.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

رۆژانه چه‌ند خوله‌كێك به‌پێ رِۆیشتن، ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كات، به‌تایبه‌تی له پیاوانی به سالاَچوودا، كاردانه‌وه‌ی زۆر باشی جه‌سته‌ی هه‌یه.
توێژه‌ران روونیانكردۆته‌وه، رۆژانه نزیكه‌ی 20 تا40 خولهك رۆیشتن به پێ پێویسته، له‌و باره‌یه‌وه توێژه‌ره ئه‌مه‌ریكیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له نێوان ئه‌و پیاوانه‌ی ته‌مه‌نیان 70 تا92 ساڵه و جووڵه‌یان كه‌مه‌و ئه‌و پیاوانه‌ی كه هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دان، بهلاَم جووڵه‌و پیاسهكردنیان هه‌یه، ئه‌نجام داوه‌وه و شاره‌زایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه له به‌رامبه‌ر دوو خولهك وه‌رزش كردن ئه‌گه‌ری مردن 10% كه‌م ده‌بێته‌وه.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، دكتۆر (پیته‌ر كۆكینۆس) و هاوكاره‌كانی له ناوه‌ندی پزشكی كاروباری بهسالاَچووان له واشنتن و( پالۆ ئالتۆ) له كالیفۆڕنیا له سه‌ر زیاتر له 3 هه‌زار پیاوی ئاماده‌بوو توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه .
پزیشكه‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا له رابردووی پزیشكی ئه‌و كه‌سانه‌یان، كۆڵیوه‌ته‌وه و رِادهی مردنیان له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا بۆماوه‌ی 6 ساڵ خستۆته ژێر چاودێری .
دكتۆر (كۆكینۆس) سه‌باره‌ت به ده‌سكه‌وته‌كانی رایگه‌یاند: په‌یامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌گشتی ئه‌وه‌یه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پیری و مردن دیارده‌یه‌كه ناكرێت نكۆڵی بكرێت، بهلاَم ده‌كرێت هه‌ردووكیان به‌ئاسانی و به له‌به‌رچاو گرتنی نموونه‌ی ژیانێكی چالاك و ئه‌كتیڤ له هه‌ر قۆناغێكی ته‌مه‌نی وه دوابخه‌ین.
sarchawa: peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه








بابه‌تێکی زۆر به‌سووده هاوه گیان
ده‌سته‌کانت خۆش



له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
