❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وێنه‌ پاییزییه‌کان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-06 00:13:34

RoZee
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-03
دواترین سه‌ردان: 2010-01-09
په‌یامه‌كان: 194
WindowsVistaMSIE7

وێنه‌ پاییزییه‌کان

پاییزی پێشوه‌خت،
په‌نجه‌کانی له‌ چڵی دارگێلاسه‌که‌مان
گیر کردوون،
گریه‌ی گه‌ڵا گوێی هاوینی که‌ڕکردووه‌!

**

هێلانه‌ی ژێر ساپیته‌ی تارمه‌که‌مان
جریوه‌ی لێ نایه‌ت،‌
ژه‌نراڵ پاییز
چۆله‌که‌کانی بۆ گه‌رمیان ڕاگوێزاون‌.

**
سنه‌وبه‌ری با‌خچه‌که‌مان
مه‌مکه‌کانی چۆڕ چۆڕ شیریان لێ ده‌چۆڕێ
ده‌ستی پاییز شه‌و تا به‌یان ده‌یانگوشێت.
**
داربه‌ڕوویه‌ک له‌وێنده‌رێ،
قه‌دپاڵ قه‌دپاڵ، ده‌رۆزه‌ی قومێ ئاو ده‌کات
دارسێوی دراوسێکه‌مان لێرۆکانه‌،
دوێنێ له‌ باراندا
خنکا!

**
پاییز به‌ کاسکێتێکی زه‌رده‌وه‌ ڕێ ده‌کا
هاوین به‌ پاڵتۆیه‌کی خۆراوییه‌وه‌ هه‌ڵدێ و
گیرفانه‌کانی تیشکیان لێ ده‌ڕژێ
‌تیشکۆڵه‌‌کان له‌ بن دارپه‌رژینه‌کاندا
هه‌ڵده‌له‌رزن.

**
سمۆره‌یه‌کی سه‌رچڵ
گازێکی له‌ گوێزنگی پاییز گرت،
گه‌ڵایه‌ک به‌ده‌م زه‌ردبوونه‌وه‌ هوتافێکی بۆ کێشا.

**

دارستانه‌که‌ی به‌رانبه‌رمان له‌ پرسه‌ی گه‌ڵاکاندا
سێ ڕۆژه‌ دانیشتووه‌.

**
پاییز به‌ تابووتێکی پڕ له‌ تیشکه‌وه‌ گه‌یشت،
دره‌خته‌کان تا که‌ناری زه‌ریاچه‌که‌ شوێنی که‌وتن،
ماسییه‌کان ته‌رمی هاوینیان به‌ ئاو سپارد.

**
ئه‌مڕۆ  پاییز له‌ "باخچه‌ی پاشا" پیاسه‌ی ده‌کرد
ئاگره‌ژنه‌کان سنگ و مه‌مکی خۆیان داپۆشی!

**
پاییز له‌ ده‌رکه‌ی قاوه‌خانه‌که‌ وه‌ژوور که‌وت،
که‌س سڵاوی لێ وه‌رنه‌گرته‌وه‌، ‌پیاوێک نه‌بێ
ئه‌وه‌ من بووم!

**
دوێنێشه‌و من و گێلاس
به‌ به‌رچاوی پاییزه‌وه‌ لێک ئاڵابووین
پاییز به‌ په‌توویه‌کی فێنک دایپۆشین.

**
‌پاییز پردێکه‌ له‌ زه‌عفه‌ران
له‌وسه‌رییه‌وه‌ سه‌ربازه‌کانی به‌فر
مارش ده‌که‌ن
له‌مسه‌رییه‌وه‌
هۆردووی هه‌تاو
بارگه‌ و بنه‌ی خۆی تێک ناوه‌.

**
مێرووله‌کان ده‌نکه‌گه‌نم به‌ ده‌مه‌وه
ده‌ستبه‌دوعا‌
له‌ژێر تاوڵی زێڕینڕه‌نگی کوارگێکدا
تنۆکی باران ده‌ژمێرن.
من سه‌رڕێژم له‌ وه‌سوه‌سه‌ی
ئه‌شقی ژیان
له‌ ڕه‌هایی فه‌نابوون و
له‌ گومانی گه‌ڕانه‌وه‌
فرچه‌ی په‌یڤم له‌ ڕه‌نگی یاقوتیی
شیعر وه‌رده‌ده‌م و
هه‌رچی ده‌که‌م هێڵه‌کانی هه‌ڵوه‌رینم
له‌ سێبه‌ری ڕوئیایه‌کدا
یه‌کتر نابڕن.
من ڕه‌نگدانێک له‌ پاییز قه‌رز ده‌که‌م
فرچه‌یه‌ک له‌ "با" و
خه‌یاڵێک له‌ باران.

پشکۆ نه‌جمه‌دین- سوید

Kurdzhin
زۆرداره‌کان  ،ده‌توانن هه‌موو شتێکمان لێ زه‌وت که‌ن
به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن قه‌ڵه‌مه‌کانمان لێ بشارنه‌وه‌
ببورن هاورییان من بۆماوه‌ی  چه‌ند مانگێك لێتان دائه‌برێم به‌ هیوای سه‌رکه‌وتنتـــان..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-06 00:59:50

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: وێنه‌ پاییزییه‌کان

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت به‌رێزم

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-06 10:48:29

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: وێنه‌ پاییزییه‌کان

ده‌ست خۆش هۆنراوه‌یه‌کی جوانه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-07 21:41:05

RoZee
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-03
دواترین سه‌ردان: 2010-01-09
په‌یامه‌كان: 194
WindowsVistaMSIE7

Re: وێنه‌ پاییزییه‌کان

zor supastan akam bo raakantanu basarkrdnawae babatakam, sarkawtu bn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net