.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















به‌رنامه‌ی سێڤن پاوه‌رو چه‌ند سه‌رنجێكی پێویست7powers Show
سه‌رنج وڕه‌خنه‌ی:- جه‌مال بابان
کوردسات ئه‌م جاره به‌پرۆگرامێکی نوێ له‌شاشه‌کانه‌وه خۆی کرد به ماڵه‌کانماندا، له‌هه‌وڵدانێکی به‌رده‌وامدا بۆ به‌خشینی کاتێکی خۆش بۆ بینه‌ران له‌مانگی ڕه‌مه‌زانداو بۆ بردنه سه‌ر کاتێکی سود بهخشییش وخۆشیش له‌هه‌مان کاتدا.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پرۆگرامه وه‌رگیراوی "' ویکهست لینک"' ی ئه‌مریکی یه. که به‌مانای '' بێ هێزترین لینك یان به‌سته‌ر'' من له‌مه‌یان نادوێم ته‌نها له به‌رهه‌مه‌که‌ی کودسات ئه‌دوێم.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ر گه‌یمێك بردنه‌وه یان دۆڕانه، هه‌رچه‌نده له‌م گهیمانهدا به‌شداربوو ه‌کان هیچیان له‌کیس ناچێ، به‌ڵام به‌ڕاستی سیاسه‌تی پرۆگرامه‌که ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و گهیمانهن که‌ئێمه دیومانن ، چونکه به‌ده‌ست هێنانی پاره‌ی زیاتر وه‌یان خستنه‌سه‌ر پاره‌ی زیاتری بانکه‌که ئامانجی هه‌موو به‌شداربووه‌کانه، به‌ڵام سیاسه‌تی پرۆگرامه‌که له‌قۆناغی کۆتایی دا وا ئه‌کات که بانك تاکۆتا هیچی وای تیانه‌مێنێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بوو دڵ خۆشکات ، له‌قۆناغی کۆتایدا دوو به‌شداربوو شان به‌شان له‌ململانێدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌وپاره‌یه‌ی کهلهبانکدا کۆبۆته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو پرسیارێکدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌هیچ پاره‌یه‌ك ناچیته سه‌ر بانك به‌ڵکوو ، هه‌موو ئاسانکاری یه‌کیش ده‌بێته مایه‌ی که‌مبوونی پاره‌که به‌پێ ی بڕی پاره‌که‌ی کهلهبانکدایه، کاکی ئاماده‌کار له‌سه‌ره‌تاوه هه‌موو پرسیاره‌کان چوار هه‌ڵبژادن هه‌یه، به‌ڵام له‌کۆتایدا هه‌ڵبژاردن به پاره‌یه، ئه‌مه قانوونی کوێ یه ؟ تاوای لێ دێ به‌شداربوه‌کان خه‌ریکن پاره ئه‌ده‌نه پرۆگرامه‌که.نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه !!!
له‌م قۆناغه‌دا که‌هه‌ردوو به‌شداربوو ماونه‌ته‌وه، ئه‌بێ له‌کۆی سێ وه‌ڵام هه‌رکام وه‌ڵامی زیاتری به‌ده‌ست هێنا ئه‌و براوه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك سه‌نت له‌پاره‌ی بانك دابشکێت ، ئه‌مه‌ش نهێنی ئه‌و گهیمهیه که به‌شداربووی براوه له‌یه‌که‌م ساته‌وه شه‌ڕی به‌هێزترین لینک ئه‌کات تا کۆتایی ، ئه‌ی بۆ پرۆگرامه‌که ناوی سێڤن پاوه‌ره ؟ مانای براوه پاوهرترین یان به‌هێزترینی ئه‌و حه‌وت که‌سه به‌شدار بوهیه. ئه‌م ڕکابه‌رێتیه تاکۆتایی به‌وجۆره تام وچیژێکی تایبه‌ت به پرۆگرامه‌که یان "" شۆ"" که ئه‌دا .
کات له‌م شۆیه‌دا ڕۆڵیکی مه‌زن ئه‌گێڕێت وه به‌شداربوو ئه‌بێ شه‌ڕی کات بکه‌ن ، نه‌ك :-
یه‌که‌م:- جارێ کاك سۆران زۆر به‌خاوی و به‌کاوه‌خۆ پرسیاره‌کان ئه‌پرسێ ئه‌مه جۆره وهڕسییهك ئه‌داته بینه‌ر . دووه‌م:- به‌شدار بوو هه‌ڵنه‌ستن به شرۆڤه‌کردنی پرسیاره‌که که ئه‌مه له‌کاتی به‌شداربووانی تر ئه‌بات. سێیه‌م ؛ -لهههرقۆناغیکدا به‌پێ ی کات ئه‌بێت زۆرترین پرسیار ئاماده‌بێت تا کاته‌که تك تك به‌ره‌و کۆتایی ئه‌ڕوات، نه‌ك کاکی پێشکه‌شکار چاوه‌ڕوانی کات بێ تاکۆتایی دێ چونکه ته‌نها ژماره‌یه‌کی دیاری کراو پرسیار ئاماده‌یه، ئۆو . ببورن .
چواره‌م:- ده‌نگدان ئه‌بێت له‌یه‌ك کاتدا بێت و ئه‌له‌کترۆنی بێت، نه‌ك به‌شدار بووی شه‌شه‌م چاوه‌ڕێ بێت بزانێت ئه‌وی پێش خۆیقهڵهمهکی داناوه‌و ده‌نگی به‌کێ داوه یان به‌قسه‌ی بکات وه‌یان هه‌قی لێ بکاته‌وه.
پێنجه‌م:- پاش ته‌واوبوونی هه‌ر قۆناغێک هه‌ر به‌شدار بوویه‌ك ئه‌بێ هه‌مان ژماره پرسیاری لێ کرابێت ، نموونه : ئه‌گه‌ر به‌شدار بووی یه‌که‌م سێ پرسیاری به‌رکه‌وت ،ئه‌بێ حه‌وته‌میش هه‌مان ڕاده‌ی به‌ربکه‌وێت.
شه‌شه‌م:- ئه‌گه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه به زه‌نگ بێت زۆر چاکتره، ئه‌وکات ئه‌وی خێراتره له‌زه‌نگ(یان گلۆپ یان به‌زه‌ر) لێدان یان هه‌ڵکردن که‌ئه‌م کاره له‌وانه‌یه که‌مێ زه‌حمه‌ت بێت بۆ سه‌ته‌لایه‌ته‌کانی کوردستان. ئینجا ئه‌گه‌ر بۆ نموونه به‌شدار بووی سێ یه‌م زه‌نگه‌که‌ی لی دا‌و نه‌یزانی ئه‌وسا بڕه‌پاره‌که له‌بانك که‌م بکرێته‌وه،یانیش ئه‌گه‌ر زانی بڕه‌پاره‌که زیابکرێته سه‌ر بانکه‌که،حه‌وته‌م:- له‌کۆتایی هه‌ر قۆناغێکدا به‌هێزترین وبێ هێزترین به‌شدار بوو دیاربکرێت پاش ده‌نگدان. ئه‌مه له‌قۆناغه سه‌ره‌تای یه‌کانی شۆکه‌دا.
هه‌ندێ پرسیار ئه‌کرێت له‌ڕاده به‌ده‌ر ئاسانه و زۆر سه‌ره‌تایین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌پرسیاره‌کانی تر زه‌حمه‌تن، بۆ نموونه‌ی ئه‌مه :- نوح پێغه‌مبه‌ر چهندسهده بهرلهمهسیحه؟؟
نموونه‌ی پرسیاری زۆر ساده وسه‌ره‌تایی، ژماره‌ی ڕۆژه‌کانی ساڵ چه‌نده؟
ئه‌م جۆره شۆیانه ئه‌بێت هێند پرۆفیشناڵ بن زۆرترین بینه‌ر بۆخۆی ڕابکێشیت به‌و پێ یه‌ش ڕیکلام ئه‌بێت ڕه‌واجێکی باشێ هه‌بێت بۆیه له‌م جۆره پرۆگرامانه‌دا سپۆنسه‌ره‌کان ڕکابه‌رایه‌تی یه‌کتر ئه‌که‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی "" پارچه‌یه‌ك له‌و شۆیه"" به‌ڵام له‌کوردسات ئه‌م جۆره‌شتانه نابینین، ئایا ئه‌مه واته‌ی کوردسات بینه‌ری که‌مه یان به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌م لایه‌نه‌وه ئه‌توانم بڵێم زاگرۆس تی ڤی له‌پێشه‌نگدایه بۆ ڕیکلام کردن لهناوبڕی شۆکانیدا، هه‌ڵبه‌ت قسه‌شمان له‌سه‌ر ئهملایهنه ده‌بێت له‌کاتی خۆیدا.
به‌هه‌رحاڵ ههنگاوێکی باش بوو ئه‌م ده‌ست پێشکه‌ری یه و هه‌ڵبه‌ت ئه‌م شۆیانه جوانه‌مه‌رگ (گۆران عه‌مه‌ر)مان وه‌بیر ئه‌خاته‌وه یادی به‌خێر.
هیوادارین به‌ره‌و پرۆفیشنالیزمی زیاتر هه‌نگاو بنێن به‌ڕیزانی شاشه‌که‌ی کوردسات .
هیواداریشین ئه‌م سه‌رنجانه‌مان قبووڵ بکه‌ن وهه‌وڵی به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی زیاتری ئه‌م جۆره گه‌یم شۆیانه بده‌ن.
سیڤن پاوه‌ر شۆیه‌کی گه‌یمی که‌ناڵی کوردسات له ئاماده‌کردنی هه‌ژار عه‌لی وپێشکه‌ش کردنی سۆران ئیبراهیم خه‌یاته وهه‌موو شه‌وانی ڕه‌مه‌زان کاتژمێر 9ی شه‌و به‌کاتی هه‌ولێر پیشان ئه‌درێت.
سه رجاوه/مالبه رى جه بار شيخانى

له‌سه‌ر هێڵ نییه