.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









KTV ...
شڤان گۆران .. له‌وانه‌یه رۆژێك بێت فلفلی سوور یان( تفت) شوێنی ئه‌سپرین بگرێته‌وه له چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و لووله‌كانى خوێن .
یه‌كێك له رۆژنامه‌كان ئاشكراى كرد كه زانایانى زانكۆى تاسمانیا چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه له‌پێناو زانینی سووده‌كانى رووه‌كه جۆربه‌جۆره‌كان بۆ خوێنی مرۆڤ .
له‌مباره‌یه‌وه توێژه‌ر له زانكۆ و مامۆستاى ژیانزانی ( كیران ئههوجا ) ئاشكراى كرد كه دوو پێكهاته‌ى گرنگ له‌ناو فلفلی سووردا هه‌ن ئه‌وانیش بریتین له ( كابسیاسین ) و ( دیهایدروكابسیاسین ) كه ده‌توانن شه‌كرى ناو خوێن و ئاستى ئه‌نسۆلین كه‌م بكه‌نه‌وه رێ له كه‌له‌كه بوونى چه‌وری له‌سه‌ر دیوارى خوێنبه‌ره‌كان و جه‌لته‌ى خوێن بگرن .
(ئههوجا) گوتیشی كه ئه‌وان پێكهاته‌ى ماده‌ى كابسیاسینیان پشكنیوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌ڕه‌كانى خوێن یان مه‌یینی خوێن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خواردنى فلفلی سوور یان ( تفت ) وا له له‌شی مرۆڤ ده‌كات بڕێكی كه‌متر له ئه‌نسۆلین ده‌ربكات و ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ره‌خسێنێ كه گلۆكۆز به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر به‌كاربهێنێ .
هه‌روه‌ها ده‌ریشی خست كه فلفلی سور مرۆڤ له تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره ده‌پارێزێت بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕه دیاری بكات كه له چێشت لێنان پێویسته به‌كار بهێنرێت به‌لام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به راده‌ى به‌هێزیی فلفلهكه و بڕی ئه‌و مادانه‌ى تیایدا هه‌ن هه‌یه .

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
