.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














شه‌هیدی سه‌ركرده مولازم سه‌یید كه‌ریم، ناوی كه‌ریم ره‌سوڵ-ه.
ساڵی 1949 له گوندێكی ناوچه‌ی رواندزو له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر هاتۆته دنیاوه. پاش ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی خوێندنی سهرهتاییو دوا ناوه‌ندی له رواندز، له كۆلێژی سه‌ربازیی درێژه‌ی به‌خوێندن داوه‌و ساڵی 1972 بۆته ئه‌فسه‌ر.
مولازم سه‌یید كه‌ریم له سه‌رده‌می خوێندكاری‌دا په‌یوه‌ندی به یه‌كێتیی قوتابیان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان-ه‌وه كردووه‌و ساڵی 1974 كه شه‌ڕ له كوردستاندا ده‌ستیپێكرده‌وه، بۆته پێشمه‌رگه‌و له‌هێزی (سه‌فین)دا كراوه به ئامر به‌تالیۆن.
پاش هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول چۆته سوریا‌و كاتێكیش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دامه‌زراو مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشی نوێی هه‌ڵگیرساند، ئه‌م لاوه فیداكاره، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستانی عێراق‌و هێنده‌ی نه‌برد، له‌به‌ر ئازایهتیو لێهاتوویی خۆی كرا به فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی حه‌وتی باڵه‌ییان‌و پاشان به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ریی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
ئه‌م فه‌رمانده هه‌ڵكه‌وتووه به‌شداریی له چه‌ندین داستانی گه‌وره‌دا كردووه‌و سه‌ركردایه‌تی چه‌ند نه‌به‌ردێكی تریشی كردووه له‌وانه داستانی شێنێ، داستانی قه‌ڵا سنج، قه‌ندیل، مامه‌نده، ده‌شتی هه‌ولێر، هیرانو نازه‌نین، كه‌ڵكی باڵه‌ییان‌و چه‌ند داستانێكی تر.
مولازم سه‌یید كه‌ریم له هه‌ڕه‌تی چالاكی‌و به‌خششی شۆڕشگێڕانهیدا بوو كه رۆژی 15ی ئه‌یلولی ساڵی 1984و به‌پیلانێكی داڕێژراوی دوژمنانی كورد لهبازگەی تاسڵوجه نزیک سلێمانی شه‌هید كرا.
سةرجاوة:كوردسات

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زووووور سوباس كاك حسين كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه