.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






PNA- مه‌نسوور جیهانی / تاران ـ فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، وه‌كوو یه‌كه‌مین به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان و ژاپون، دوای تێپه‌ڕكردنی دوایین قۆناغه‌كانی ته‌كنیكی ئاماده‌یه بۆ نمایشكردن.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "شوێنێك بۆ یاری"، فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" KICK OFF له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی كه وه‌كوو یه‌كه‌مین به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان و ژاپون دێته ئه‌ژماردن، دوای تێپه‌ڕكردنی دوو ساڵ له ده‌ستپێكردنی نووسینی سیناریو تا دوایین قۆناغه‌كانی كۆتایی، كه به شێوه‌ی پرِۆفێشناڵ كاری بۆ كراوه، ئاماده‌ییه بۆ نمایش كردن.
فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" له ماوه‌ی دوو مانگدا له شاری كه‌ركوك وێنه‌گیراوه و كۆمه‌ڵێك له ستافی پیشه‌یی سینه‌مای ئێران و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكاری كورد به‌شداریان تیایدا كردووه. چیروكی ئه‌م فیلمه به تۆپی پێی و كاریگه‌ری جه‌نگ له سه‌ر ژیانی لاوان گریدراوه.
فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" دوای فیلمی سینه‌مایی "په‌ڕینه‌وه له غوبار" دووه‌مین فیلمی بڵندی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركییه كه كاری وێنه‌گرتنه‌كه‌ی له مانگی 7 و 8 سالی 2008 له لایه‌ن سالم سڵه‌واتی له شاری كه‌ركوك و له هه‌لومه‌رجێكی نائاساییدا ئه‌نجامدراوه.
جێی ئاماژه پێدانه جگه له گه‌رمای سه‌رووی 50 ده‌ره‌جه كه كاری ده‌كرده سه‌ر جه‌سته‌ی گروپ، چونكه زوربه‌ی كاری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه له ژیَر هه‌تاودا بوو، ته‌قینه‌وه‌كانی ناو شاری كه‌ركوكیش به‌شێك له ستافی فیلمه‌كه‌ی هه‌راسان كردبوو، به شێوه‌یه‌ك كه له دوو هه‌فته‌ی كوتایی كاره‌كه‌دا ستافی ئه‌م فیلمه، له لایه‌ن گروپێكی تروریستییهوه (اس ام اس) و ته‌له‌فونی نه‌ناسراویان پێده‌گه‌یشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرا، كاری وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه له بارودوخێكی زۆر سه‌خت و دژوار‌دا كۆتایی پێهات.
هونه‌رمه‌ندان و ستافی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی فیلمی "شوێنیێك بۆ یاری" بریتین له:
سیناریو و دهرهًێنان: شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی.
به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: حه‌سه‌ن عه‌لی.
به‌رێوه‌به‌ری ویَنه گرتن: سالم سڵه‌واتی.
راوێژكاری سیناریۆ: كامبوزیا په‌رتووی.
مونتاژ: مه‌ستانه موهاجر.
یاریده‌ده‌ری مونتاژ: مانیا سیمون.
موزیك: محه‌مه‌د ره‌زا ده‌رویشی.
به‌رنامه‌رێژ و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر: خالید حه‌مه‌لاو.
ده‌نگهه‌ڵگر: حوسیَن قورچیان.
ئه‌كته‌ره‌كان: شوان عه‌توف، گوڤار ئه‌نوه‌ر، رۆژان حه‌مه‌جه‌زا، محه‌مه‌د حامید، ناسر حه‌سه‌ن، ژیان ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، قادر حه‌سه‌ن، سوهه‌یلا حه‌سه‌ن، سه‌لاح شێخ محه‌مه‌دی، لالۆ ره‌نجده‌ر، عومه‌ر چاوشین، ده‌وه‌ن نه‌وزاد، سوعاد ئه‌حمه‌د، ته‌ها ئاغاجان، سیروان گلی و ئاندریاس كافومان.
یارده‌ده‌ری ده‌نگ: كیومه‌رس سوبحانی.
یارده‌ده‌ری كامێرا: سه‌لاح كه‌ریمی و سه‌ركێو مسگه‌ری.
فۆتۆگرافه‌ر: سه‌ركێو مسگه‌ری.
میكیاژ: سه‌لاح شێخ محه‌ممه‌دی و ده‌وه‌ن نه‌وزاد.
دیزاینی ده‌نگ و میكس: عه‌لیره‌زا عه‌له‌ویان.
په‌یوه‌ندییه‌كان (ژاپون): شوهره گوڵپهریان.
په‌یوه‌ندییه‌كان (ئیران): محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی.
یاریده‌ده‌ری به‌رهه‌م: نێچیرڤان ئه‌رگوشی.
مونشی سه‌حنه: هه‌وار شه‌ریف.
به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكردن: لالۆ ره‌نجده‌ر.
دیزاینه‌ری سه‌حنه: شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی.
گروپی سه‌حنه: سه‌یوان سه‌عیدیان، سه‌لاح شێخ محه‌ممه‌دی، رووناك ئه‌حمه‌د و فه‌خره‌دین نه‌جم.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچێهر جیهانی.
به‌رهه‌می: هه‌رێمی كوردستان- ژاپون.
به‌رهه‌مهێنه‌ر: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای سلێمانی، ته‌له‌فیزیونی NHK ژاپون، كۆمپانیای "نارین فیلم" به هاوبه‌شی كورستان تی ڤی و كوره‌ك تێلێكوم.
ماوه: 80 خولهك.
ساڵی به‌رهه‌مهێنان: 2009.
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه