❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کرداره‌ گرنگه‌کانی ده‌ ڕۆژی کۆتایی ڕه‌مه‌زان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-10 22:12:20

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

کرداره‌ گرنگه‌کانی ده‌ ڕۆژی کۆتایی ڕه‌مه‌زان

سڵاو ی خواتان لێ بێت هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم
وه‌ک بیستوومانه‌  ده‌ڵێن ڕه‌مه‌زان ( اوله‌ رحمة واوسطه‌ مغفرة واخره‌ عتق من النار) ئیتر له‌وه‌یان دڵنیا نیم که‌ فه‌رمووده‌ بێت یان نه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ مه‌به‌ستم له‌ پاداشتی ده‌ ڕۆژی کۆتایی ڕه‌مه‌زانه‌ ، ده‌ ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان زۆر گرنگی هه‌بووه‌ لای پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) و هاوه‌ڵه‌کانی .
لێره‌دا باس له‌ گرنگترین ئه‌و کردارانه‌ ده‌که‌م که‌ له‌م دوایین ڕه‌مه‌زانه‌دا :
1_ شه‌و نخوونی : واته‌ نه‌خه‌وتن به‌ شه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر تا به‌ره‌به‌یانش نه‌بێت وشه‌و نوێژ کردن و زکرکردن ودوعاو پاڕانه‌وه‌ ، چونکه‌ پێغه‌مبه‌ری نازدارمان زۆر گرنی داوه‌ به‌ ده‌ شه‌وی کۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان و هه‌روه‌ها خێزانه‌کانی هان ده‌دا بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌وه‌ پیرۆزانه‌ .
2_ زۆر مانه‌وه‌ له‌ مزگه‌وت به‌ تایبه‌تی بۆ پیاوان .
3_ له‌ گرنگترین شه‌وه‌کانی کۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان شه‌وی قه‌دره‌ وله‌به‌ر ئه‌وه‌ی نازانرێت چ شه‌وێکه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بێ به‌ش نه‌بین له‌ ئه‌جرو پاداشتی ئه‌م شه‌وه‌ پیرۆزه‌ زانایان وایان پێ باشه‌ ده‌ شه‌وی کۆتایی موسڵمانان هه‌ستنه‌وه‌ وگرنگی بدرێت به‌هه‌ر ده‌ کۆتا شه‌وی ڕه‌مه‌زان به‌ تاعه‌ت و ته‌وبه‌ و دوعا ...تد.
4_  زۆر خوێندنه‌وی قورئانی پیرۆز ده‌گێڕنه‌وه‌ ( ئه‌سه‌دی کوڕی یه‌زید ) ( ڕه‌زای خوای لێبێت) قورئانی خه‌تم ده‌کرد به‌ شه‌ش ڕۆژ وکاتی ڕه‌مه‌زان ده‌هات به‌ سێ رۆژ و به‌ یه‌ک شه‌و قورئانی خه‌تم ده‌کرد که‌ ده‌گه‌ێشته‌ ده‌ ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان .
5_ هه‌وڵ بده‌ن دوور بن له‌ زۆر خواردن و خواردنه‌وه‌و شه‌هه‌واتی دونیا و ته‌ماشاکردنی زنجیره‌ دراماکان و ئه‌م کاته‌ پیرۆزانه‌ به‌م کارانه‌ به‌سه‌ر نه‌به‌ن ، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) له‌ ده‌ شه‌وی کۆتایی له‌ خێزانه‌کانی نزیک نه‌بۆته‌وه‌ و زۆر له‌ کاته‌کانی به‌ ته‌نیا عیباده‌تی کردووه‌ ته‌نانه‌ت زۆر تێکه‌ڵاوی صه‌حابه‌کانشی نه‌بووه‌ چونکه‌ ئه‌م شه‌وانه‌ی زۆر لا پیرۆز بووه‌ ، هه‌روه‌ها هاندانی خوشک وبراکان و هاوڕێکانمان بده‌ین تا هه‌سته‌وه‌ عیباده‌ت بکه‌ن چونکه‌ ئه‌مه‌ش خێره‌ پاداشتێکه‌ .
6_ له‌به‌ر نزیک بوونه‌وی جه‌ژن وا باشتره‌ په‌له‌ بکرێت له‌ زه‌کات و سه‌رفتره‌ دان تاکو خه‌ڵکی هه‌ژاران سودی لێ ببینن بۆ کڕینی پێداویستی جه‌ژن .
hana_sweet وه‌رگێڕان له‌ کتێبی ئاینییه‌وه‌ .

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-10 22:32:55

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: کرداره‌ گرنگه‌کانی ده‌ ڕۆژی کۆتایی ڕه‌مه‌زان

ده‌ستت خۆشبێت به‌ریزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌
هه‌ر بژیت
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-11 11:28:51

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: کرداره‌ گرنگه‌کانی ده‌ ڕۆژی کۆتایی ڕه‌مه‌زان

ئه‌م شه‌ومان به‌رێکرد و انشاءالله‌ ئه‌وانی تریش ده‌مێنمه‌وه‌
ده‌ستت خۆش بێت هانا گیان

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-12 02:56:04

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: کرداره‌ گرنگه‌کانی ده‌ ڕۆژی کۆتایی ڕه‌مه‌زان

swpas bo peyamekantan kak bestun gian u kak a7mad gian her $ad u kamaran bn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net