❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌هه‌موو ته‌مه‌نیدا ته‌نها جاریَكیش نه‌یتوانى به‌رووى ژیاندا پیَبكه‌نیَت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-12 10:54:23

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE

له‌هه‌موو ته‌مه‌نیدا ته‌نها جاریَكیش نه‌یتوانى به‌رووى ژیاندا پیَبكه‌نیَت؟

له‌نیَو ته‌م و مژى ئه‌م رۆژگاره‌ جه‌نجاڵ و پرِ حه‌سره‌ته‌دا ده‌یان سپیَده‌ى پرِ به‌رائه‌ت به‌خویَنى ئاڵى مرۆڤه‌ بیَگوناهه‌كان ده‌نووسریَته‌وه...

له‌نیَو ته‌م و مژى ئه‌م رۆژگاره‌ جه‌نجاڵ و پرِ حه‌سره‌ته‌دا ده‌یان سپیَده‌ى پرِ به‌رائه‌ت به‌خویَنى ئاڵى مرۆڤه‌ بیَگوناهه‌كان ده‌نووسریَته‌وه‌و له‌به‌رده‌م حه‌زو ئومیَده‌كانى مرۆڤایه‌تیدا ژیان ئه‌و مانایه‌ى نامیَنیَت كه‌هه‌موومان هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ین , له‌نیَو خه‌نه‌به‌ندانى هیواكان به‌تفى نه‌عله‌ت و چه‌قۆى رق و كینه‌ گوڵیَك ده‌ژاكىَ, هه‌ناسه‌یه‌ك ده‌مرىَ, خه‌ویَك یاخى ده‌بىَ, ژیانیَك ده‌بیَت به‌سه‌راب و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ون ده‌بیَت, له‌نیَو كۆمه‌ڵگاكه‌ى ئیَمه‌دا تا به‌ئه‌مرِۆش ده‌گات قیَزه‌ونترین داب و نه‌ریته‌ ژه‌نگ گرتووه‌كانى سه‌رده‌مى جه‌هاله‌ت په‌یرِه‌و ده‌كریَت و نه‌ك ته‌نها هه‌وڵیش بۆ بنبرِكردنى نادریَت به‌ڵكو رۆژ له‌دواى رۆژیش ئه‌و دیارده‌ پرِ له‌شه‌رمه‌زارى و قیَزه‌ونانه‌ زیَده‌ترو زیَده‌تر ده‌بن.

(چنار) سه‌رگوزشته‌و خه‌مى ژیانى ئه‌و كچه‌ دڵ پرِله‌ ئاوات و خۆزگه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌هه‌موو ته‌مه‌نیدا ته‌نها جاریَكیش نه‌یتوانى به‌رووى ژیاندا پیَبكه‌نیَت و چیَژ له‌ساتیَكى ته‌مه‌نى پرِ نه‌هامه‌تى خۆى وه‌ربگریَت، سه‌ره‌رِاى هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تى و مه‌رگه‌ سه‌ریانه‌ش به‌رده‌وام هه‌وڵى دروستكردنى برِوابوونیَكى به‌هیَزى له‌خۆیدا دروست ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى بتوانىَ به‌رگه‌ى تاڵى ژیان و چه‌وساندنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن مریه‌مى باوه‌ژنى بگریَت ، به‌لاَم هه‌موو ئه‌مانه‌ هیچیان نه‌یانتوانى تۆزقاڵیَك له‌خه‌م و په‌ژاره‌كانى رۆژانى سه‌ختى ته‌مه‌نى كه‌م بكه‌نه‌وه‌و ببنه‌ په‌ناگه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى حه‌زو ئومیَده‌ خه‌زان گرتووه‌كانى تیایداو هه‌ڵرِشتنى ئه‌و هه‌موو په‌یڤه‌ مه‌نگه‌ى سالاَنیَك بوو له‌نیَو سینه‌ى تاریكیدا حه‌شارى دابون.

(چنار) ته‌مه‌نى هیَشتا نه‌گه‌یشتبووه‌ پیَنج به‌هار كاتیَك دایكى له‌سه‌ر منداڵى دووه‌مى گیانى له‌ده‌ستداو دواى كه‌متر له‌چوار مانگیش باوكى ژنیَكى ترى هیَنایه‌وه‌، ئه‌مه‌ بووه‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستپیَكردنى نه‌گبه‌تیه‌كانى ژیانى ، چونكه‌ به‌هۆى نه‌بوونى سه‌رپه‌رشتیاریَكى دڵسۆزه‌وه‌ له‌هه‌موو خه‌ونه‌كانى منداڵیى بیَبه‌شكراو ژیانى پرِبوو له‌ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌و بیَئومیَدى به‌ده‌ست ئه‌و باوه‌ژنه‌ى كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زۆربه‌ى خزم و كه‌سه‌كانى باوكى لیَیان دوور كه‌وتنه‌وه‌و هه‌ندیَكیشیان به‌یه‌كجارى وازیان لیَهیَنان و هاتووچۆیان نه‌كردن چونكه‌ ره‌فتاره‌كانى مریه‌م نه‌شیاوو نا مرۆڤانه‌بوو به‌جۆریَك جگه‌ له‌خزم و كه‌سه‌كانى خۆى ئه‌وانى ترى هه‌موو ره‌تده‌كرده‌وه‌و رووى به‌كه‌س نه‌ده‌دا .

(چنار) له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونى ته‌مه‌نى خه‌م و ناسۆره‌كانیشى به‌بالاَیدا هه‌ڵده‌گه‌رِان و له‌گه‌ڵیدا گه‌وره‌ ده‌بوون به‌راده‌یه‌ك كه‌سه‌یرت ده‌كرد فرمیَسكه‌ قه‌تیس ماوه‌كانى له‌چاوانیدا به‌دیده‌كراو له‌روخساریدا خه‌م و په‌ژاره‌ ده‌خویَندرایه‌وه‌ به‌هۆى ئه‌و گوشاره‌ ده‌روونیه‌ى له‌لایه‌ن باوه‌ژنه‌كه‌یه‌وه‌ خرابووه‌ سه‌رى چونكه‌ زۆرجاران به‌راشكاوى و له‌به‌رده‌م باوكى پیَى ده‌گوت ( رسق برِ ، سه‌ربه‌هه‌ش ، هتد ...) هه‌تا تۆ له‌و ماڵه‌دا بیت خیَر نایه‌ته‌ ئه‌و ماڵه‌ ، كاتیَكیش ته‌مه‌نى گه‌یشته‌ شانزه‌ سالاَن به‌بىَ گه‌رِانه‌وه‌ بۆ راى تایبه‌تى (چنار) و ته‌نانه‌ت پرس نه‌كردن به‌باوكیشى باوه‌ژنه‌كه‌ى ره‌زامه‌ندى ده‌ربرِى كه‌بیدات به‌ ( سمكۆى ) برازاى كه‌ پانزه‌ ساڵ له‌و گه‌وره‌تر بوو جگه‌ له‌وه‌ى به‌هۆى نه‌خۆشى خوریكه‌وه‌ هه‌موو روخسارى شیَوابوو كه‌ له‌نیَو خه‌ڵكیدا به‌ سمه‌ گرِوو ناوده‌برا، ئه‌و كاره‌ش به‌قه‌د هه‌موو تاڵى و سویَریه‌كانى رۆژانى ته‌مه‌نى پرِ له‌ناسۆرى خه‌م و په‌ژاره‌ى خسته‌ دڵیه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و هیواو ئومیَدانه‌ى سالاَنیَك بوو له‌نیَو تاڵترین ژیانى پرِحه‌سره‌تیدا به‌دوایاندا ده‌گه‌رِا كه‌وتنه‌ به‌ر ره‌شه‌باى خه‌زانى حه‌زو دڵ ره‌قى (مریه‌م)ى زرِ دایكى كه‌ بىَ گویَدانه‌ نزاو پارِانه‌وه‌ى ( چنار ) ى خسته‌ نیَو دۆزه‌خى مه‌رگى هه‌تا هه‌تایى.

ئه‌و شه‌وه‌ى مه‌لا جومعه‌ هاتبوو بۆ ماره‌ كردنى چنار شه‌ویَكى سارد و باراناوى بوو روخساره‌كان له‌ بىًَ ده‌نگیدا ده‌تلانه‌وه‌ , ئه‌ستیَره‌كان له‌ شه‌رما خۆیان خستبوه‌ په‌ناى په‌له‌ هه‌وره‌ ره‌شه‌كانه‌وه‌و رویان نه‌ده‌هات خۆیان ده‌ربخه‌ن, ناڵه‌ى هه‌ور له‌ نزاى دایكیَكى جگه‌ر سوتاو ده‌چوو بۆیه‌ به‌گورِ ئه‌سرینه‌كانى دائه‌بارنده‌ سه‌ر زه‌وى, بىَ ده‌نگى بالى به‌ سه‌ر ژووره‌كه‌دا كیَشا بوو جار نا جاریَك به‌لا چاویَكه‌وه‌ سه‌یرى یه‌كتریان ده‌كرد, مه‌لا جومعه‌ به‌ ئحمیَك ئه‌و بىَ ده‌نگییه‌ى شكاند, رووى له‌ باوكى چنار كردو گوتى: كاك قادر ئه‌گه‌ر ئیَوه‌ ریَككه‌وتون با ناوى خواى لیَبینین؟ چونكه‌ !! مریه‌م قسه‌كانى پىَ برِى و گوتى: مامۆستا ئیَمه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو شتیَك ریَككه‌وتوین باوكى چناریش گوتى ئیشى خیَر چه‌ند به‌ نهیَنى بیَت باشتره‌ نه‌كو له‌ خوا نه‌ترسیَك كاره‌كه‌ تیَك بدات.

ئه‌و قسانه‌ى مریه‌م كۆتایى به‌ بیَده‌نگیه‌كانى قادر هیَنا, بۆیه‌ هه‌ڵسایه‌ سه‌ر چۆكه‌كانى و ده‌ستى بۆ مه‌لا جومعه‌ دریَژ كرد و گوتى: مامۆستا ئه‌وه‌ نزیكه‌ى یانزه‌ ساڵه‌ من ئه‌و ژنه‌م هیَناوه‌ جگه‌ له‌ خه‌م و خه‌فه‌ت هیچى ترم لیَنه‌بینیوه‌ ئه‌م رۆش به‌ به‌رچاوى ئیَوه‌ و هه‌موو خه‌لكه‌وه‌ ده‌یه‌ویَت له‌ پیاوه‌تیم بخات و ئابروم به‌ریَت بۆیه‌ به‌ شایه‌دى تۆو ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ له‌م رۆوه‌ مریه‌م ژنى من نیه‌ ئه‌وا سىَ به‌ سىَ ته‌ڵاقم دا ئیَوه‌ش به‌خیَربیَن و هه‌ر كه‌سه‌و له‌ماڵى خۆمان.

گریان و قیژه‌ى مریه‌م ژووره‌كه‌ى به‌میوانه‌كان چۆڵكرد، دواى كه‌میَكیش قادر ده‌ستى گرت و له‌ده‌رگاى حه‌وشه‌كه‌یانه‌وه‌ فریَى دایه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌و شه‌وه‌ تا به‌ره‌به‌یان هیچ كام له‌ قادرو منداڵه‌كانى خه‌و نه‌چووه‌ چاویان هه‌ر یه‌كه‌و به‌سه‌یر كردنیَك چه‌ندین پرسیارى له‌وى تر ده‌كرد به‌لاَم هه‌موویان بىَ وه‌لاَم بوون.

قادر له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى خۆردا له‌نیَو كه‌رنه‌ڤاڵى خه‌م و ناسۆره‌كانى ژیاندا به‌ره‌و سه‌ر كاره‌كه‌ى به‌ریَكه‌وت، مریه‌مى دڵره‌ق ده‌یزانى هه‌موو رۆژیَك قادر له‌چ كاتیَك ده‌چیَته‌ سه‌ر كار بۆیه‌ ئه‌و به‌یانییه‌ وه‌ك گورگیَكى هار كه‌ چاوه‌كانى بۆ رشتنى خویَنى كه‌سیَك سور هه‌ڵگه‌رابوو خۆى كرد به‌ماڵه‌كه‌داو شالاَوى بۆ چنار بردوو ده‌ستى نایه‌ قورِگى ، هه‌رچه‌نده‌ چنار زۆر هه‌وڵیدا خۆى له‌ده‌ستى رزگار بكات به‌لاَم بیَهیَزى جه‌سته‌ى له‌به‌رامبه‌ر مریه‌م دا ئه‌و ریَگه‌یه‌ى پیَنه‌دا چونكه‌ له‌كاتى خۆ پچرِینه‌وه‌یدا پشتاو پشت به‌ر بۆوه‌و سه‌رى به‌ به‌ردیَك كه‌وت و له‌هۆش خۆى چوو مریه‌میش بیَبه‌زییانه‌ تر ره‌فتارى له‌گه‌ڵدا كردو ده‌ستى نایه‌ سه‌ر ده‌م و لوتى تا گیانى ده‌رچوو، دواتر ده‌ستى هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ى گرت و به‌ره‌و شویَنیَكى نادیار هه‌لاَتن، شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌دا تیَپه‌رِى ئیَواره‌یه‌ك كاتیَك مریه‌م به‌نهیَنى ده‌یویست بچیَته‌وه‌ ماڵى باوكى له‌لایه‌ن قاره‌مانى مامى چنار درایه‌ به‌ر ده‌سرِیَژى گولله‌و گوژرا.
hanasakam

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-13 12:20:34

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsXPMSIE

Re: له‌هه‌موو ته‌مه‌نیدا ته‌نها جاریَكیش نه‌یتوانى به‌رووى ژیاندا پیَبكه‌نیَت؟

واى به سه ر هاتيكى زؤر ناخؤش بوو

جيكاى مريم ناو جه هه نم ئه بى ئيشه لا

ده ست خؤش ئه زيزم

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-05 06:59:44

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: له‌هه‌موو ته‌مه‌نیدا ته‌نها جاریَكیش نه‌یتوانى به‌رووى ژیاندا پیَبكه‌نیَت؟

زؤر سوباس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net