.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














دوای ماندووبونێکی زۆر و هەوڵدانێکی بێ وچانی ڕاوێژکاری هونەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار ( هەڵکەوت زاهیر ) پەردە لەسەر پەیکەری سەرکردەی کورد مەلا مستەفای بارزانی و ئاڵای کوردستان لە مۆزەخانەی نێودارانی جیهان ( متحف المشاهیر ) لە بەیروتی پایتەختی بەیرووت لادرا .
سەبارەت بە چۆنیەتی دانانی ئەم پەیکەرە لە بەیروتی لوبنانی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت هەڵکەوت زاهیر لە لێدوانێکیدا ووتی : دوای ئەوەی سەردانی ئەم مۆزەخانەیەم کرد لە لوبنان و هەستم کرد کە کوردێکی زۆر سەردانی ئەم مۆزەخانەیە دەکات ، هەروەها لەم مۆزەخانەیە پەیکەری چەند سەرکردەیەکی جیهانی دانرابوو لە تەک ئاڵای وڵاتەکەیان ، بۆیە بیرۆکەی دانانی ئەم پەیکەرەم لا درووست بوو و بۆ ئەم مەبەستەش ڕەزامەندیم لە جەنابی کاک نێچیرڤان وەرگرت ، پاشان پەیوەندیم کرد بە بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە کرد و ئەم بیرۆکەیەم لا باس کرد ، پاش داوەتکردنەوەی من بۆ لوبنان بانگهێشت کرد و لە کۆتایی دوای وتوێژێکی زۆر ڕەزامەندیان لەسەر دانانی پەیکەری سەرکردەی کوردی ( مەلا مستەفا بارزانی ) دا لەم مۆزەخانەیە لەسەر بودجەی خۆیان .
هەڵکەوت زاهیر دەڵی دوای چەند مانگێک توانیمان وردەکاری تەواو لەسەر باڵا و هەیکەلی بارزانی وەرگرت و لەم مۆزەخانەیەکە لە لایەن کۆمپانیایەکی ئەمەریکی کە مۆزەخانەکە گرێبەستی لەگەڵی هەبوو دەست کرا بە دروست کردنی پەیکەرەکە . سەرچاوەیەکی نزیک لە مۆزەخانەی بەیروت لە لێدوانێکی تایبەت سەبارەت بەم مەسەلەیە ووتی : پەیکەری بارزانی لە ڕێز سەرکردەکانی جیهان لە مۆزەخانەی بەیروت دانراوە کە پەیکەرەکە لە مادەی سلیکۆن دروست کراوە .
هەمان سەرچاوەش باسی لەوە کرد کە ڕۆژانە چەندین کەس هاموشۆی ئەم مۆزەخانەیە دەکەن و وێنەگرتنی پەیکەرەکەی بارزانی لە لایەن کوردانی ئەم وڵاتەوە و نەتەوەکانی تر ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیاد بووندایە .
هەڵکەوت زاهیر لە درێژەی باسەکەیدا سەبارەت بەم پەیکەرە ووتی : ئەم مۆزەخانەیە چەندین ڕێکلامی کردووە بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەیری سەرکردە جیهانیەکان کە تیایدا وێنەی ( رەفیق حەریری و مەلیک فەهد و شێخ ) سوباح دانراون و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ڕێکلامەکانیان وێنەی سەرۆک ( مەلا مستەفا بارزانی ) ـش دادەنرێت ، هەروەها لە پڕۆژەدایە کە زیاتر لە دە هەزار بەرداخ کە وێنەی بارزانی لەسەر بە کوالێتیەکی زۆر بەرز لەوێ چاپکراوە .
هەڵکەوت زاهیر لە درێژەی لێدوانەکەیدا ووتی : سەبارەت بە شوێنی پەیکەرەکە مەرجمان ئەوەبوو لەگەڵ مۆزەخانەکە کە دەبێ شوێنێکی باش بۆ پەیکەرەکە دابنرێت لە مۆزەخانەکە ، بۆیە ئێستا پەیکەرەکە لە دەستە چەپی شوێنی چونە ژوورەوەی مۆزەخانەکە دانراوە و بەم پێێەیە هەر کەسێک لەم مۆزەخانەیە بچێتە ژوورەوە پەیکەری بارزانی دەبینێت .
سەبارەت بە ڕۆژی پەردە لادان هەڵکەوت زاهیر ڕاوێژکاری هونەری سەرۆکی حکومەت ووتی : لە ڕۆژی پەردە لادان جگە لە ئامادەبوونی هەزار کوردی وڵاتی لوبنان چەندین کەسایەتی لەوێ ئامادە بوو وەکو بەڕێزان ( فازل میرانی ) و هەروەها ( شێخ سیروان ) وەکو کوڕەزای بارزانی و هەروەها منیش وەکو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری سەرۆک کۆماری ئێراق مام جەلال و هەروەها نوێنەری سەرۆک کۆماری لوبنان و سەرۆک وەزیران و سەرۆک پەرلەمانی لوبنان و هەموو ڕێکخراوە کوردیەکان ئامادەبوون .
لە درێژەی باسەکەیدا هەڵکەوت زاهیر وتی : پڕۆژەی من ئێستا کردنەوەی مۆزەخانەیەکی نێودارانە لە کوردستان و بۆ ئەم مەبەستە ڕێو شوێنی پێویستم گرتۆتە بەر بۆ دروست کردنی مۆزەخانەیەکی نێوداران لە کوردستان لە مادەی سلیکۆن .
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا هەڵکەوت زاهیر ووتی : زۆری کاریگەری ئەم پەیکەرە و گریانی زۆری ئامادەبوان لەو ڕێوڕەسمە شانازیەکی کوردانەی لا دروست کردم و منیش خۆم نەمتوانی بەردەم کامێرا بووەستم چونکە ڕێو ڕەسمەکە زۆر کاریگەر بوو ، ئێستاش خەریکی دانانی پەیکەری بارزانیم لە چەندین مۆزەخانەی تری وڵاتانی دونیا کە لە داهاتوویەکی نزیک پەردە لەسەر زۆریان لادەبەین .
chra.tv

لهسهر هێڵ نییه









ده ستت خؤش بيت سه ندريلا كيان سه ركه وتوبيت


لهسهر هێڵ نییه








supas bo paiamakat bra nashrinakam hhh dldar gian supas azizm dasty tosh xosh be.
لهسهر هێڵ نییه







dasst xosh cendrella gian bo hawalakat

لهسهر هێڵ نییه








supas bo paiamakat kcha koiy gian dasty tosh xosh azizm.
لهسهر هێڵ نییه








dastt xosh bet
لهسهر هێڵ نییه








supas azizm bo paiamakat.
لهسهر هێڵ نییه
dast xosh xatwn gean cendrella xan


لهسهر هێڵ نییه








supas bo paiamakat daryan gian
لهسهر هێڵ نییه