.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ڕۆژوو چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانه
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام وبهڕۆژووبونی خه‌لك له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ئه‌وكات سوودو به‌هاكانی ڕۆژوو به‌ئاشكرا ده‌ركه‌وتن ،ئه‌وه‌بوو ئیبن سینای پزیشكی موسلمان ڕۆژووی وه‌كو چاره‌سه‌رێك داده‌نا بۆ نه‌خۆشیه دڕێژخایهنهكان، هه‌روه‌ها له‌سه‌ده‌ی ده‌هه‌م ویانزهههمی زاینی دكتۆره موسلمانه‌كان داوایان ده‌كرد كه سێ حه‌فته به‌ڕۆژووبن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی نه‌خۆشی پێست (الجدري) هاتوون بۆئه‌وه‌ی شیفایان بۆ بێت،هه‌روه‌ها بۆنه‌خۆشی سیفلسیش هه‌مان چاره‌سه‌ریان ده‌ست نیشان كردووه،له‌سه‌رده‌می داگیركردنی میسر له‌لایه‌ن نابلیۆنهوه له‌نه‌خۆشخانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی ده‌زگای زاووزێ به‌هه‌مان شێوه بهرَۆژووبونیان وه‌كو چاره‌سه‌ر به‌كارهێنا.
له‌سه‌رده‌می ڕێنیسانس له ئه‌وروپا ،زاناكان داوایان له‌خه‌لك ده‌كرد كه‌وا زۆرخۆری واز لێ بێنن وئه‌وه‌نده لهئارهزووهكانیاندا ڕوو نه‌چن له خواردن وخواردنه‌وه به‌لكو ئه‌وه‌یان پێشنیار كرد كه بهڕۆچوو بن بۆ سنورداركردنی شه‌هوه‌ته‌كانیان.پزیشكی ئه‌لمانی (فردریك هۆفمان)له‌سالی 1660-1842گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌وا به‌ڕۆژوو بوون بریتیه له برسی بوون بۆ ماوه‌یه‌ك كه به‌ڕۆژووی پزیشكی ناسراوه هاوكاره بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی قورحه‌ی گهدهوبوورانهوهوسهرهتانهكانی خوێن ونه‌خۆشی چاوو پووكی ددان وخوێن به‌ربوونی ددان وبرینداربوونی چاو،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه هه‌ر نه‌خۆشێك ده‌توانێت به‌هۆی وازهێنان له‌خواردن چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌ڕوسیا،له‌سه‌ده‌كانی ههژدهونۆزده پزیشكه‌كان گه‌یشتن به هه‌مان ده‌رئه‌نجام ...ئه‌وه‌بوو دكتۆر (بیترفینیامینۆف)له زانكۆی مۆسكۆ راپۆرتێكی پێشكه‌ش كرد له‌سالی 1769زاینی تیایدا ئامۆژگاری نه‌خۆشه‌كان ده‌كات كه له‌كاتی نه‌خۆشیدا به‌ته‌واوی ده‌ست له‌خواردن هه‌لبگرن... "بیانووی ئه‌وه‌بوو كه‌وا به‌ڕۆژوو بوون ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا گه‌ده‌ی مرۆڤ ئاسووده بێت وبتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی باش خواردنه‌كان هه‌رس بكات كاتێك چاك ده‌بێته‌وه،ئه‌وكات ده‌توانێت خواردن بخوات "دواتر دكتۆر(ب .ج .سباسكی)مامۆستای زانكۆی مۆسكۆ،توانی به‌هۆی به‌ڕۆژوو بونهوهچارهسهری(تای گه‌ڕاوه-الحمی الراجعة)بكات،وودهلێت: "ڕۆژوو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا جه‌سته له‌ناو خۆیدا چاره‌سه‌ری خۆی بكات ،بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ره‌كی كاریگه‌ری هه‌بێت،ئه‌وه‌ش له‌ڕاستیدا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كانه "
له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م پزیشكی روسی(زیلاند)ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژوو به‌شێوه‌یه‌كی باش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی دهمارنهخۆش،هه‌روه‌كو به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری باشی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌رسكردن وله‌سه‌ر خوێن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی،دواتر ده‌لێت:ڕۆژوو ماوه ده‌دات به‌جه‌سته كه‌وا بحهسێتهوهوودواتر به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی كاری خۆی بكات.
له‌ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ست كراوه به گرنگی دان به ڕۆژوو وه‌كو چاره‌سه‌رێكی نه‌خۆشیه‌كان،دكتۆر(ئێدوارد دیوی)هه‌لساوه به‌چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین نه‌خۆشی درمی هه‌ناوی وه‌كو نه‌خۆشی ووشك بوونه‌وه وچهندیت هه‌وكردنی تر وسه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ری لاوازی جه‌سته وداهێزران ...ئه‌و باوه‌ڕی وایه كه‌وا واز هێنان له‌خواردن نه‌ك _خواردن_ده‌بێته هۆی نوێبوونه‌وه‌ی كۆئهندای ده‌مار،له‌كاتێكدا خواردن ده‌بێته‌هۆی دله‌راوكێ بۆ نه‌خۆش هه‌روه‌كو چۆن كاری زۆر مرۆڤ ماندوو ده‌كات،جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه‌وا خواردن له‌كاتی نه‌خۆشیدا وه‌كو بارێكی گرانه بۆنه‌خۆش.
ڕۆژوو نه‌خۆشی شه‌كره:
لهودواییه زۆر باس له ڕۆژوو گرتن له‌ڕه‌مه‌زاندا بۆئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شهكرهیانه هه‌یه ده‌كرێت !ئایا ئه‌وانه هه‌موویان خاوه‌نی بیانووی شه‌رعین كه بۆیان هه‌یه به‌ڕۆژوونه‌بن؟یانیش بۆهه‌ندێكیان ڕێگادراوه بۆئه‌وانی تریش نا؟ئه‌وانه كێن كه بۆیان هه‌یه بۆڕژوو نه‌بن؟زانستی نوێ ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه‌وا ڕۆژوو هیچ مه‌ترسی نیه بۆسهۆ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی شه‌كره بوون،به‌لكو له‌وانه‌یه سوودی هه‌بێت بۆ زۆره‌به‌یان.
لهلێكۆلینهوهیهكدا كه دكتۆر ریاز سلیمانی وهاوڕێكانی ئه‌نجامیان داوه له كوَلیژی پزیشكی له‌نه‌خۆشخانه‌ی مه‌لكی خالیدی زانكۆیی(1990ز)له‌سه‌ر كاریگه‌ری ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌ر نه‌خۆشی شه‌كره،له‌سه‌ر 47 كه‌س كه به‌ده‌ست جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره‌وه ده‌نالێنن،هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كۆمه‌لێكی تر كه نه‌خۆشی شهركهیان نیه،دواتر كێشی جه‌سته‌یان دیاریكرا،ڕێژه‌ی پرۆتینی شه‌كره وره‌نگی خۆێنی شه‌كره‌و پێش ره‌مه‌زان ودوای كۆتایی هاتنی ره‌مه‌زان یه‌كسه‌ر .له‌لای هه‌ردوو كۆمه‌له‌كه.ئه‌وه‌بوو هه‌لسان دووباره به پێوانی ڕێژه‌كان له‌پرۆتینی شه‌كره (Glycosylated Protein) له‌لای 9 كه‌س له‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه بینیان كه‌هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان دهرنهكهوتووهبهرلهرهمهزان(12.8+75.2)به‌رامبه‌ر (75.1+12.4)كلغم دوای ره‌مه‌زان،به‌هه‌مان شێوه هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌نگی خوێنی شهركرهدا نه‌هاتووه(Glycosylated Hemoglobin)ئه‌وه‌بوو بهرلهرهمهزان (10.9+3.!)بوو كه‌چی دوای ره‌مه‌زان(10.5+2.8)مگم 100مل بووه،به‌هه‌مان شێوه هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌سه‌ر پرۆتینی شهركه نه‌هاتووه(Glycosylated Protein)كه ئه‌میش پێشی ره‌مه‌زان 1.19+0.35)بهرلهرهمهزان به‌رامبه‌ر(10.17+0.39)ملگم 100،دوای ره‌مه‌زان،.به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌م كۆمه‌له‌ی كه هیچ نه‌خۆشی شه‌كره‌یان نهبووهئهوه ده‌ركه‌وت كه له‌كاتی به‌ڕۆژوو بووندا كێشیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابهزیوهكهبهم شێوه‌یه بوو بهرهلهرهمهزان(74.2+10.4)كلگم،دوای ره‌مه‌زان(72.5+10.2)كلگم بووكه‌چی هیچ گۆڕانكاریه‌ك له ڕه‌نگی خوێنی شه‌كره‌یان تۆمار نه‌كراوه.
لێكۆله‌ره‌وان گه‌یشتنه ئه‌م ده‌ره‌نجامه كه‌وا مانگی ره‌مه‌زان نابێته هۆی له ده‌ستدانی كیشی جه‌سته،وه هیچ كاریگه‌ری خراپی نیه له‌سه‌ر نه‌خۆشی شه‌كره پله دوو(د).
هه‌وره‌ها دكتۆر ئولۆفۆنشۆ وهاوڕێیهكانی له كۆلیژی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌لیك خالید له‌ریاز1990 هه‌لسان به‌دابه‌شكردنی فۆرمی ڕونكردنهوه به‌سه‌ر 203كه‌سی تووش بووی نه‌خۆشی شه‌كره،(كه 89 پیاوو114ئافره‌ت)بوون بۆئه‌وه‌ی تێ بگات لێیان وهه‌لوێست وهه‌لس وكه‌وتیان بزانێت له‌كاتی مانگی ره‌مه‌زاندا.
له‌وانه (89%)به‌رۆژوو بوون له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا،كه‌مترین ڕێژه‌ی به‌ڕۆژووبون (72%)بوو له‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌ژێر 25 سالیدایه،ته‌نها12% دانیان نا ببهوهدا له‌مانگی ڕه‌مه‌زان ڕێژه‌یه‌كی زیاتر خواردن ده‌خۆن،كه‌چی 27% دانیان به‌وه‌دا نا كهلهرمهزان ڕێژه‌یه‌كی زیاتر شیرینی ده‌خۆن،ئه‌وبوو ڕێژه‌یه‌كی كه‌تر له (37%)باسی ئه‌وه‌یان كرد كه‌وا جوله‌یان كه‌متر ده‌بێت له‌ره‌مه‌زاندا،ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه‌ی كه بهڕۆژوونهبوون كه 61%بوون ئه‌م چالاكیه كه‌متر بووه به 35%.هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی 59%ههسیتان به‌وه كردووه كه‌وا ته‌ندروستیان له‌م مانگه باشتر بووه‌وه هیچ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی نه‌كردووه بۆ حاله‌تی ته‌نگانه،جگه له5%یان،ئه‌وانه‌ی كه به‌ڕۆژووبون ته‌نها 5%له‌م ماوه‌یه هاتونه نه‌خۆشخانه كه‌چی ئه‌وانه‌ی بهڕۆژوونهبوون ته‌نها10%هه‌ستیان به‌وه كردووه كه ته‌ندروستیان باش بووه هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی كه سهرداین نه‌خۆشخانه‌یان كردووه بۆحالهتی ته‌نگانه 15%بووه.
پێشتر له‌لای 75%نه‌خۆشه‌كان ئه‌و باوه‌ڕه باوبوو كه‌وا ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان ده‌بێته هۆی چاك بوونی ته‌ندروستیان،ئه‌م هه‌سته لای ئه‌وانه‌ی به‌ڕۆژوو بوون به‌ڕێژه‌ی 80%به‌هێزبوو به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه بێ ڕۆژوو بوون كه ڕێژه‌كه‌ی 26%بوو.
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌كه ده‌ری خستووه كه‌وا زۆره‌به‌ی نه‌خۆشه‌كانی تووش بوو به‌شه‌كره ،پێیان باش بوووه ڕۆژووی ره‌مه‌زان بگرن وه‌له‌و بڕوایه‌دان كه‌وا كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌یان.
باربهرو هاوڕێیه‌كانی سالی 1979ز لهبێرمنگهام ،ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌وا ئه‌و موسلمانانه‌ی بهڕۆژین كاریگه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره له‌سه‌ریان كه‌متره،هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌ونه‌خۆشانه‌ی كه‌سه‌ردانی عیاده‌كان ده‌كه‌ن له‌كه‌مبوونه‌وه‌دایه،وه‌هیچ زیاده‌یه‌ك له‌ڕێژه‌ی ژماره‌ی نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره ی بهرزولهدهست ده‌رچوو نیه،له‌نه‌خۆشخانه‌كان له‌ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان.
خۆقێروهاوكارهكانی له‌سالی 1987ز هه‌لساون به لێكرلینهوه كه 52نه‌خۆشی گرته‌وه له‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بوون،كه 20یان پشت ده‌به‌ستن به ئه‌نسۆلین بۆ چاره‌سه‌ر كردن و32له‌وان پشت نابه‌ستن بهئهنسۆلین دواتر ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه‌وا 15كه‌س له‌وانه‌ی كه‌پشت نابه‌ستن به ئه‌نسۆلین كێشیان كه‌م بووه‌ته‌وه وڕێژه‌ی شه‌كر لهجستهیان دابهزیوهدوای به‌ڕۆژوو بوون،له‌چاو ئه‌وه‌ی به‌رله به‌ڕۆژوو بوون.
هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلین به‌ڕێژه‌ی 10% كه‌متر بۆتهوهلهباری ئاسایی له‌لای ئه‌و كۆمه‌له‌ی كه‌وا پشت ده‌به‌ستن به بهئهنسۆلینبۆ چرارهسهر،وه‌كێشی 7كه‌سیان دابه‌زیوه،كه‌چی له‌لای زۆره‌به‌ی ئه‌وانی تر ڕێژه‌ی شه‌كر به‌رز بۆته‌وه،بۆیه لێكۆله‌ره‌وه‌كان ئامۆژگاریان داوه به‌چاودێریكردنی تایبه‌تی ئه‌و نه‌خۆشانه ،ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌موو ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بن ،ئه‌وا هیچ كێشه‌یه‌كیان نایه‌ته رێ.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك لێكۆلینه‌وه‌ی تازه جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه‌وا هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كانی تووش بووی شه‌كره نیه ئه‌گه‌ر له‌مانگی ڕمه‌زان به‌ڕۆژوو بن بۆئه‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه:
گلۆكۆزی خوێن_هیمۆگلۆبین_ئه‌نسۆلین_كۆلیستڕۆل_گلیسریدی سیانی_وكێشی جه‌سته.
هه‌ندێ جۆر له‌خۆشی تووش بووی شه‌كره هه‌یه كه ئامۆژگاری ده‌كرێن به‌وه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بن ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌ی كه‌وا دكتۆر سلێمان وهاوكاره‌كانی ئه‌نجامیان داوه له‌سه‌ر نه‌خۆشی شه‌كره ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان سالی 1988 ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- ئه‌م نه‌خۆشانه‌ی كه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت كه ئهجسامی كیتۆنی له‌خوێنیان زیاد بێت
2- ئه‌م نه‌خۆشانه‌ی كه‌وا دووچاری نارێكیهكی گه‌وره هاتوون وبه‌خێرایی ئاستی گلۆكۆزیان ده‌گۆڕێت.
3- ئافره‌ته دووگیانه‌كان.
4- ئه‌و منالانه‌ی كه تووشی شه‌كره هاتوون.
5- ئه‌م نه‌خۆشانه‌ی شه‌كره كه‌وا به‌ده‌ستی نه‌خۆشی ترسناكی وه‌كو هه‌ره‌سی گورچیله ده‌نالێنن یان تووشی سینه كوتێ (زبحة صدري) هاتوون.
6- ئه‌ن نه‌خۆشانه‌ی شه‌كره كه به‌ده‌ست نه‌خۆشی ترسناكی وه‌كو ژه‌هراوی بوونی خوێن(sever sepsis)ده‌نالێنن ،یان تووشی هه‌ره‌سی ناهوهی دل هاتوون(congestive heart failure)
بۆنهخۆشهكانی تر ڕێگه ده‌درێت كه به‌ڕۆژوو بن ،ئه‌م نه‌خۆشانه‌ش كه ئامۆژگاری پزیشكی وه‌رده‌گرن بۆئه‌م نه‌خۆشانه‌ش كه له‌ڕویی جه‌سته‌ییه‌وه نه‌خۆشن باشه كه به‌ڕۆژوو بن له‌جۆری دووه‌م كه پشت نابه‌ستن بهئهنسۆلین جگه له ئافره‌تی دووگیان وئه‌وانه‌ی شیر ده‌ده‌ن بهمنالیان ئه‌وانه‌ی كه ڕیژه‌ی شه‌كر یان جێگره وكێشیان له20%زیاتر له كێشی سروشتی خۆیان زیاد ده‌بێت.پوخنهی باسه‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌ڕۆژوو بوون له مانگی ڕه‌مه‌زان هیچ مه‌ترسیه‌كی نیه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی سهكرهیان هه‌یه له‌كاتێكدا كه ئه‌وان هۆشیارن وخواردن وده‌رمانیان به رێكی ده‌خۆن.زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كانی جۆری دووه‌م ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن وهیچ مه‌ترسی تیانیه له‌هه‌ندێ حاله‌تدا نه‌خۆشه‌كانی پله‌یه‌ك ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ژێر چاودێری وبن وجوڵه‌و ده‌رمان وچالاكیان ڕێك بخرێت..چونكه زال بوون به‌سه‌ر ئه‌م كرده‌وانه یه‌كێكه له‌گرنگترین كاره‌كان بۆ به‌ڕۆژوو بوون.
سه‌رچاوه: موسوعة الاعجازالعلمي في القرا‌ن والسنة
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet tolas giyan bo em babataya her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه









بێگومان رۆژوو چاره‌سه‌ره بۆ گشت نه خۆشییه‌کان ده‌ستت خۆش هه‌ربژیت بۆ یه‌م بابه‌ته جـوانـه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش بێت كاك tolas-90
سه‌رکه‌وتوو و ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌رێزم

چى له خۆرى ئاسمان بکه‌م خۆ من دايمه ڕۆژم ڕه‌شه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بابه‌تێکی به سووده
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supastan dakam sarkawtw bn
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش بابه‌تێکی به‌سودبوو تۆڵاس گیان سه‌رکه‌وتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هاورێ تۆلاس بۆ ئه‌م بابه‌ت به‌سوده
هیوای بهردهوامیو بابه‌تی جوانتر
سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas hawreeanm sarkawtw bn
kateke xoah
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت سةركةوتووبى

له‌سه‌ر هێڵ نییه








frishtaykurd نووسی:
dast xosh bet tolas giyan bo em babataya her sarkawtu bit
zor supas frishta gean sarkawtw be
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بابه‌تێکی به‌سودبوو تۆڵاس گیان سه‌رکه‌وتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








yad gean supas chawakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه