❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بەرپرسانی میلان وریایی دەدەنە ڕۆناڵدینۆ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-14 09:58:43

zargata 93
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-04
دواترین سه‌ردان: 2013-04-19
په‌یامه‌كان: 288
WindowsXPMSIE7

بەرپرسانی میلان وریایی دەدەنە ڕۆناڵدینۆ

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ec0cfc737e.jpgبەرپرسانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیایی، وریاییان دایە ڕۆناڵدینۆی ئەستێرەی یانەكە بەوەی بگەڕێتەوە ئاستی خۆی ئەگەرنا دەچێتە سەر كورسی یەدەگ.

لە دوای یەكسانبوونی یانەی میلان لە یارییەكانی گەڕی سێیەمی خولی ئیتاڵیدا كە دوێنێ شەموو یانەی میلان بەرامبەر لیڤۆرنۆ یەكسان بوو 0-0 ، بەرپرسانی یانەكە دووپاتیان كردەوە مانەوەی ڕۆناڵدینۆ لەو ئاستەی ئێستەیدا ناچار بەدانیشتن لەسەر كورسی یەدەگی دەكات.

لیۆناردۆی ڕاهێنەری یانەكە گوتی ئەو كاتەی ڕۆناڵدینۆ لێبڕاوانە یاری دەكات بۆ تیپەكە گرینگە و مایەی مەترسییە.http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5a6fc0ac9a.jpg

ڕۆناڵدینۆ لە یاری یەكەمی یانەكەیدا بەرامبەر یانەی سیێنا لە گەڕی یەكەمی خولی ئەمساڵدا، ئاستێكی بەرزی پێشان دا و بووە هۆی بردنەوەی یانەكەی 2-1، بەڵام لە دوو یاری ڕابردووی یانەكەدا بەرامبەر ئەنتەرمیلان و لیڤۆرنۆ ئاستێكی نزمی پێشان دا.

لە یارییەكەی دوێنێدا ڕۆناڵدینۆ وەك یاریزانی سەرەكیی لە سەرەتای یارییەكەوە بەشداریی كرد، بەڵام بەهۆی ئاستی خراپییەوە لە گێمەكەدا، لیۆناردۆ ناچار بوو بیهێنێتە دەرەوەی یاریگە و ئەندریا پیرلۆی خستە جێگەی.

ئەدریانۆ گالیانی جێگری سەرۆكی یانەی میلان، گوتی هەردوو گێمی یارییەكەم بینی و لە گێمی یەكەمدا نەمبینی هێرشببەین. گالیانی گوتی لە گێمی دووەمدا دوای هاتنە ناوەوەی پیرلۆ و فیلیپۆ ئینزاگی توانیمان ئاستێكی باشتر پێشان بدەین.http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-65666afa89.jpg

لێدوانی بەرپرسانی یانەكە دوای كۆمەڵێك ئومێد و پشت بەستنی گەوررە بەڕۆناڵدینۆ لە سەرەتای وەرزەوە هات.

یانەی میلان تا ئێستە تەنیا 4 خاڵی لە سێ یاریدا هەیە، سەرچاوەكان دوورخستنەوەی ڕاهێنەری یانەكە بەدوور نازانن.http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c74748373e.jpg

(ئاكانیوز)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-14 10:05:05

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: بەرپرسانی میلان وریایی دەدەنە ڕۆناڵدینۆ

وا دیاره‌ رۆنالدینۆ ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و دواوه‌ ئه‌روات..ده‌ستت خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-14 23:49:46

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: بەرپرسانی میلان وریایی دەدەنە ڕۆناڵدینۆ

saps bo aw babata

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net