❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مۆدی فیلمی ترسناك جارێكی تر هۆلیۆدی گرتەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-12 00:36:49

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPMSIE

مۆدی فیلمی ترسناك جارێكی تر هۆلیۆدی گرتەوە

فیلمی " The Final Destination" وەك هەندێك لە فیلمە بەهێزەكانی تر لەماوەی سێ رۆژدا توانی بەبڕی 28،335ملیۆن دۆلار پلەی یەكەمی باشترین فیلمە پڕداهاتەكان بەدەست بێنێت.
The Final Destination فیلمێكی ترسناكە و لەو فیلمانەیە كەنابێت كەسانی خوار تەمەنی گەورەبوون تەماشای بكەن، فیلمەكەش روداوەكانی بەوشێوەیە دەست پێ دەكات كاتێك مێرمنداڵێك ئاگاداری هاوڕێكانی دەكات كەوا ئاگایان لەخۆیان بێت لە پێكدادانی سەیارەكەیان، چونكە دەبێتە هۆی كوشتنیان بەشێوەیەكی خراپ. جێی سەرنجە ئەم ئاگاداركردنەوەیە سەرەتایەكە بۆ یەكەیەك كوشتنیان نەوەك رزگار بوون ...
فیلمەكە لەدەرهێنانی "دێڤد ئاڕ" و پاڵەوانانی فیلمەكەش: (بۆبی كامبۆ، چانتڵ ڤانسانتن، نیك زانۆ، هالی وێب، میكلتی ویلسۆن، كریستا ئیلین...)
ئەمەش تەواوی باشترین فیلمەكانی ئەم هەفتەیەی ئەمەریكا بەپێی پەیداكردنی زۆرترین داهات:
1- (The Final Destination)ب 28،335 ملیۆن دۆلار
2- (Inglourious Basterds)ب 20،041ملیۆن دۆلار
ئەم فیلمە هەفتەی دووەمە بەژداری دەكات لەهەفتەی یەكەمیدا توانی پلەی یەكەم بەدەست بێنێت، و تائێستا 73،760 ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە.
فیلمەكە باس لەگروپێكی چەكداری ئەمەریكی بەجەرگ و زۆر بەتوانا دەكات كەبەرەگەز جولەكەن، و هەڵبژێردراون بۆ ترس خستنە دڵی نازێكانی ئەڵمان لەكاتی داگیركردنیان بۆ وڵاتی فەرەنسا، ئەمەش لەجەنگی جیهانی دووەم؛ و كردارەكەشیان ئەوەیە كەوا بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە ئەڵمانێكان دەفڕێنن و زۆر بە دڕندانە دەیانكوژن و پاشان لەشوێن رێی سوپای ئەڵمان دایدەنێن. لەكاتی ئەم راوكردنەیان بۆ ئەڵمانێكان چاویان بە ئافرەتێكی فەرەنسایی جولەكە دەكەوێت كەوا بەڕێوەبەری هۆڵێكی سینەماییە و سوپای ئەڵمانیش زۆر سەردانی دەكەن...
3- (Halloween II)ب 17،405 ملیۆن دۆلار
دوای ئەوەی سەركەوتنێكی زۆری بەدەست هێنا، چیرۆكە ترسناكەكەی "هالۆیین" درێژەی كێشا و بەشی دوەمی بەرهەم هێنرا، هەفتەی یەكەمێتی بەژدار دەكات، و ئەم داهاتەی بەسێ رۆژ كۆكردۆتەوە. لە دەستپێكی فیلمەكە "لۆری" زۆر كۆشش ئەكات تاوەكو لەدەست برا دڕندەكەی رزگاری بێت، بەڵام مایكلی برای بیر لەوە دەكاتەوە جارێكی تر پێكەوە بژینەوە.
4- (DISTRICT 9)ب 10،270 ملیۆن دۆلار
ئەم فیلمە هەفتەی سێیەمە بەژداری دەكات هەفتەی پێشو پلەی دووەمی بەدەست هێنابو، و تائیستا 90،383ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە.
ئەم فیلمە لەو فیلمانەیە كە پێیان دەوترێ "خەیاڵی زانستی" باس لە كۆمەڵێك بونەوەر دەكات كە لەهەسارەیەكی ترەوە هاتونەتە سەر زەوی و لەیەكێك لەگەڕەكە فەقیرەكانی ئەمەریكا دەژین، و بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن یەكێك لەئاژانسەكانی ئەمەریكا دەیاندۆزێتەوە و بەتەكنەلۆجیای سەردەم دەتوانێت بەسەریان زاڵ بێت.
5- (G.I. Joe: The Rise of Cobra)ب 7،715 ملیۆن دۆلار
ئەم فیلمە هەفتەی چوارەمە بەژداری دەكات، لەهەفتەی یەكەمیدا توانی پلەی یەكەم بەدەست بێنێت، و تائێستا 132،151 ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە.
فیلمەكە باس لە كۆمەڵێكی لێهاتو ئەكات لە سوپا بەناوی G.I. Joe بەرەنگاری رێكخراوێكی دڕندەو شەڕەنگێز دەكەن، و سەرۆكی رێكخراوەكە بازرگانێكی چەك و تەقەمەنییە.

6- (Julie & Julia)ب 7،035 ملیۆن دۆلار
چوار هەفتەیە ئەم فیلەمە بەژداری دەكات، لەهەفتەی یەكەمیدا پلەی یەكەمی بەدەست هێنابو، هەفتەی پێشوش پێنجەم بو. فیلمەكە تائێستا 70،628ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە.
7- (The Time Traveler's Wife)ب 6،452 ملیۆن دۆلار
ئەم فیلەم هەفتەی سێیەمە بەژداری دەكات، هەفتەی پێشو پلەی چوارەمی بەدەست هێنابو، تا ئێستا 47،900 ملیۆن دۆلاری كۆكردۆتەوە.
8- (SHORTS)ب 4،511 ملیۆن دۆلار
ئەم فیلمە تەنها دوو هەفتەیە بەژداری دەكات هەفتەی پێشو پلەی شەشەمی بەدەست هێنابو، تائێستا توانیویەتی 13،206 ملیۆن دۆلار كۆبكاتەوە.
9- (Taking Woodstock)ب 3،457 ملیۆن دۆلار
فیلمی كۆمیدی Taking Woodstock یەكەم هەفتەیە بەژداری سینەماكانی ئەمەریكا دەكات، و ئەو بڕە پارەیەی بەچوار رۆژ پەیدا كردووە.
10- (G-Force)ب 2،824 ملیۆن دۆلار
فیلمی ئەنیمەیشن " G-Force"هەفتەی شەشەمە ئەم فیلمە بەژداری كردووە، هەفتەی پێشو حەفتەمی پێشبڕكێیەكە بو، تائێستا 111،780 ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە.



گوڵان

Kurdzhin
ده‌بێ بژیت بۆ نوسین نه‌ک بنوسیت بۆ ژیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net