.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











خۆم لێوان لێو ده‌كه‌م
له تۆ
ده‌ست ده‌خمه
سه‌ر دڵى مانگ ..
به شه‌ونم دا
پهڤیك نه‌سیم ده‌گه‌یه‌نم و رِادهكهین
له ناو دڵى ئه‌م ئۆقیانوسه شێته‌دا وێڵ ده‌بین
تا باوه‌شێك سیاه ت بۆ نه‌دۆزمه‌وه , ناتبه‌مه‌وه
كه‌چى ئه‌م دیواره
دوو هێنده‌ى ته‌مه‌نى بیرهوهریمهوه و
ده‌مێ ساڵه به‌ته‌ماى رِوخانیم, نارِوخێت
ئه‌م باخچه‌یه دوو هێنده‌ى ته‌مه‌نى حه‌زره‌تى نوحه و
ده‌مێ ساڵه به‌ته‌مای گهورهبوونیم
گه‌وره بێ و گه‌وره نابێ
به‌قه‌د مه‌رقه‌دێ
ته‌نهاى خۆى تیا حه‌شار داوم
كه‌چى هێنده‌ى ته‌نهاییم
پیرۆزى , ئاگرى تیا كردومه‌ته‌وه و
باڵێكم شین نه‌بوه و شین نابێت
به‌قه‌د باران خوا شهرِى به مردن فرۆشت
نه‌مردین
به‌قه‌د گه‌ڵا,ئاو شهرِى رِێگه فرۆشت
نهخنكاین
كه‌چى ..
نه‌یهێشت رِوو گرژكهین له‌ئاستى خۆشه‌ویستى و
پێت نه‌وتم ده‌م مه‌خه ده‌مى پاسارییهوه حه‌رامه
پێت نه‌وتم ده‌ست مه‌ده له‌م هه‌ناره شیریننانه با تاڵ نه‌بێ و
پێت نه‌وتین بهسوكانى ده‌ستكارى جێگاكه‌تان بكه‌ن با تێك نه‌چێت
پێت نه‌وتین..نه‌ت ووت.. نه‌ت ووت
نه‌ت ووت .. ئه‌و خانووه
دوو هێنده‌ى ته‌مه‌نی بێتاقهتیته و
ده‌مێ ساڵه بهتهمایى ئاوهدادن كردنه‌وه‌یم
ئاوه‌دان نابێته‌وه
ئه‌گه‌ر نهمتواى بتشۆم
به لاسكى موحیبه‌ت دهترازێینه له ئاوه‌وه
خۆمان ده‌دزینه‌وه لێره
رِهسمێ له‌ژێر سه‌هۆڵه‌وه ده‌گرین و
ده‌ینێرینه‌وه
رِهسمێ له باوه‌شى خوایا ده‌گرین و
ئهیدرِێنین
رِهسمێ له چاوى باراندا ده‌گرین و
ده‌یخه‌ینه باخهڵمانهوه
رِهسمێ...رِهسمێ ده‌گرین و گه‌وره‌ى ده‌كه‌ین
تۆپه‌ڵێ هه‌ور ده‌كه‌ین به په‌شمه‌ك و
تامى تامى به خوشكه بچوكه‌كه‌ت ده‌كه‌ین
دواجار هه‌ر ده‌گه‌ینه كۆتاى و
به ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ڵێین: بزانێ كێتان له ماڵه
ئه‌مشه‌و به یاساخ دێینه‌وه بۆ ئێره
پیاسهیهكت به رِووتى پێده‌كه‌م و
پرِتدهكهم له عیبادهت
له رِووناكى
پرِت ده‌كه‌م له شه‌هوه‌تى خوا
له تامى گیلاس
تا ده‌ست نه‌خه‌ینه دڵى شه‌وه‌وه,ناگهرِێینهوه
تا ده‌ست نوێژێ له‌م ته‌نهاییه نه‌شۆین,پاك نابینه‌وه
كه شه‌و خه‌وت
سه‌تڵێك عیشق ت پیا دهرِێژم
له‌خۆما وشكت ده‌كه‌مه‌وه
كه شه‌و خه‌وت
ده‌ستبازى له‌گه‌ڵ چراكه ده‌كه‌ین
تا ده‌نوێ
دواى به ئیشاره بڵێ ( ئحم)
جا ..نازانم په‌شیمان ده‌بیته‌وه یا نا
چراكه خه‌به‌ر ده‌كه‌یته‌وه یا نا
نازانم فرِكم ئه‌ده‌یته نێو دامه‌نى مه‌راقه‌وه یا نا
نازانم پرشنگى شه‌وم تێدهگرى یا نا
نازانم تۆ من رِووت ده‌كه‌یته‌وه
یا من تۆ رِووت ده‌كه‌مه‌وه
نازانم...نازانم ...نا..نا
ئه‌ى كاڵترین كه‌وشه‌ن
رِێگهبده پێ بنێم وه دڵى ئاورا
خۆم شه‌ڵاڵ بكه‌م له مه‌غریب
رِهشایى له بهیهنم بسووم
ستیانه‌كه‌ت پرِ بكه‌م له ماچ
به ئاره‌قى شه‌رمت
سه‌رپۆشه‌كه‌ت تهرِكهرهوه
به گه‌ڵا رِووتیمان داپۆشین
دواجار..
دهستكێشهكانم له كانى موحیبه‌تدا
به‌جێدێڵم تا ده‌خنكێ..!
كاسكێتهكهى سه‌ر م و
سه‌رپۆشه نورانیهكهى تۆ
له مهرقهدێكى پیرۆزدا
ده‌پێچم له ملى دارێك
حاشا ده‌كه‌م له ئیمان و
باوهرِ ده‌هێنم به ئه‌هریمه‌ن
كراس و پێلاَوهكانمان
ده‌به‌خشین به‌و "با"یه‌ى
شه‌وان له سه‌ر خۆ هاوار ده‌كات
ماڵێك كۆنه‌ى هه‌بێت
بیگۆرِێتهوه به مه‌رگ
ماڵێك باوه‌شێك حه‌زى هه‌بێت
بیگۆرِێتهوه به جه‌هه‌نه‌م
جار نا جارێكیش كه تورِه ده‌بێ و
ده‌ڵێ ..
ماڵێك لاسكى گوڵى
حه‌وشه‌كه‌یان به‌ناهه‌ق
شكاندبێ ,و بفرِۆشێتهوه به شهرِ
ماڵێك بوخچه‌یه‌ك ویژدانى هه‌بێ
بیگۆرِێتهوه به بوغز
عیشق بفرۆشێته‌وه به هیچ
هیــــــچ
دیار محه‌مه‌د

له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





supas chaw shin bjit bawanm
supas boto barezm harchana era je awanya
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ڕۆزی گیان هۆنراوه‌که‌ت زۆرررر جوانه سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێ گیان .


له‌سه‌ر هێڵ نییه