.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







لهیاریگانێتهوه:
خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ره‌به‌ره یه‌كه‌م جه‌وله‌ی نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌و خوله‌ی به‌هێزترینی ئه‌وروپایه له‌سه‌ر ئاستی یانهكانو له‌دوای جامی ولاتانی ئهوروپاشهوهدێت به‌گشتی، چاوه‌رێ ده‌كرێت ئه‌مساڵ كێبرَكێكه گهرمو گور تر بێت‌و ته‌نها یانه ئینگلیزه‌كان زۆرینه‌ی یاریه‌كانی كۆتایی پێك نههیًَنن وه‌ك دووساڵی رابردوو، به‌ڵكو یانه‌كانی بایه‌ر میونخی ئهڵمانیو ریاڵاَ مه‌دریدی ئیسپانی‌و ئهنتهرمیلانو یۆڤانتۆسی ئیالیش ئاگاداریان داوه‌ته هه‌موو یانه‌كانی دیكه! پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی كه به‌هه‌مان هێزی وه‌رزی رابردوو ماوه‌ته‌وه‌و كه‌مێكیش خۆی گرجوگۆڵتر كردووه‌ته‌وه‌و چه‌ند یاریزانێكی كریوه‌و ئاڵوگۆریشی بهئیبراهیمۆڤیچو ساموێل ئیتۆ كردووه‌و شوێنه‌كه‌ی ئیتۆی بهئیبراهیمۆڤیچ پركردووهتهوه، یانه‌ی بهرشهۆلۆنه له‌یه‌كه‌م جه‌وله‌ی یاریه‌كانی ئه‌م خوله‌دا رووبهورووی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان ده‌بێـته‌وه له‌سه‌ر یاریگای دووه‌م لهسانسیرۆ له ئیتالیا، له‌م یاریه‌دا ئیبراهۆمۆڤیچ ده‌چێته‌وه یاریگا كۆنهكهییو به‌رامبه‌ر هاورێكانی دوێنی‌و دوژمنه‌كانی ئه‌مرۆی یاری ده‌كات، ئیبراهیمۆڤیچ رایگه‌یاندووه نازانیت چۆن له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره كۆنهكهیهوه پێشوازی لێ ده‌ركرێت، له‌به‌رامبه‌ردا ئیتۆ رووبه‌روی هاورێكانی ده‌بێته‌وه، ئیتۆ ده‌یه‌وێت تۆڵهبكاتهوه له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كه وه‌رزی رابردوو هۆكارێك بوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م نازناوه كه‌چی یانه‌كه بریاریاندا وه‌ده‌ری بنێن، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی یانه‌ی ریاڵ مهدریان به‌سه‌ر بێنێت، كاتێك له‌ساڵی 2000 له‌ویانه‌یه یاری ده‌كرد، كه‌چی یانه‌كه فۆشتیانه یانه‌ی مایۆركا، به‌لام ئیتۆ له‌سه‌ر جه‌م یاریه‌كان به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید پیاوی یاریه‌كه بوو مه‌ترسیدارترین یاریزانه‌كان بوو كاتێكیش هاته به‌رشه‌لۆنه هه‌مان كاری به‌ریاڵ مه‌درید ده‌كرد! ئیتۆ دهیهوێَت له‌و یاریه‌دا بیسه‌لمێنێت كه فرۆشتنی هه‌ڵه‌یه‌ك بوو یانه‌ك تێی كه‌وتووه! له‌كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌میش هه‌موان چاویان له‌سه‌ر یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده كه وه‌رزی ئه‌مساڵ له‌پێناو ئه‌م خوله‌دا خۆی نوێ كردووه‌ته‌وه‌و ده‌یه‌وێت سه‌روه‌ریه‌كان له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بسه‌نێته‌وه، له‌یه‌كه‌م جه‌وله‌دا ریاڵ مه‌درید له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای سه‌نتیاگۆ بێرنابیۆ یاری ده‌كات ئه‌ویش به‌رامبه‌ر زیورخی سویسری كه یانه‌یه‌كی هێنده ئاست به‌رز نیه یانه مه‌له‌كیه‌كه لێی بترسێت ئه‌گه‌ر مفاجه‌ئه روونه‌دات! یانه‌ی چڵسی تاكه یانه‌ی ئینگلیزیه كه وه‌رزی ئه‌مساڵ ئومێدی ئه‌وه‌ی لێ بكرێت بتوانێت وه‌ك ئینگلیزه‌كان قسه‌ی ههبێتو كێبركێی راسته‌قینه بكات، ئه‌م یانه‌یه به‌سه‌ر كردایه‌تی ئه‌نشیلۆتی راهێنه‌ری پێشووی میلان كه توانی 3 نازناو له‌و خوله بۆ یانه ئیتالیه‌كه بباته‌وه، ئه‌مساڵ له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا له‌گه‌ل یانه‌ی بلوز ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتووبێت، تاوه‌كو ئێستای به‌باشی هێناوه له‌خولی ئینگلیزی‌دا، چڵسی له‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا له‌سه‌ریاریگای ستامفۆرد بریدج به‌رامبه‌ر یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی یاری ده‌كات، ره‌نگه یانه‌یه‌كی ئاسان نه‌بێت له‌به‌رده‌م ئهنشیلۆتیدا. یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتالیش له‌سه‌ر یاریگای خۆی لهتۆرینۆ میوانداری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی فه‌ره‌نسی ده‌كات كه یانه‌ی بۆردۆیه، یۆڤانتۆس ئه‌مساڵ پرچهكهو چه‌ند یاریزانێكی كریوه كه به‌ته‌وای یانه‌كه‌یان بوژاندووه‌ته‌وه ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه لهدیگۆو میلۆی به‌رازیلین، هه‌روه‌ها گۆرۆسۆش یه‌كێكه له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی ئهمساڵو له‌دواساته‌كانی كرین‌و فرۆشتندا بردیانه یانه‌كه‌وه، له‌به‌رئه‌وه چانسی سه‌ركه‌وتنی یانه ئیتالیه‌كه له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یه‌كه‌مه.به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین كه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه یانه‌ی بایه‌رمیونخی تێدایه هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاكانی وه‌رزی ئه‌مسالدا یانه‌یه‌كی شكست خواردووبوو، به‌ڵام به‌دواین گرێبه‌ستی یانه‌كه كه رۆبنی هۆبَهندی بوو له‌یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه یانه‌كه كه‌وته سه‌رپێی خۆیی‌و ئاوازی بردنه‌وه‌ی خوێند. یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزیش هه‌رچه‌نده دووساڵهلهسهر یه‌ك ده‌گاته یاری كۆتایی ئه‌م خوله‌و جارێكیش نازناوه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ڵام پێناچێت ئه‌مساڵ بتوانێت ئه‌و قۆناغانه ببرێت، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا چانسی سه‌ركه‌وتنی لهكۆمهڵهكهیدا له‌پێشه‌نگه.له‌كۆمه‌له‌ی سێهه‌میش یانه‌ی میلانی تێدایه كه هاوشانی ریاڵ مه‌درید یاری ده‌كات، میلان به‌م پێكهاته‌وه چاوه‌رێی ئه‌وه‌ی لێ ناكرێت بتوانێت جگه له‌قۆناغی یه‌كه‌م قۆناغی دووه‌م ببرێت، چونكه راهێنه‌ره‌كه‌م ئه‌زمونه‌كه‌یان نه‌یتوانی له‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌دا خۆی رابگرێت، كاتێك له‌هه‌فته‌ی دووه‌می كاڵشۆدا به‌ئه‌نجامی(4-0) بهئهنتهرمیلانی هاوشاری دۆرا! یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ پرچه‌ك نیه‌و له‌خولی ناوخۆشدا دۆرانی هه‌یه، به‌لام ئه‌وه‌ی چاوه‌ری له‌م یانه‌یه دهكریتً زیره‌كی راهێنهرهكهیانه كه شاره‌زایه‌كی باشی ئه‌م خولهیهو باش ده‌زانێت یانه‌كه‌ی له‌ته‌نگژه‌ی یاریه‌كان رزگار بكات.. سهرجیهم یاریه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌میش به‌م شێوه‌یه‌یه:
سێ شه‌ممه:
كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م:
یۆڤانتۆس × بۆردۆ
ماكابی حه‌یفا × بایه‌رمیونخ
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م:
فۆڵفسبۆرغ × سێسكامۆسكۆ
بیشكتاش ×مانچسته‌ریونایتد
كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م:
مارسیلیا × میلان
زیورخ × ریاڵ مه‌درید
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م:
چڵسی × پۆرتۆ
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید × نیقۆسیا
چوارشه‌ممه:
كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م:
لیڤه‌رپول × دیبرنسینی
لیۆن × فیورهنتینا
كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌نته‌رمیلان × به‌رشه‌لۆنه
دینامۆكێف × رۆبن كزان
كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م
شتوتگارت × رینجه‌رز
ئیشبیلیه × یونیریا
كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م
ستاندهرلیگ × ئارسیناڵ
ئۆڵۆمپیاكۆس × ئه‌لكه‌مار
سه‌رجه‌م یاریه‌كانیش كاتژمێر 9:45 بهكاتیكوردستان به‌رێوه ده‌چێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
sapas basaqa mandw nabeet dastw chwt naeashet


له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
