❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حه‌وت هه‌ڵه‌ی باو سه‌باره‌ت به‌ چاوه‌كانمان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-07 22:43:13

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

حه‌وت هه‌ڵه‌ی باو سه‌باره‌ت به‌ چاوه‌كانمان

PNA – حه‌وت هه‌ڵه‌ی باو سه‌باره‌ت به‌ چاوه‌كانمان بزانه‌‌:


1- هه‌موومان گوێ بیستی ئه‌و قسه‌یه‌ بووبێتین ، ( زۆر له‌ ته‌له‌فزیون نزیك مه‌به‌ چاوت كز ده‌بێ) به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی پزیشكانی چاو له‌ ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و رِاسپارده‌یه‌ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه‌ و چاوی زۆربه‌ی منداڵان توانای خۆراگری تماشا كردنی له‌ مه‌ودای نزیك هه‌یه‌.
له‌ هه‌مانكاتدا نابێ به‌هه‌ڵه‌ بچین هه‌ندێك منداڵ هه‌ن كه‌ چاویان نزیك بینه‌ و هۆكاری نزیك بوونه‌وه‌یان له‌ ته‌له‌فزیون بۆ نزیك بینێكه‌یان ده‌گه‌رِێته‌وه‌.

2- پێوه‌ندی كۆمپیوته‌ر و ماندووبوونی چاو بۆچی ده‌گه‌رِێته‌وه‌؟
بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك زۆر له‌ پێش شاشه‌ داده‌نیشین، كه‌متر چاو ده‌ترووكێنین ، هه‌ربۆیه‌ ماندووبوون چاوه‌كانمان داده‌گرێت ، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر له‌ نێوان 20 خوله‌ك، جارێك پشوویه‌ك به‌ چاوه‌كانتان بده‌ن و چاو له‌ خاڵێكی دوو بكه‌ن .

3- ده‌وترێت بۆ به‌هێز بوونی چاوه‌كانت خواردنی گێزه‌رت له‌ بیر نه‌چێت!
نه‌ك به‌ته‌نها گێزه‌ر به‌ڵكو هه‌ر خواردنیك كه‌ ڤیتامین A تێدا بێت، كاریگه‌ری باشی بۆ چاو هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت سه‌وزه‌ و میوه‌، ته‌نانه‌ت به‌ رِه‌چاوكردنی رِێجیمێكی خواردنی باش، ده‌توانی ڤیتامین Aی پێویست به‌ چاوت ده‌ست بكه‌وێت.

4- شه‌و كوێری تایبه‌ته‌ به‌ كورِانی كه‌م ته‌مه‌ن.
شه‌وكوێری له‌ كچانی كه‌م ته‌مه‌نیشدا هه‌یه‌ ، به‌ڵام له‌ كورِانی كه‌م ته‌مه‌ندا 8 ئه‌وه‌نده‌ زیاتره‌.

5- ده‌وترێ كز بوونی چاو له‌ منداڵدا په‌یوه‌ندی  به‌ باوانه‌وه‌ نییه‌!
ئه‌گور دایك و باوك چاوی كز بووبێت ، ئه‌وا منداڵه‌كه‌شیان ئه‌گه‌ری كزبوونی چاویان زیاتره‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و دایك و باوكانه‌ی كه‌ چاویلكه‌یان له‌ چاوه‌، زیاتر منداڵه‌ كانیان پێویستیان به‌ چاویلكه‌ ده‌بێت .

6- په‌یوه‌ندی ڕه‌نگی چاوی منداڵ به‌ ڕه‌نگی چاوی دایك و باوكه‌وه‌.

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی، گه‌لێك هۆكاری بۆماویی له‌ دیاریكردنی ڕه‌نگی چاودا به‌شدارن ناتوانین ته‌ نیا بۆ ئه‌و هۆكاره‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ دایك و باوكی چاوشین منداڵی چاوشینیان هه‌بێت ( پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته‌).

7- ده‌وتریت چاوی مرۆڤ به‌هێزتره‌ له‌ چاوی ئاژه‌ڵ.

به‌ دڵنیایه‌وه‌ وانییه‌، بۆنموونه‌ پشیله‌تان بینیووه‌ كه‌ له‌ تاریكی دا چاوه‌كانی ده‌ره‌وشێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ كه‌ چاوی پشیله‌ خانه‌ گه‌لێكی وه‌ك ئاینه‌ی تێدایه‌ كه‌ رووناكی ده‌شكێنێته‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی رووناكی دانه‌وه‌ ، به‌مه‌ش چاوی پشیله‌ دووجار رِۆشنای وه‌رده‌گرێت ، له‌ ئه‌نجامدا چاوی پشیله‌ له‌ تاریكی دا زۆر باشتر له‌ چاوی مرۆڤ شت ده‌بینێت.



http://kurdzhin.org/uploads/9debebc1da.jpg




sarchawa:peyamner

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-07 22:46:16

-hawraz-
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-11
دواترین سه‌ردان: 2011-05-14
په‌یامه‌كان: 462
WindowsVistaMSIE7

Re: حه‌وت هه‌ڵه‌ی باو سه‌باره‌ت به‌ چاوه‌كانمان

dast xosh babateky jwanw baswda

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن -hawraz- (2009-09-07 22:46:39)

Kurdzhin
http://www.g-ksa.net/vb/Picture/22.gif
This time was different felt like, i was just a victim
and
it cut me like a knife  when you walked out of my life

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-07 23:39:08

lavuli_hawa
کازیوەی یانە
شوێن: suli. 7ayataka
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-01
دواترین سه‌ردان: 2012-08-29
په‌یامه‌كان: 1135
WindowsXPMSIE

Re: حه‌وت هه‌ڵه‌ی باو سه‌باره‌ت به‌ چاوه‌كانمان

ده‌ست خۆش هاوه‌ گیان
بابه‌تێکی زۆر به‌سووده‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5e9b500791.gif
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-133893222a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-08 00:02:28

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: حه‌وت هه‌ڵه‌ی باو سه‌باره‌ت به‌ چاوه‌كانمان

ده‌ستت خۆس بیت په‌یامنێر گیان سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-08 06:38:58

HaZHeR-95
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-11-17
په‌یامه‌كان: 915
WindowsXPFirefox

Re: حه‌وت هه‌ڵه‌ی باو سه‌باره‌ت به‌ چاوه‌كانمان

ده‌ست خۆش بێت بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌

Kurdzhin
http://img251.imageshack.us/img251/3832/hzh.png

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-08 09:17:49

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: حه‌وت هه‌ڵه‌ی باو سه‌باره‌ت به‌ چاوه‌كانمان

dastti ewash xosh bet hawrean
hiwa darm swdm gaeandbet
sarkaw tw bin
zor supas bo wttakantan
ba taibat kak a7med
har bzhinn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-09-14 19:44:14

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: حه‌وت هه‌ڵه‌ی باو سه‌باره‌ت به‌ چاوه‌كانمان

sarkawtw byt hanw gyan bo am babata baswda
baxwa aw chawa jwananay mn kz bwn bam ganjya
hamwy xatay computera mn hamw rozhe 8 sa3at zyatr la sar computerm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-09-14 23:29:32

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPSafari

Re: حه‌وت هه‌ڵه‌ی باو سه‌باره‌ت به‌ چاوه‌كانمان

ده‌ست خۆش هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوودانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net