.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











هه‌ر ئێواره، زستانێ
که ئاسمان دا ئه‌گیرێ، به‌هه‌ورێ ڕه‌ش
تۆ، به تاسه‌ی ئاواته خنکاوهکانتهوه
ده‌س له ملی ئه‌ژنۆت ئه‌که‌یت،
جڵی بووکیان ئه‌که‌یته به‌ر
له بێشکه‌ی بیره‌کانت دا
به گریان و لایه، لایه
ئه‌یان خهوێنیت.
********
له‌م ئێواره
به‌م هه‌وره، چڕ‌و پڕ‌و چلکن وچهپهڵهی،
زستانیه
ئه‌ژنۆی خۆت له باوه‌ش ئه‌گریت
ئاواته مه‌راق کردوه‌کانت
ئه‌خه‌یته ناو بێشکه‌ی کورپهیی منداو
بڕوا به مه‌رگم ناکه‌یت،
به نیازی خه‌وتنه‌وه، رایئهژێنی....
********
دایکه
روژێ دا دێت
تاسه‌ت ئه‌بێت به خه‌م
خه‌م، رێگا به هه‌ناسه‌ت ئه‌گرێت
هه‌ناسه‌ی ده‌روونت
ئه‌رژێته گلێنه‌ی ده‌ریای چاوه‌کانت
ده‌ریا ئهخۆرۆشێت....
فرمێسک ئه‌بێته لافاو....
خه‌مه‌کانت، ورده ورده، ئاو ئه‌یبات.
ده‌ریا وشک ئه‌کات
تاسه ئه‌یخواته‌وه.
به تاسه‌یه‌ک
دووباره، ده‌ریای چاوه‌کانت
په‌نگ ئه‌خواته‌وه
دیسان، دیسان، دیسان
سه‌ر له نوێ
ده‌ست پێ ئه‌کات
********
من، ده‌رۆمه نێو خاتراتهوه
تۆ، روژێ سه‌د جار، سه‌د جار، سه‌د جار....
به نیازی هاتنمهوه
دێیته به‌ر ده‌رگا و....
ئه‌گه‌رێته‌وه.
بڕوا ناکه‌ی
نایه‌مه‌وه
نایه‌مه‌وه......
ئیبراهیم حه‌یده‌ری - سلێمانی

له‌سه‌ر هێڵ نییه