.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














كەمال محەمەد ئەو هونەرمەندە خاوەن ئەزموونەی لە سەرەتایی ساڵانی هەشتاكانەوە خزمەتی هونەری كوردی دەكات و توانیوویەتی جەماوەرێكی زۆر بۆ خۆی پەلكێش بكات هەمیشە ئیمە كە گوی بیستی دەنگی هونەرمەند كەمال محەمەد دەبین دەمانباتەوە بۆ ئەو سەرەتا هونەرییەی ئەو كە لەگەل هونەرمەند كاروان عوسمان رەحمەتی گۆرانی نەورۆزەكەمیان دەگووت و جۆش و خرۆشی خەڵكیان دەدا بۆ كوردایەتی گیان بەخشین لە پێناوی كوردستاندا، كەمال محەمەد ئەو دەنگەی جارێكی تر عاشقان دەكاتەوە وەكو هەموو ئەو رۆژانەی كە عیشق تەواوی ژیانی داگیر كردبووین ئەو دەمانباتەوە بۆ لای دنیایەكی پر لە بەرائەت و گۆرانییەكانی خانم گیان و تۆپەپولەی سەربەردەكانی و باوە نوور و كوڕی شیرینم مەترسە جێت ناهێڵم، دەچرپێنی و ئیستاش بەم بەرهەمە نوێیەی كە بەناوی (هاوڕێیە) وەفا و خۆشەویستی خۆی بۆ هەموو هاوڕێیانی دنیا دەردەبڕێت و موژدەش بە هەوادارانی دەنگی دەدات كە پیش جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئەلبوومە نوییەكەی بڵاو دەكاتەوە كە بریتی یە (10) تراك تەواوی ئاوازی بەرهەمەكانی لەلایەن هونەرمەند عەتا ئەحمەد ئامادەكراوەو كاری بەرهەم هینان و بڵاو كردنەوەی ئەم بەرهەمەش لە لایەن سەنتەری رۆشنبیری شار لە سلێمانی كاری بۆ كراوە ئێمەش پێش بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكە بە چەند پرسیاریك هونەرمەند كەمال محمد مان بەسەر كردەوە.
* دەمانەوێ لە زاری خۆتەوە بزانین كەی موژەی بڵاو بوونەوەی بەرهەمە نوێكەت بە جەماوەرو خوێنەرانی گوڵان دەدەیت ؟
- پێشەكی دەڵێم زۆر سوپاس بۆ ئێوە و بۆ جەماوەری خۆشەویستم كە هەمیشە بە دوای زانینی هەواڵەكانی منەوەیە و دەیەوێ بزانێت كارەكانم بە چی گەیشتن، دەلێم موژدە بە هەوادارانی خۆم و خوێنەرانی گوڤاری گوڵان دەدەم كەوا پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەرهەمە نوێیەم دەكەمە جەژنانە بۆ تەواوی خەڵكی كوردستان لە ناوەو دەرەوەی كوردستان هیوام وایە پەیامێكی هونەری جوان و جەژنانەیەك بێت كەوا لیم قبوڵ بكەن و، من ئومید دەكەم كەوا ئەم بەرهەمە بەرهەمیك بیت كەوا لای جەماوەر بەكارێكی سەركەووتوو ناو ببرێت و جێگای خۆی لە لای هەوادارانی دەنگی من و هونەری كوردی بكاتەوە.
من پێشتریش ئاماژەم بۆ كردووە ئەم بەرهەمە هەمان ئەو ستایلەیە كە من پێشتر كارم لە سەر كردووە و پێی ناسرا بووم لای جەماوەری كوردستان واتە دەتوانم بڵێم دەمەوێ وەك كەمالی جاران بم بیننەوە و بێمەوە خزمەتیان بە كۆپلەیەكی كاری نوێوە، لێرەوە بە پێویستی دەزانم سوپاس و پیزانینی خۆم ئاراستەی هەموو ئەو كەسانەی بكەم كە هاوكارم بوون لە ئامادە كردنی ئەم بەرهەمەدا و رێزم بۆ سەنتەری رۆشنبیری شار هەیە كەوا توانی تەواوی ئەركی ئەم بەرهەمە لە ئەستۆ بگرێت و هیوادارم لەگەڵ كۆمپانیا و سەنتەرەكانی دیكەی بڵاوكردنەوەی بەرهەمە هونەرییەكان بتوانن خزمەتێكی زۆر بە هونەرمەندان و هونەری كوردی بكەن و ببنە هۆكارێك بۆ پێشخستنی و گەیشتنی بە ئاستی هونەری جیهانی.
* كارێكە زەحمەتە بەرهەمەكانی هونەرمەندان لە یەك ئاستدا بن، تۆ لەوە ناترسی ئەم بەرهەمەت وەكو بەرهەمەكانی پێشووترت باش نەبێت و لە لایەن جەماوەرەوە پێشوازی لێنەكرێت؟
- نەخیر چونكە من ئەو ستایلەم هەڵبژاردووە كە جەماوەر دڵخۆش دەكات، جەماوەرحەزیان بەو ستایلەیە و دوای بڵاو بوونەوەی ئەم بەرهەمەش خۆتان ئەنجامی كارە دەبینن و جەماوەریش خۆیان وەڵام دەدەنەوە واتە پێشوازی جەماوەر بۆ بەرهەمەكە وەڵامێكی ئەو پرسیارە دەبێت.
* هیچ ئاستەنگیك لە كاتی ئەنجام دانی كارەكە نەهاتە پێشتان؟
- خۆی هەموو كارێك بۆ خۆی ماندوو بوونی هەیە، بەڵام گرنگ ئەوەیە هەموو ماندوو بوونیك ئەنجامێكی هەیە من بەوە خوشحالم كە ماندوو بوونی من ئەنجامەكەی خزمەتكردنی جەماوەرەكەم و خەلكی كوردستانە .
لێرەشەوە حەز دەكەم رێز و خۆشەویستی خۆم بنێرم بۆتەواوی میدیاو كەناڵەكانی راگەیاندن كە هەمیشە هاوكاری هونەرمەندان بوون بە هی ئەم بەرهەمە خزمەتیان بكات
* لە كۆتاییشدا هونەرمەند كەمال محەمەد گوتی:
- لە رێگای گۆڤاری گوڵانەوە پەیامم پیرۆزبایی جەژن لە هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم بە تایبەتی سەرنووسەر و ستافی گوڤاری گوڵان كە هەمیشە ماندوون لەگەڵ هونەرو هونەرمەند و ماندووبوونیان بەرز دەنرخێنم، هەروەها ئاواتێكم هەیە كە دەمەوێ بیڵێم ئەویش ئەوەیە لە ئایندەدا بێمەوە وڵاتی خۆم لەوێ زیاتر خزمەت بە جەماوەری خۆم و هونەری كوردی بكەم.
گوڵان

لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet bo em hawalaya her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس فریشتهی کورد بۆ پهیامهکهت سهرکهوتووبیت
لهسهر هێڵ نییه