❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / راپۆرتێک باس له‌ زیندانیکردنی جۆرج بوش ده‌کات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-07 11:25:15

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289
WindowsXPOpera

راپۆرتێک باس له‌ زیندانیکردنی جۆرج بوش ده‌کات

راپۆرتێک باس له‌ زیندانیکردنی جۆرج بوش ده‌کات
PNA- راپۆرتێکی رۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکی، ئه‌گه‌ری زیندانیکردنی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا جۆرج بوش یان یاریده‌ر و ئه‌ندامانی ئیداره‌که‌ی له‌ داهاتوودا، روون ده‌کاته‌وه‌.

ئایا ده‌کرێت، سه‌رۆکی پێشووی ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جۆرج بوش یان یاریده‌ر و ئه‌ندامانی ئیداره‌که‌ی بخرێنه‌ زیندانه‌وه‌؟ 

شتێکی روونه‌، که‌ ئه‌م کاره ره‌نگه‌ ئه‌سته‌م بێت یان به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه پێناچێت روو بدات، به‌ڵام ئیداره‌ی سه‌رۆکی ئێستای ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ستی کردووه‌، به‌ بڕینی چه‌ند هه‌نگاوێکی به‌رایی، له‌ درێژه‌‌دا، له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆکاری پرسیارگه‌لی ئاڕاسته‌کراو، ئه‌ویش پرسیاری (ئایا  بوش زیندانی ده‌که‌ن یاخود نا).

هه‌نگاوه‌کانی به‌راییش، که‌ ئۆباما ده‌ستی پێکردووه‌، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ باره‌ی شێواز و ئامرازه‌ جێگره‌وه‌کانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکا (سی ئای ئه‌ی) له‌ سه‌رده‌می جه‌نگی دژه‌ تیرۆر‌دا. ‌   

له‌مباره‌یه‌وه‌، ئه‌ندامی پێشووی سی ئای ئه‌ی پیته‌ر برۆک وتویه‌تی:"مرۆڤ نازانێت‌، ئه‌م کارانه به‌ره‌و کوێ مل‌ده‌نێن، که‌ له‌وانه‌یه‌ به‌رۆکی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کانی حکومه‌ت بگرێته‌وه‌".

به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش، ئه‌و ئامرازانه‌ی که‌ لێکۆڵه‌ران به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی وه‌ڵام له‌ به‌ندییه‌کان گرتوویاننه‌ته به‌ر،  پێشێڵکردنی یاسایی بوون‌، به‌وه‌ی بۆ نموونه‌ به‌ندکراوێکیان به‌ توندی هه‌ژاندو‌وه تا له‌ هۆش خۆی چووه‌، یان به‌ ده‌مانچه‌ و چه‌خماخی کاره‌بایی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌ندکراوێکی دیکه‌یان کردووه‌.

بۆیه‌ ئیداره‌ی ئۆباما ئه‌و وته‌یه‌ی پشت گوێ خستووه‌، که‌ باس له‌ گرتنه‌ به‌ری رێوشوێنه‌کان له‌ پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریکی ده‌که‌ن.

له‌مباره‌شه‌‌وه‌، ئۆباما وتویه‌تی:"ده‌مانه‌وێت پێشکه‌وین و ته‌ماشای دواوه‌ ناکه‌ین".

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، پسپۆڕی ستراتیژی سه‌ر به‌ دیموکراتییه‌کان جێمس کارفیل ده‌ڵێ:"ئه‌م کاره‌ له‌ رووی سیاسییه‌وه‌ بۆ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا باش نییه، که‌ روونه‌ گه‌ل نایه‌وێت به‌ سۆزه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م کاره‌دا بجوڵێته‌وه‌".

داواکاری گشتی ئه‌مه‌ریکی ئه‌ریک هوڵده‌ریش، وتویه‌تی:"به‌ڵگه‌ له‌ باره‌ی پێشێڵکارییه‌کان هه‌‌ن، هه‌روه‌ها زۆرن و ده‌گاته‌ راده‌یه‌ک که داوای لێکۆڵێنه‌‌وه له‌ باره‌یانه‌وه‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام که‌س به‌ته‌واوه‌تی نازانێت، ئایا ئه‌و به‌ڵگانه‌ی دیکه‌ چین؟، که‌ له‌ کۆتایی‌دا ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ریان ده‌خات و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه‌، ده‌کات".

سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌که‌ش، یه‌کێتی ئازادییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان له‌ ئه‌مه‌ریکا، که‌ چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی دژ به‌ پێشێڵکارییه‌کانی مافی زیندانی و به‌ندکراوان ئه‌نجام داوه‌، ده‌ڵێ:"هه‌ر لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌ک له‌ پاش راستیگه‌لێک ئه‌نجام ده‌درێت، که‌ ئاشكرا کراون، به‌وه‌ش به‌رپرسانی باڵای حکومی پێ تۆمه‌تبار ده‌بن".

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، راوێژکاری یاسایی له‌ ئیداره‌ی بوش، جاک گۆڵدسمیس رایگه‌یاندووه‌:"هاوڕێکانم ده‌زانن و درکیان پێکردووه‌، که‌ سه‌رۆک یان راوێژکاره‌کانی ده‌کرێت رۆژێک بێت و به‌ هۆی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که‌ له‌ پاش رووداوه‌کانی 11ی ئه‌یلولی (سه‌پتێمبه‌ر)ی 2001 گرتوویانه‌ته‌ به‌ر، بخرێنه‌ ژێر لێکۆڵێنه‌وه و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ‌دا، بکرێت.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا بیل کلینتۆن، به‌ هۆی درۆکردنی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی سێکسی ئه‌و له‌گه‌ڵ مه‌شقپێکه‌ری ناو کۆشکی سپی مۆنیکا لوینسکی خرایه‌ به‌ر لێکۆڵێنه‌وه و لێپرسینه‌وه.

له‌ به‌ر رۆشنایی ئه‌م راپۆرته‌ی تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن‌دا، پێ‌ده‌چێت مه‌ترسی زیندان و به‌ندکردن له‌ ئاینده‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ هه‌ڵگیراوانه‌ی ئۆباما‌دا، ئه‌سته‌م نه‌بێت، به‌ڵکو له‌ئارادان، چونکه‌ که‌سانێک هه‌نگاوه‌کانیان گرتۆته به‌ر، گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه‌ و پێشتر کاری له‌مجۆره‌یان ئه‌نجام داوه‌‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-07 11:59:13

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: راپۆرتێک باس له‌ زیندانیکردنی جۆرج بوش ده‌کات

هههههههههههههههههه
ههههههههههههههههههه
ده‌ستت خۆش بیت کاکه‌ تۆلاس

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-07 16:26:18

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289
WindowsXPOpera

Re: راپۆرتێک باس له‌ زیندانیکردنی جۆرج بوش ده‌کات

supas geana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-07 16:33:27

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: راپۆرتێک باس له‌ زیندانیکردنی جۆرج بوش ده‌کات

dast xosh bet tolas giyan her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-09 21:10:54

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289
WindowsXPOpera

Re: راپۆرتێک باس له‌ زیندانیکردنی جۆرج بوش ده‌کات

zor supas frishta gean sarkawtw be

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net