❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کورته‌یه‌ک له‌ژیانی به‌ختیار عه‌لی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-01 19:59:57

ئه‌ستێره‌
خونچەی نوێ
شوێن: **باڵه‌کایه‌تی**
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-30
په‌یامه‌كان: 69
WindowsXPMSIE

کورته‌یه‌ک له‌ژیانی به‌ختیار عه‌لی

کورتەیەک لە ژیانی نوسەر
لە سلێمانی لە دایکبووە و ھەر لەوێ خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی شێخ سەلام تەواوکردوە، دواتر لە « ناوەندی ئەزمڕ» خوێندوێتی و ئامادەییشی لە «ئامادەیی ھەڵکەوت» تەواوکردوە، لەزانکۆی سلێمانی و ھەولێر لە کۆلێژی زانستی بەشی جیۆلۆجی خوێندکاربووە. لەساڵی ١٩٨٣ دا لە خۆپیشاندانی زانکۆدا برینداردەبێت و زانکۆ جێدەھێڵێت. لە ساڵی ١٩٨٣ ـەوە تەواو خۆی بۆ کاری ئەدەبی تەرخاندەکات، لەو ساڵەدا قەسیدەی نیشتیمان دەنوسێت کە کۆنترین بەرھەمی بڵاوکراوەی نوسەرە و نۆ ساڵ دواتر بۆ یەکەمجار لە دیوانی «گوناھ و کەرنەفال» دا چاپدەکرێت. لە ساڵانی ھەشتادا نوسەر کۆمەڵێک قەسیدەی درێژ دەنوسێت، لەوانە « شار»، « گوناھ» ، «کەرنەفال» و چەندانی تر، دەستنوسی یەکەمی ڕۆمانی «مەرگی تاقانەی دووەم» یش ھەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوسەردەمە. لە پاییزی ساڵی ١٩٨٩ دا یەکەمین وتاری بە دوو بەش بە ناونیشانی « قسەکردن لە پەراوێزی بێدەنگی» دا لە ڕۆژنامەی «پاشکۆی عێراق»دا بڵاودەبێتەوە. لە ڕۆژانی سەرەتای ڕاپەڕیندا، لەگەڵ کۆمەڵێک نوسەری تردا ژمارە یەکی "گۆڤاری ئازادی" دەردەکەن کە دواتر پێنج ژمارەی لێ بڵاودەبێتەوە. لەساڵی ١٩٩٢ دا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بەجۆرێکی ئێجگار سادە و سەرەتایی و بە تیراژێکی کەم چاپدەکرێت. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ چەندەھا کۆڕ و سیمینار لە ھەولێر و سلێمانی پێشکەشدەکات و ئیشەکانی لە پاڵ ئیشی کۆمەڵێک نوسەر و ڕۆشنبیری تردا وەک سەرەتای سەرھەڵدانی جۆرە تێڕوانینێکی دی بۆ ئەدەب و کۆمەڵگا سەیردەکرێن.
دوای سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە ئەیلولی ١٩٩٤ دا کوردستان بەجێدەھێڵێت و ڕوو دەکاتە سوریا، پاش نۆ مانگ ژیان لە دیمەشقدا دەگاتە ئەڵمانیا و تاساڵی ١٩٩٩ لە فرانکفۆرت نیشتەجێ دەبێت. لەو ماوەیەدا لەگەڵ کۆمەڵێک ھاوڕێی دیکەدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەھەند، لە ساڵی ١٩٩٨ یشدا ڕۆمانی «ئێوارەی پەروانە» دەنوسێت. لەساڵی ١٩٩٩ وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێدەبێت. تا ئێستا ئەم بەرھەمانەی نوسەر چاپکراون:
١- « گوناھ و کەرنەفال ـــ شیعر»
٢- « مەرگی تاقانەی دووەم ـــ ڕۆمان»
٣- « ئێوارەی پەروانە ـــ ڕۆمان»
٤- « کۆی بەرھەمە شیعرییەکان ١٩٨٣ - ١٩٩٨»
٥- « دواھەمین ھەناری دونیا ــ ڕۆمان»
٦- « بۆھیمی و ئەستێرەکان ـــ شیعر»
٧- « ئیشکردن لە دارستانەکانی فیردەوسدا ـــ شیعر»
٨- « وەڵام لە ڕۆژگاری ونبوونی پرسیاردا ـــ سیازدە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەختیار عەلی»
٩- « ئیمان و جەنگاوەرانی ــ فیکری سەلەفی و دەرکەوتە نوێکانی لە ڕۆشبیریی کوردیدا»
١٠- « خوێنەری کوشندە ـــ کۆمەڵە وتار» 
١١- « شاری مۆسیقارە سپییەکان ـــ ڕۆمان» 
١٢- « تا ماتەمی گوڵ … تا خوێنی فریشتە ـــ کۆی بەرھەمە شیعرییەکان ١٩٨٣ ــ٢٠٠٤»


سه‌رچاوه‌:ماڵپه‌ری به‌ختیار حه‌لی


ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌کی نوسه‌ر


http://www.bachtyar-ali.com/index/bachtyar.ali.jpg
http://www.bachtyar-ali.com/img/personal/.thumbs/Baxtyar%20Ali.jpg
http://www.bachtyar-ali.com/img/personal/.thumbs/Baxtiar%20Ali.jpg
http://www.bachtyar-ali.com/img/personal/.modified/bakhtyar%20Ali.jpg

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/d9aa76a8ee.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-02 19:16:23

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190
WindowsXPMSIE7

Re: کورته‌یه‌ک له‌ژیانی به‌ختیار عه‌لی

زۆر جوانه‌ ده‌ست خۆش
نمونه‌ی به‌ختیار عه‌لیمان زۆربێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-02 21:16:51

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsXPMSIE

Re: کورته‌یه‌ک له‌ژیانی به‌ختیار عه‌لی

زؤر زؤر به ختيار عه ليم خؤشئه وى

رؤمانى ئيواره ى به روانه و موسيقاره سبييه كانم خوينته وه

ده ستى خؤشى لى ئه كه م هيوادارم نمونه ى هه ر زؤر بى

ده سته كانت خؤش ئه زيزم

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-05 08:44:05

ئه‌ستێره‌
خونچەی نوێ
شوێن: **باڵه‌کایه‌تی**
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-30
په‌یامه‌كان: 69
WindowsXPMSIE

Re: کورته‌یه‌ک له‌ژیانی به‌ختیار عه‌لی

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان وه‌ڵا منیش هه‌ زۆرم خۆش ده‌ویت رۆمانه‌کانی زۆر خۆشن شعره‌کانیشی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net