‌ كۆچی‌ زانای‌ ئیسلامی‌ سه‌لمان موسا حه‌میدی‌ له‌ دایك بوو.
- ساڵی 6 ی‌ كۆچی‌ دوای‌ غه‌زای‌ مریسیع سریه‌ی‌ ئیمامی‌ ئه‌بوبه‌كر یا زه‌یدی‌ كوری‌ حاریسه‌ ناردرا بۆ وادی‌ قورا.
- له‌ره‌مه‌زانی‌ ساڵی10ی‌ كۆچی‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه‌ و سلم) 20 رۆژ ئیعتیكافی‌ كرد، كه‌چی‌ پێشتر 10 رۆژ ئیعتیكافی‌ ده‌كرد.



ستاندار

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-02 01:39:23

zhiwar
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2011-04-05
په‌یامه‌كان: 181
WindowsXPFirefox

Re: رۆژمێری‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز

ده‌ست خۆش هه‌ر سه‌ركه‌وتوبیت

Kurdzhin
ZhiwaR jawhaR

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-02 06:51:57

HaZHeR-95
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-11-17
په‌یامه‌كان: 915
WindowsXPFirefox

Re: رۆژمێری‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز

ده‌ست خۆش بێت ئه‌حمه‌د گیان

Kurdzhin
http://img251.imageshack.us/img251/3832/hzh.png

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-02 06:54:35

HaZHeR-95
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-11-17
په‌یامه‌كان: 915
WindowsXPFirefox

Re: رۆژمێری‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز

ده‌ست خۆش بێت ئه‌حمه‌د گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-02 08:51:03

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: رۆژمێری‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز

dastt xosh bet  momi barezm  la mezha ba dwey  am rojmera agrem ta ley  ty bgm   sarkwtu  bet  esta zanem

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-02 21:48:41

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: رۆژمێری‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز

ده سته كانت خؤش بيت كاكه احمد كيان بؤئه م بابه ته جوانه ت سه ركه وتوبيت كيانه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-09-03 10:54:27

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: رۆژمێری‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان سه‌رکه‌وتووبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-09-03 14:11:40

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: رۆژمێری‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز

ده‌ست خۆش هه‌ر سه‌ركه‌وتوبیت

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-09-04 00:27:03

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: رۆژمێری‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز

zor supas rozhan bo peyamekat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-09-04 07:54:07

chinaz xan
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-03
دواترین سه‌ردان: 2009-10-29
په‌یامه‌كان: 169
WindowsXPMSIE7

Re: رۆژمێری‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز

ده ست خۆش هه‌ر سه‌ركه‌وتوبیت

Kurdzhin
به‌ هۆی خوێندنه‌وه‌ ناتوانم وه ک جاران بێمه‌ یانه‌
http://kurdzhin.org/uploads/692ee3f156.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2009-09-04 20:00:23

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: رۆژمێری‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز

زۆر سوپاس جیناز خان بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2009-09-05 14:21:49

1BELAN
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-22
دواترین سه‌ردان: 2010-09-26
په‌یامه‌كان: 279
WindowsXPMSIE

Re: رۆژمێری‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز

ده‌ست خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌
سه‌رکه‌وتوو بیت .

Kurdzhin

چى له خۆرى ئاسمان بکه‌م     خۆ من دايمه ڕۆژم  ڕه‌شه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2009-09-05 17:55:35

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: رۆژمێری‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاکه‌ به‌ڵێن سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net