❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رووداوی راسته‌قینه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-31 11:48:43

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

رووداوی راسته‌قینه



سورمێ‌ كچێكی شۆخ‌و شه‌نگی سپیلكه‌ی چاو كارمامزی باڵابه‌رزی ناوقه‌د باریكه‌..كاتی خۆی تاپۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی ده‌خوێنێ‌‌و به‌مه‌ باوكی له‌ قوتابخانه‌ی ده‌رده‌كات به‌پاساوی ئه‌وه‌ی، بۆكچ هێنده‌ به‌سه‌ ته‌نها بزانێ‌ شت بنووسێ‌‌و شت بخوێنێته‌وه‌، كه‌ هه‌ندێ‌ جاریش پێی وایه‌ ئافره‌ت حه‌وجێ‌ به‌وه‌ نیه‌ مه‌سره‌فی لێ‌ بكرێ‌‌و ببردرێته‌ به‌رخوێندن.

سورمێ‌ له‌رێی ده‌سته‌ خوشكێكی خۆی، ئازادی هاوته‌مه‌نی ده‌ناسێ‌ كه‌ئه‌ویش وه‌كو ئه‌و تاپۆلی شه‌شی خوێندوه‌، به‌ڵام جیاوازی له‌گه‌ڵ سورمێ‌ دا، ئه‌و له‌ نه‌خوێندن‌و بێزاری‌و ته‌مبه‌ڵی دا قوتابخانه‌ی ته‌رك كردوه‌‌و سه‌رده‌مانێكه‌ له‌ یه‌كێك له‌ سۆپه‌ر ماركێته‌ كانی ئه‌وشاره‌ ئیش ده‌كات سورمێ‌ ناو به‌ ناو به‌مه‌به‌ستی شت كرین ده‌چێته‌ ئه‌وسۆپه‌رماركێته‌‌و ورده‌ ورده‌ په‌یوه‌ندیێكی توند‌و تۆڵی خۆشه‌ویستی له‌ نێوانیان دروست ده‌بێ‌‌و ده‌یان ژوان له‌و شوێنه‌ پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستن به‌ كڵۆجێ‌ له‌ دوادیده‌نی دا ئازاد به‌ڵێنی پێده‌دا كه‌ قه‌ناعه‌تی به‌ماڵه‌وه‌ هێناوه‌و له‌‌و هه‌فته‌یه‌ی دادێ‌ دێنه‌ پێش.. ئه‌م دوانه‌ به‌ده‌م هیوایه‌كی گه‌ش‌و ئه‌رخه‌وانی ده‌یانروانیه‌ ژیان‌و شه‌وو رۆژ به‌خه‌یاڵی یه‌كه‌وه‌ كاتیان به‌رێ‌ ده‌كرد، ئه‌فسوس له‌ روداوێكی نه‌خوازراودا هه‌ره‌س به‌و عشقه‌یان دێ‌.



*برای سورمێ‌ گه‌نجێك ده‌كوژێ‌*

مارفی برای سورمێ‌ كه‌هێشتا ره‌به‌ن‌و نه‌چووبووه‌ نێو قه‌فه‌زی زێرینه‌وه‌‌و هاوسه‌ری ژیان پێك بێنێ‌، چ جای ئه‌وه‌ی به‌ده‌یان جار باوك‌و دایكی روی لێناوه‌ ژنی بۆ بێنن، كه‌چی ره‌تی قسه‌كانی كردون‌و پێی ووتونمن جارێ‌ بیرم له‌ ژن هێنان نه‌كردۆته‌وه‌، ئێوه‌ش مادام هێنده‌ له‌ خه‌می من دان، فه‌رموو ته‌كسیه‌كم بۆ بكرن بۆ خۆم ئیشی پێ‌ ده‌كه‌م).

باوكیشی كه‌ ده‌زانێ‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ قایل كردنی بێ‌ سوده‌، ته‌كسیه‌كی بۆ ده‌كرێ‌‌و ئه‌ویش پێوه‌ سه‌رقاڵ ده‌بێ‌، په‌یتا په‌یتا له‌ ناسینی براده‌ری خراپ فێری خواردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، به‌مه‌ زۆر ئێواره‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی شار‌و خۆی مه‌ست ده‌كا‌و له‌ دره‌نگی شه‌و دێته‌وه‌ ماڵ.

ئێواره‌یه‌كیان ته‌واو سه‌رخۆش ده‌بێ‌‌و له‌گه‌رانه‌وه‌ی داگه‌نجێك دێته‌ سه‌ر رێی، له‌ جیاتی ئیستۆپ بگرێ‌، زیاتر پێ‌ ی به‌به‌نزینه‌وه‌ ده‌نێ‌‌و به‌سه‌ری ده‌كه‌وێ‌، گه‌نجه‌كه‌ هه‌ر ده‌م‌و ده‌ست گیان له‌ ده‌ست ده‌دا ...مارف ده‌زانێ‌ تازه‌ قه‌وما، ده‌یه‌وێ‌ هه‌ڵبێ‌، به‌سه‌یاره‌كه‌ی راسته‌رێ‌ ده‌روات به‌هۆی دروست كردنی ئاوه‌رۆ له‌وكۆڵانه‌، رێی لێ‌ ده‌گیرێ‌ كه‌ده‌بێ‌ رێێ‌‌و رێ‌ بگه‌رێته‌وه‌، به‌مه‌ ده‌رفه‌تی هه‌ڵاتنی نابێ‌‌و ده‌ست گیر ده‌كرێ‌.

باوك‌و براو كه‌س‌و كاری مارف هه‌رسێ‌ رۆژه‌كه‌ له‌ تازیه‌كه‌ داده‌نیشن.. دوای ته‌واو بونی ئه‌و واده‌یه‌، چه‌ند پیاو ماقوڵ‌و ردێن سپیه‌ك ده‌ده‌نه‌ پێش خۆیان‌و ده‌چنه‌ ماڵی خاوه‌ن تازیه‌ تاوه‌كو بزانن هه‌ڵوێستیان چی یه‌‌و داوای چی ده‌كه‌ن؟

مه‌جلیس گرێ‌ ده‌ده‌ن، خاوه‌ن تازیه‌ سه‌ره‌تا نایه‌ته‌ رایێ‌، ده‌ڵێ‌قه‌ینا ئه‌وه‌ مارف به‌سه‌یاره‌ له‌ كوری ئێمه‌ی دا‌و ئه‌مری خوایه‌، ئه‌ی بۆدوای راینه‌ گرت‌و هه‌ڵات، ئه‌وه‌ش مه‌كه‌نه‌ پاساو وه‌ڵا سه‌رخۆش بووه‌، با یاسا لێپێچینه‌وه‌ی ده‌رهه‌ق نه‌كات‌و ئازادی بكا، ئه‌وجا بۆ خۆمان ده‌زانین چی ده‌كه‌ین؟!) زۆر ده‌ڵین‌و زۆر قسه‌ ده‌كه‌ن تاسه‌ره‌نجام به‌وه‌ده‌گه‌ن ده‌رهه‌ق به‌و روداوه‌ په‌نجا هه‌زار دیناری سویسری‌و ژنێك بده‌ن.. یه‌كه‌م قوربانیش له‌م نێوه‌نده‌ سورمێ‌ ی تاقانه‌ ده‌بێ‌.



شاهۆ، سورمێ‌ ده‌گوازێته‌وه‌

سورمێ‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی له‌ژیانی شاهۆ ببینێ‌، كاتێك ده‌زانێ‌ جلی بوكێنی ده‌كرێته‌ به‌رو له‌كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی كرو بێده‌نگ دا، دوو سه‌یاره‌ دێنه‌ دوای‌و ده‌یبه‌ن، وه‌لێ‌ سورمێ‌ جگه‌ له‌وه‌ی گه‌لێ‌ خه‌م‌و خه‌فه‌ت ده‌خوا‌و زۆر ده‌گریێ‌‌و ده‌نوزێته‌وه‌ تا به‌شوی نه‌ده‌ن به‌ڵام ناچاره‌ له‌ پێناو ئازاد كردنی مارفی برای له‌ گرتوخانه‌‌و له‌ولاوه‌ تاوه‌كو دوژمنداری نه‌كه‌وێته‌ نێو ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌، به‌نابه‌دڵی رازی بونی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ‌



شاهۆ‌و خۆشویستنی سورمێ‌

شاهۆ بروای نه‌ده‌كرد سورمێ‌ له‌‌و كچه‌ خانم‌و ناسك‌و نازدارانه‌ بێ‌، به‌مه‌ ئه‌‌و رق‌و قینه‌ی پێشتر له‌ ناخیدا گه‌ڵاڵه‌ بوو بوو كه‌ ئه‌گه‌ر هێنای وه‌كو به‌نده‌یه‌ك سه‌یری بكا‌و هه‌میشه‌ له‌ تۆڵه‌ی براكه‌یدا به‌رده‌وام ئازاری بداو شه‌ری ده‌رونی ده‌رهه‌ق بكات، له‌ تێكرای ئه‌‌و بریارانه‌ پاشگه‌ز بۆوه‌، كه‌وته‌ به‌ر دڵی، خۆشی بوێ‌‌و به‌وچاوه‌ سه‌یری نه‌كات كه‌ به‌ باوه‌ خوێنی چۆته‌لای.



سورمێ‌‌و كۆنه‌ دۆستی جاران

سورمێ‌ دوای دووساڵ، بیركردنه‌وه‌ له‌ ئازادی كۆنه‌ دۆستی وای لێ‌ ده‌كات به‌ناوی شت كرین بچێته‌ ئه‌‌و سۆپه‌ر ماركێته‌‌و له‌ دیده‌نیه‌كدا باسی خۆی بۆبكا‌و ئه‌ویش هه‌ر به‌ غایه‌له‌ی ئه‌وه‌وه‌ ده‌ژێ‌‌و په‌یوه‌ند یه‌كانیان له‌وێ‌ نوێ‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌‌و جاره‌ به‌ده‌ست تێكه‌ڵ كردن‌و خیانه‌ت، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بیزانیایه‌ شاهۆ له‌ ماڵ نییه‌، به‌ ته‌له‌فۆن بانگی ماڵه‌وه‌ی ده‌كرد.



شاهۆ‌و گومانه‌كانی

شاهۆ هه‌ست ده‌كات ماوه‌یه‌كه‌ سورمێ‌ گۆڕانی به‌ سه‌ر هاتوه‌‌و شتێك له‌ ئارادایه‌ چه‌ند جارێ‌ پێی ده‌ڵێ‌هه‌ست ده‌كه‌م له‌ پێش چاوم ئاسایی نی خۆ هیچ نه‌بوه‌). ئه‌ویش خۆی له‌ گووره‌ نابات‌و به‌بزه‌یه‌كه‌وه‌ پێی ده‌ڵێ‌بۆگومانم لێ‌ ده‌كه‌ی! ئه‌گه‌ر هیچ له‌ ئارادا نه‌بێت، هه‌ر سه‌ر‌و سیمام وایه‌).

گومانه‌كان لای شاهۆ په‌ره‌ ده‌سێنن، چه‌ندی ده‌كا‌و ده‌كۆشێ‌ سه‌ره‌داوێكی چه‌نگ بكه‌وێ‌، به‌ڵام هیچی لێ‌ سه‌وز ناكات.



جگه‌ره‌‌و ئاشكرابوونی خیانه‌تی سورمێ‌

رۆژێكیان شاهۆ بۆ به‌دوا داچونی ئه‌و گومانه‌، به‌سورمێ‌ ده‌ڵێتسه‌فه‌رێكم له‌ پێشه‌ تا ئێواره‌ نایه‌مه‌وه‌). ماڵه‌وه‌ جێ‌ دێڵێ‌‌و به‌ره‌ به‌ری چێشتنگا‌و دێته‌وه‌ ماڵ به‌وه‌ی ناسنامه‌ له‌یاد كردوه‌.. سورمێ‌ به‌ بینینی ده‌تاسێ‌.. شاهۆ سه‌ر به‌ ژووری نوستن داده‌گرێ‌، هه‌ست به‌ بۆنی جگه‌ره‌ كێشان ده‌كا‌و كه‌ چاوی به‌ قونچكه‌ جگاره‌یه‌ك له‌ بن قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ ده‌كه‌وێت، ئیدی گومانه‌كانی راست ده‌رده‌چن.

ده‌چێته‌ هۆڵه‌كه‌‌و به‌ هه‌ڵپه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌پرسێ‌ئه‌رێ‌ سورمێ‌ كه‌س نه‌هاتۆته‌ ماڵمان). سورمێ‌ ره‌نگێ‌ دێنێ‌‌و ده‌با، وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌دوای رۆیشتنی تۆ. ده‌رگام له‌ سه‌ر خۆم شیش داوه‌‌و لێی نوستووم تاله‌ ده‌رگات نه‌دا، به‌ خه‌به‌ر نه‌هاتم).

قونچكه‌ جگاره‌كه‌ی پێ نیشان ده‌دا‌و رق‌و توره‌یی پاڵی پێوه‌ ده‌نێ‌فه‌رموو ئه‌و جگاره‌ چی یه‌؟ ئه‌وه‌ش هه‌ر هیچ.. ئه‌ی بۆنی جگه‌ره‌ ژووره‌وه‌ی قانگ داوه‌). سورمێ‌ ده‌شڵه‌ژێ‌، ده‌می وه‌ك ته‌ڵه‌ی ته‌قی‌وی لێ‌ دێ‌. شاهۆ به‌رده‌ بێته‌ وێزه‌ی. لێده‌‌و لێده‌ وای لێ‌ ده‌كات دان به‌وه‌ بنێ‌ كه‌(مارف)ی دۆستی هێناوه‌ته‌ ژوورێ‌‌و ژووانی له‌گه‌ڵ به‌ستوه‌.. هه‌ر له‌وێ‌ سێ‌ به‌سێ‌ ته‌ڵاقی ده‌دا‌و ده‌ینێرێته‌وه‌ ماڵی باوكی‌و هه‌ره‌شه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر په‌نجا هه‌زاری نه‌ده‌نێ‌، بۆ تۆڵه‌ی خۆی په‌نا ده‌باته‌ به‌ر كوشتنی مارف‌و ئه‌وجا له‌ هه‌موو شوێنێ‌ باسیان ده‌كا.. مارف دوای ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌ ترسی كوشتنی خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ‌‌و ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات‌و كه‌س‌و كاریشی په‌راگه‌نده‌ی شارێكی دیكه‌ ده‌بن.

كه‌س‌و كاری سورمێ‌ دوای لێدانێكی زۆر، سورمێ‌ لای ئه‌وانیش دان به‌وه‌ ده‌نێ‌ كه‌ به‌ده‌یه‌ها جار (مارف)ی بردۆته‌ ماڵ‌و له‌گه‌ڵی جووت بووه‌.. به‌مه‌ ئه‌م لاپه‌ره‌ كۆتایی پێ‌ دێ‌. شه‌وێكیان به‌ناوی كرینه‌وه‌ی ناموس‌و پاراستنی شه‌ره‌ف، به‌بێ‌ ده‌نگی ده‌یكوژن‌و هه‌ر به‌بێ‌ ده‌نگی ته‌رمه‌ كه‌ی ده‌شارنه‌وه‌.

ماڵپه‌ری سه‌باح مه‌جید

Kurdzhin
http://www.globalgallery.com/prod_images/600/hd-4366.jpg
هه‌ر هه‌نگاوێكی گه‌وره‌، سه‌ره‌تا مه‌حاڵ دێته‌ پێش چاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-31 12:36:16

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: رووداوی راسته‌قینه

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-31 19:23:11

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

Re: رووداوی راسته‌قینه

زۆر سوپاس كاك حسێن گییان
یوای سه‌ركه‌وتن وته‌مه‌ن درێژی بۆ به‌رێزت
ئه‌خوازم كاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-02 09:27:15

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190
WindowsXPMSIE7

Re: رووداوی راسته‌قینه

ده‌ست خۆش كاك ئه‌حمه‌د جوانه‌ بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-02 20:53:51

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPSafari

Re: رووداوی راسته‌قینه

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت به‌راستی رووداوێکی نا خۆش به‌سه‌ر ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته‌ هاتوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-03 11:01:32

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875
WindowsXPMSIE7

Re: رووداوی راسته‌قینه

به داخه و به راستى كاره ساتى وامان زؤر بيستوه له كؤمله كه ى ئيمه زؤرن له م كاره ساتانه خؤزكه هه موو كج و كوريك به مرازى خؤيان ئه كه يشتن به بى ئه وى كه س ريكه يان لى بكريت تا كه ى ئه م دواكه وتنه ى كؤمه لكاى ئيمه
ده ست خؤش بؤ به م به سه ر هاته هاورى به ريزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-09-03 19:39:33

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

Re: رووداوی راسته‌قینه

زۆر سوپاس هاورێ یای خۆشه‌ویست ده‌ستی
هه‌مووتان خۆش
هیوای سه‌ركه‌وتن ته‌مه‌ن درێژی بۆ هه‌مووتان
ئه‌خوازم هه‌ر شاد بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-09-09 21:52:42

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: رووداوی راسته‌قینه

dast xosh kaka a7mad

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-09-12 21:39:13

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

Re: رووداوی راسته‌قینه

زۆر سوپاس هاورێ
ئازیز ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبیت
هیوادارم  سه‌ركه‌وتووبی 
كاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net