❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕه‌مه‌زان.. فرۆشیار.. تۆڵه‌كردنه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-14 02:34:53

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

ڕه‌مه‌زان.. فرۆشیار.. تۆڵه‌كردنه‌وه‌

ڕه‌مه‌زان.. فرۆشیار.. تۆڵه‌كردنه‌وه‌

بازاڕی‌ میوه‌
http://www.radionawxo.org/kurdish/images/stories/wina3/Gshti/mewahat.jpg

له‌ڕه‌مه‌زاندا ته‌نها دوو كه‌س قازانج ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م: ئه‌و موسوڵمانانه‌ی‌ باوه‌ڕی‌ ته‌واویان به‌ڕه‌مه‌زان هه‌یه‌‌و ده‌یانه‌وێت خوای‌ خۆیان ڕازی‌ بكه‌ن‌و به‌پاكی‌ ئه‌و مانگه‌ به‌ڕێبكه‌ن. دووه‌م: ئه‌و فرۆشیارانه‌یه‌ كه‌به‌ئاره‌زووی‌ خۆیان نرخ ده‌خه‌نه‌  سه‌ر كاڵاكان.

ئێمه‌ له‌م نووسینه‌دا  باس له‌و ده‌سته‌ی‌ دووه‌میان ده‌كه‌ین.

ئه‌و كاڵایه‌ی‌ كه‌ له‌مانگی‌ ته‌مموزدا سه‌ره‌ڕای‌ گه‌رماكه‌ی‌، ده‌توانی بیكڕیت‌و نرخه‌كه‌ی‌ ئاسایی‌ بوو، ئێستا نزیكی‌ بكه‌وه‌ ده‌ست ده‌سوتێنێت، هێنده‌ نرخه‌كه‌ی‌ به‌رزه‌.

مانگ مانگی‌ فرۆشیاره‌، نه‌ك مانگی‌ موسوڵمانان.

فرۆشیاران له‌م مانگه‌دا، به‌به‌راورد به‌مانگه‌كانی‌ تر قازانجێكی‌ زیاتر ده‌كه‌ن، كه‌چی‌ وادانراوه‌ له‌م مانگه‌دا خواردن كه‌متر بخورێت، ئه‌ی‌ كه‌وایه‌ چۆن فرۆشیار ئه‌و هه‌موو قازانجه‌ ده‌كات؟.

بێگومان فرۆشیار ده‌زانێت ڕۆژانه‌ كڕیارێكی‌ زیاتر له‌مانگه‌كانی‌ تر سه‌ردانی‌ بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن‌و زیاتر په‌لاماری‌ كاڵاكان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌، فرۆشیار هه‌ستی‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ له‌لا درووست ببێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ بواری‌ هه‌یه‌  به‌ئاره‌زووی‌ خۆی‌ تۆڵه‌ كڕیاره‌كان بكاته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی‌  به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ كاڵاكانه‌وه‌. یان كۆبوونه‌وه‌ی‌ كڕیارێكی‌ زۆر بۆخۆی‌ ئه‌وه‌ به‌بیری‌ فرۆشیار ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌هه‌لێكه‌‌و نابێت  له‌ده‌ستی‌ بدات، چونكه‌ ده‌بینین كڕیاران به‌شێوه‌یه‌ك دێنه‌ بازاڕ‌و په‌لاماری‌ كاڵاكان ده‌ده‌ن وه‌كو وابێت له‌و ڕۆژه‌دا بازاڕ هه‌ڵبگیردێت‌و كه‌ره‌سته‌ی‌ خواردن كۆتایی‌ پێبێت.

بۆیه‌ هه‌ڵه‌ نییه‌ ئه‌گه‌ر بوترێت له‌مانگی‌ ڕه‌مه‌زاندا چه‌ندین جۆر گه‌نده‌ڵی‌ له‌بواری‌ كڕین‌و فرۆشتندا دێته‌ئاراوه‌، كه‌هه‌ڵه‌كان به‌هۆی‌ كڕیار‌و فرۆشیار، هه‌ردوولاوه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.

لێره‌دا بابه‌تی‌ ویژدانیش دێته‌ پێشه‌وه‌، له‌ڕاستیدا كڕیار له‌مانگی‌ ڕه‌مه‌زاندا تووشی‌ قه‌یرانی‌ له‌بیركردنی‌ ویژدان ده‌بێت، چونكه‌ هه‌لێكی‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌‌و ده‌توانێت به‌هۆیه‌وه‌ پاره‌یه‌كی‌ باش له‌ڕۆژێكدا په‌یدا بكات، له‌كاتێكدا ئه‌و پاره‌یه‌ پێشتر ده‌بوایه‌ به‌چه‌ند مانگێك په‌یدا بكرایه‌، بۆیه‌ خۆی‌ پێناگیردرێت‌و نرخی‌ كاڵاكانی‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌.

به‌كورتی‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زان بۆفرۆشیاران مانگی‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ له‌كڕیاران، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی‌ كه‌هه‌لێكه‌‌و ته‌نها  سی ڕۆژه‌‌و به‌سه‌رده‌چێت، بۆیه‌ ده‌بێت  باشترین بڕ پاره‌ به‌ده‌ستبهێنن.
ئاژانسی ناوخۆ

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-14 08:47:23

::زريان::
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: KuRdStaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2011-11-02
په‌یامه‌كان: 358
WindowsXPMSIE

Re: ڕه‌مه‌زان.. فرۆشیار.. تۆڵه‌كردنه‌وه‌

ده‌ست خۆش بيت سه‌که‌وتوبیت

Kurdzhin
▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬▬▬▬●
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الَّذِي لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ
▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬▬▬▬●

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-14 15:24:17

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: ڕه‌مه‌زان.. فرۆشیار.. تۆڵه‌كردنه‌وه‌

ده‌ست خۆش ڕۆژان گیان ، له‌ وڵاتانی موسڵمانانی ده‌ورووبه‌رمان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان نرخی هه‌موو شت هه‌رزان ده‌که‌ن به‌ پێچه‌وانه‌ی وڵاتی ئێمه‌ بازرگانه‌کان ڕه‌مه‌زان به‌ هه‌ل ده‌زانن بۆ زیاد کردنی نرخی هه‌موو شت . هه‌ر بژی گوڵه‌که‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ .

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-14 15:53:19

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ڕه‌مه‌زان.. فرۆشیار.. تۆڵه‌كردنه‌وه‌

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-14 18:52:15

Yad 92
کازیوەی یانە
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-17
دواترین سه‌ردان: 2012-09-28
په‌یامه‌كان: 1959
WindowsXPFirefox

Re: ڕه‌مه‌زان.. فرۆشیار.. تۆڵه‌كردنه‌وه‌

dast xosh bet her sarkawtu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-14 20:18:15

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: ڕه‌مه‌زان.. فرۆشیار.. تۆڵه‌كردنه‌وه‌

hana_sweet     نووسى
ده‌ست خۆش ڕۆژان گیان ، له‌ وڵاتانی موسڵمانانی ده‌ورووبه‌رمان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان نرخی هه‌موو شت هه‌رزان ده‌که‌ن به‌ پێچه‌وانه‌ی وڵاتی ئێمه‌ بازرگانه‌کان ڕه‌مه‌زان به‌ هه‌ل ده‌زانن بۆ زیاد کردنی نرخی هه‌موو شت . هه‌ر بژی گوڵه‌که‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net