❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رومانیکی غەمگین.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-18 14:47:14

berkot
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-17
دواترین سه‌ردان: 2009-11-14
په‌یامه‌كان: 12
WindowsXPMSIE7

رومانیکی غەمگین.

یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی‌ سێكسیمان له‌ماڵه‌ چۆڵه‌كه‌ی‌ خۆماندا بوو، به‌ڵام به‌و نیازه‌ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردم كه‌ بمهێنێت‌و ببینه‌ هاوسه‌ر، به‌ڵام له‌ كاتی‌ سێكسدا وێنه‌ی‌ گرتبووم‌و پیشانی‌ براده‌ره‌كانی‌ دابوو، ئێستاش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ نیه‌ زه‌واجم له‌گه‌ڵ بكات».
كاڵێ‌ هێشتا روخساری‌ پاشماوه‌ی‌ لێدان‌و ئه‌وئازارانه‌ی‌ پێوه‌ دیاربوو كه‌ له‌سه‌ر به‌ناو خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ (ئالان) له‌ لایه‌ن براكانیه‌وه‌ لێی‌ درابوو. ئه‌و كچێكی‌ ئه‌سمه‌ری‌ قه‌ڵه‌وه‌و خوێندكاری‌ پۆلی‌ شه‌شه‌می‌ وێژه‌ییه‌ له‌یه‌كێك له‌خوێندنگاكانی‌ سلێمانی‌، ته‌مه‌نی‌ 27 ساڵه‌‌و ماوه‌ی‌ ساڵێك‌و هه‌شت مانگه‌ له‌گه‌ڵ ئالان، كه‌ له‌یه‌كێك له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ كوردستان، كار ده‌كات له‌ڕێگه‌ی‌ مۆبایله‌وه‌ یه‌كتریان ناسیوه‌و دواتر په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌‌و سێكسی چۆته‌ نێوانیان.
سه‌ره‌تا كاڵێ‌ به‌ قسه‌كانی‌ توڕه‌ ده‌بێت كه‌ كه‌سێكی‌ نه‌ناسراو ته‌له‌فۆنی‌ بۆ كردووه‌و داوای‌ خۆشه‌ویستی‌ لێكردووه‌، به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند جارێك هه‌ر پێی‌ وتووه‌ «خۆشم ئه‌وێت، بێئه‌وه‌ی‌ بیر له‌ هیچ شتێك بكه‌مه‌وه‌ هه‌ستم بۆی‌ جوڵاو حه‌زم ده‌كرد به‌رده‌وام بم‌و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ دانه‌خه‌مه‌وه‌و هه‌ر گوێم له‌ ده‌نگی‌ بێت».
كاڵێ‌ هه‌رچه‌نده‌ ئێستا په‌نجه‌ی‌ په‌شیمانی‌ ئه‌گه‌زێت بۆ ئه‌و رۆژگاره‌ ره‌ش‌و ناخۆشانه‌ی‌ كه‌ چاوه‌ڕوانی‌ ده‌كات، داوا ده‌كات كه‌ كه‌س وه‌كو ئه‌و هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت. به‌قسه‌ی‌ خۆیشی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند جارێك قسه‌كردن‌و په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنیی‌، كاتێك (ئالان) داوای‌ بینینی‌ لێكردووه‌ ره‌زامه‌ندی‌ ده‌ربڕیوه‌ بۆیه‌ «كه‌ ڕۆژ بۆوه‌ به‌خێرای‌ میلی‌ كاتژمێره‌كه‌ ده‌سوڕاو تا ده‌هات كات نزیكتر ده‌بویه‌وه‌ منیش ترسی‌ ماڵه‌وه‌و كۆمه‌ڵگاو هاوڕێكانم بوو، دڵم خێراتر لێیده‌دا، ئێواره‌ كاتێك ڕۆشتم بۆ خوێندنگا، مۆڵه‌تم له‌ به‌ڕێوبه‌ره‌ی‌ خوێندنگاكه‌م وه‌رگرت به‌نیازی‌ چوونم بۆ ماڵی‌ براكه‌م، هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌31/1/2007 بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كترمان بینی‌‌و هه‌ر ئه‌و كاته‌ ماچمان گۆریه‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ له‌ڕووی‌ جه‌سته‌یشه‌وه‌ تێكه‌ڵ بووین‌و سێكسمان كرد».
ئه‌و باس له‌ سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ده‌كات‌و ده‌ڵێت «سه‌ره‌تای‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌مان بۆ شوێنێكی‌ دوور له‌شار‌و دواتریش بۆ خانووه‌ چۆڵه‌كه‌ی‌ خۆمان‌و به‌رده‌وام داوای‌ په‌یوه‌ندی‌ سێكسی‌ لێده‌كردم، منیش له‌ناخه‌وه‌ خۆشم ئه‌ویست». سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تی‌ دروست بوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ سێكسیش له‌نێوانیاندا، كاڵێ‌ له‌نووسراوێكی‌ دورودرێژدا كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ بۆ ئاوێنه‌ی‌ نووسیوه‌، ده‌ڵێت «نازانم چۆن ڕازی‌ بووم، ئه‌وه‌بوو كه‌ زۆرم خۆش ئه‌ویست سه‌ره‌تا ماچێكی‌ كردم پاشان ده‌ستبازیمانكرد دواتریش ده‌ستمانكرد به‌ سێكس كردن، پێی‌ ده‌وتم خۆم ئه‌تهێنم ئیتر بۆچی‌ ده‌ترسیت؟ منیش ڕازی‌ بووم، به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌وه‌ش ده‌ترسام كه‌ سكم پڕ بكات‌و به‌رده‌وام ئاگاداری‌ خۆم بووم، بڕیارم دابوو تاماره‌م نه‌كات نه‌هێڵم سكم پڕبێت». كاڵێ‌ له‌نووسراوه‌كه‌یدا جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دوای‌ هه‌موو سێكسێك ئه‌وه‌ی‌ هێناوه‌ته‌وه‌ یادی‌ ئالان كه‌ بیهێنێت‌و نایه‌وێت به‌و شێوازه‌ پێكه‌وه‌ بمێننه‌وه‌ به‌ڵام «ئه‌و هه‌ر جاره‌ بیانوویه‌كی‌ ده‌دۆزیه‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ رۆژانمان ده‌گوزه‌راند. چه‌ند جارێك كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شار پێكه‌وه‌ سێكسمان ده‌كرد‌و خه‌ڵك ده‌یبنین و قسه‌یان پێده‌وتین. جارێكیان له‌نزیك لادێیه‌ك لاماندا له‌ناو باخێكدا خه‌ریكی‌ سێكس كردن بووین، خاوه‌نی‌ باخه‌كه‌و كوڕه‌كه‌ی‌ هاتن بۆمان هه‌تا ده‌مانچه‌یان خسته‌سه‌ر سه‌رمان وتیان ئێستا یان ئه‌تانكوژین، یان ده‌تانده‌ین به‌پۆلیس به‌هه‌رحاڵێك بوو تێمانگه‌یاندن كه‌ ئێمه‌خۆشه‌ویستی‌ یه‌كترین‌و به‌نیازی‌ هاوسه‌رگیریین، ئه‌وانیش ده‌ریانكردین‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردین كه‌ نه‌چینه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ پێكه‌وه‌ ئیتر دوای‌ ماوه‌یه‌ك كێشه‌كانمان ده‌ستی‌ پێكرد».
كاڵێ‌، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام له‌ كێشه‌دا بووه‌ له‌گه‌ڵ ئالاندا، به‌ڵام هه‌ر ده‌سبه‌رداریشی‌ نه‌بووه‌و كاتێكیش ئالان په‌یوه‌ندی‌ به‌ براكه‌یه‌وه‌ كردوه‌و نامه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بۆ ناردووه‌ كه‌ گوایه‌ كاڵێ‌ به‌دڕه‌وشته‌و له‌گه‌ڵیدا راده‌بوێرێت ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر كێشه‌ی‌ بۆ كاڵێ‌ دروست كردووه‌. كاڵێ‌ ده‌ڵێت «ئه‌وكاته‌ كه‌ نامه‌ی‌ بۆ براكه‌م نارد براكه‌م‌و ماڵه‌وه‌مان هه‌موویان به‌جارێك لێم هار بوون‌و تێیان هه‌ڵدام‌و هه‌موو گیانیان شكاندم، به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر چوومه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا‌و جانتاكه‌شی‌ لێدزیم ئینجا له‌گه‌ڵ براكه‌م شكاتمان لێكردو دواتر به‌ سوڵحی‌ عه‌شایه‌ری‌ به‌ره‌ڵامان كرد».
دوای‌ ئه‌و هه‌موو تێهه‌ڵدانه‌، كاڵێ‌ بۆ به‌رگری‌ كردن له‌ خۆی‌ په‌یوه‌ندی‌ ده‌كات به‌ رێكخراوێكی‌ ژنانه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كه‌ی‌‌و گه‌یاندنی‌ به‌ ئالان كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا كارده‌كات، چونكه‌ وه‌ك ده‌ڵێت «من تازه‌ پاشه‌ڕۆژم فه‌وتاوه‌و هه‌ر كوڕێك بزانێت به‌چیرۆكه‌كه‌م منی ناوێت‌و ماڵیشه‌وه‌ بزانن ئه‌مكوژن». كاڵێ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ روو ده‌كاته‌ دادگا بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر ئالان بكات، وه‌ك پێویست ئیشه‌كانی‌ بۆ ناچێته‌پێش‌و گله‌یی‌ زۆر له‌دادوه‌ره‌كه‌ ده‌كات «كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناشیرین مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كردم‌و قسه‌ی‌ ناشیرینی‌ پێ وتم». كاڵێ‌ ئێستا له‌ بارێكی‌ ده‌روونی‌ نائارامدا ده‌ژی‌‌و داوا ده‌كات كه‌ هیچ كچێك نه‌كه‌وێته‌ داوی‌ كوڕانه‌وه‌و هه‌ڵه‌‌ی‌ ئه‌و دووباره‌نه‌كه‌نه‌وه‌، «من ده‌مه‌وێت پشكنینی‌ ئه‌وه‌م بۆ بكرێت كه‌ بووم به‌ ژن یان نا، ئه‌وه‌شم بۆ ناكه‌ن، حه‌ز ئه‌كه‌م خۆم بكوژم‌و رزگارم بێت».
kurdan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-21 12:32:54

Yad 92
کازیوەی یانە
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-17
دواترین سه‌ردان: 2012-09-28
په‌یامه‌كان: 1959
WindowsXPFirefox

Re: رومانیکی غەمگین.

dastt xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-22 23:38:54

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: رومانیکی غەمگین.

dast xosh badaxawa bo am komalga naxosha

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-23 00:01:18

خۆشناو
خونچەی نوێ
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-25
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 102
WindowsXPFirefox

Re: رومانیکی غەمگین.

ده‌ستت خۆش بێت

بابه‌تی وا له‌ یانه‌ زۆر گرنگه‌  له‌ یانه‌ هه‌بێت هه‌ر بژیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن خۆشناو (2009-09-23 00:03:37)

Kurdzhin
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2688593&c=8066092

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-23 21:47:44

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsXPMSIE

Re: رومانیکی غەمگین.

ده ست خؤش هاورى كيان

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-29 16:52:46

KcHa..MrWaRi
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: share halamtw qwrbani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-23
په‌یامه‌كان: 735
WindowsXPMSIE7

Re: رومانیکی غەمگین.

har bzhyt dastakant xosh byt
hewa xwazm kchan pandw amozhgare law basrhatana war bgrn

Kurdzhin
~~کاتێک زمان کراوه‌یه‌~~
~~ناکرێت ده‌رگای دڵمان دابخه‌ین~~


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13042836961.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-09-29 17:06:55

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: رومانیکی غەمگین.

dastakanet xosh bet her chnda mn baw babetana zor pas u 3adaz abem balam zorish gerinaga  chonka insan ziyater chawi akretawa
zor ba daxawa heshtan shti wa le komalgay eme mawa hiwadarem le xway gawre bo her kchku kurak toshi keshay wa naben chonka bo herdo la gerfta

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net