.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ماڵئاوایی
هه‌ناسه‌یه‌ک له پاش مردن سلاوی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌یه که پێشتر ماڵئاواییان لێ‌کردین
فرمێسکێک پێش کۆچکردن ماڵئاوای ئه‌و عهزیزانهیه که هێشتا جێ‌مان نه‌هێشتون
له‌م که‌نارانه‌ی فیراقه‌وه سرودی که‌وشه‌نی مه‌رگ بۆ ڕۆحیانه‌تی پێکه‌وه ژیان ئه‌ڵێین
به ئیشاره‌ت سکێکی دواین قه‌تره ژیانی ئه‌و ڕوبارانه ئه‌کێشین که ده‌ریایه‌ک شک نابه‌ن
تاوه‌ک وتهڕایی ناخی خۆیان بۆ عه‌رز که‌ن به بێده‌نگی به‌به‌رده‌می ئه‌و باخچانه‌دا ڕائهبورین
له‌مه زیاتر بێده‌نگی ئه‌مخنکێنێت له‌مه زیاتر لێوم گۆناکات ویرده‌کانی نوستن بڵێم
تازه خه‌و له چاوه‌کانم تۆرا ئیدی به‌دوی حه‌قیقه‌تێکدا ده‌گه‌ڕێم
ماڵئاوا په‌یڤه‌کانی جوانی یاده‌وه‌ریه پڕ سۆزاکانی مناڵی ماڵئاوا
ئیتر جارێکی تر له کوچه‌که‌ی خۆماندا جاومان به سۆزه مه‌زنه‌که‌ی دایکمان ناکه‌وێت
ئیتر یاریه‌ک نادۆزینه‌وه له‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئه‌وین بچێت
ئای له‌مه‌رگ چه‌ند ترسناکه کۆڵانه‌که‌مان به مه‌رگ ئاوڕشێن ئه‌کا و سردوی تهئزیه باریمان فێر ئه‌کات
ئیدی له دوای ناشتنی ئه‌م یاده‌وه‌ریانه تۆزی مردنت له چاوتا ن له ڕوتان بته‌کێنن
تۆزێک ناسک‌تر له ڕوی ئه‌و ساڤیایانه که له خۆشه‌ویستیدا ده‌زگیرانه‌کانیان به‌دزیه‌وه پێشکه‌شیان ئه‌کردین و
ئێمه‌ش له عه‌زره‌تی ته‌نیاییدا به‌ختی خۆمان پێئهگرتهوه
بۆ من بۆ گڵ بۆمن بۆ گڵ
ئه‌م گڵه چه‌ن عه‌زیزه ساڤیا له حضوریا شه‌رم ئه‌یگرێت
ساڤیا له ڕوی نایه‌ت گۆرانیه‌کی عهشیقانه بۆ من بڵێت
بۆیه بێده‌نگ به‌ختی هه‌ردوکمان ئه‌نێژێت
له ناشتنی ته‌رمی ئه‌م به‌هاره‌دا ئه‌و پیاوه پشت کۆمه کێیه
که سه‌ره‌خۆشی له باخچه‌کانی محیبه‌ت ئه‌کاو گه‌ڵا پیره زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان له ئامێز ئه‌گرێت
به تهواضعهوه بۆمن ئه‌ڕوانێت
به‌ڕاست ئه‌وه پایزه
ئاااای ێمه چیمان به پایز ئه‌وت و خه‌زان چۆن عه‌شقی ببو
ئه‌م دوو رییهی ژیان چۆن سهراسیمی کردین له‌لایه‌ک ماڵئاوای و له لایه‌ک سڵاو
له‌لایه‌ک خۆشه‌ویستی و له لایه‌ک قین
ئێمه نه‌مانئه‌توانی ئه‌و دێڕانه حونجهبکهین که له نێوان خۆشه‌ویستی و توڕه‌بوندا بوو
له نێوان جوانی و بێده‌نگیدا وشه‌کان خۆیان حه‌شار ئه‌دا
بۆیه پایز بوه تاکه ئاغای ئه‌م مه‌مله‌که‌تی سۆز و پێکه‌وه ژیانه‌و ئیتر ئێمه‌ش به یه‌ئسه‌وه
سه‌مای ژیانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌ڵا وهریوانهدا ئه‌کرد که ڕێیان نه ئه‌دا
په‌پوله‌یه‌ک سه‌ر به ماڵی گوڵێکدا بکات
به نهطافهتهوه به ئاورینگمان ئه‌وت چه‌ند خۆشه‌ویستی
تۆ سیمات له سینه‌کانی ماڵئاوایی ئه‌چێت
تامی ئه‌و فرمێسکانه ئه‌ده‌یت که له گه‌ڕانه‌وه‌ماندا چاوه‌کانمان پێشکه‌شی ساڤیای نیشتمانی ئه‌کاو
بێده‌نگی هه‌مو وشه‌کانی سینه‌مان ئهخنکێنێو پێمان ئه‌ڵێت
خولد باشترین باخچه‌یه تاوه‌ک وڕازهکانی تیا بچێنین وله‌ژێر سێبه‌ری ئهدهبیهتدا تاوتوێی ئه‌م هه‌مو شعوره شه‌رمنه بکه‌ین
که‌واته ئێمه مه‌زنترین یا پایز ئێمه شه‌رمنترین یان په‌پوله سوتاوه‌کانی ئه‌وین
ئێمه جوانترین یان شنه‌با دڵ مهحبوبتره یان ساڤیا
من ناتوانم هاوکێشه‌ی ئه‌م هه‌مو سۆزوموحیبهته حه‌ل بکه‌م
بۆیه ئه‌ڵێم ماڵئاوا
ئێمه هه‌مومان مه‌حبوبی ئه‌م گڵهین که سنورێک ناوی ناوه نیشتمان
نیشتمان له‌وه ته‌نیا تر نابێت که ئێمه په‌ساپۆرتی قه‌ره‌جێک له‌بڕینی سنوردا ئه‌بێته سیمامان
نیشتمان له‌وه مهحزونتر نابێت که ساڤیاکان کۆچ ئه‌که‌ن وگه‌ڵاکانی ڕۆح بێده‌نگ ته‌سلیمی پایز ئه‌کات
ماڵئاوا نیشتمانه جوانه‌که‌م ئیتر ئه‌مه دواین وشه‌ی ئه‌وینه بۆتۆ دواین هه‌ناسه حه‌زینه‌کانی پێکه‌وه ژیانه
ئه‌مه دواین نیشانه‌کانی هیجرانه گوێکانت بێنه با ئه‌م ماچانه‌ی لێومی بڕژێنمه ناوی
با به چپه دواین وه‌سیه‌تت پیبڵێم
دواین وه‌سیه‌ت ئه‌ڵێم
ئێره کۆتای ئه‌و که‌وانه‌یه که بۆ کردنه‌وه‌ی پاکیه‌تی خواستبومان پاکیه‌تی چه‌ن پیرۆز بوو
تا گوناه مه‌رحه‌بای نه‌کردین ئێمه چه‌ند به ساده‌یی ئه‌ژیاین
ئای له له‌زه‌ته‌کانی ئه‌و کڕنوشانهی دوای گوناح چه‌ند به‌تام بوو فرمێسکه‌کانی وه‌فا
که نه‌فس توڕه بوو ئێمه خۆمان به عه‌بقه‌ری ئه‌زانین له خه‌تادا که تاریکی له ئامێزی ئه‌گرتین ئیتر ئه‌بوین به بهنهزاکهتترین پارسا
به‌لام کاتێک غروب به حوزنه‌وه بۆی ئه‌ڕوانین ئیتر له ڕومان نه‌ئه‌هات به عاطیفهبڵێین حاشا
ئێمه به‌م هه‌مو عاطیفه ناسکه‌وه ڤهم نهسفسه درۆزنهوهو به‌م هه‌مو کڕنوشهی که که‌س نازانێت ئاخۆ لێمان قبوڵ کرا
ئیتر چۆن دڵنیای سڵاومان لێئه‌کات
ئه‌رێ دڵنیایی بۆنامرێت ماڵئاواییه‌ک له‌و هه‌مو سڵاوهبکهین وتا گریانێک توشی خنکانمان ئه‌کا
ئه‌رێ بشێت یه‌ئس بڕوا‌و ئیتر سلاوی ئه‌و هه‌مو کۆچانه بسێنینه‌وه که ڕه‌نگه ڕاڕایی پیریان بکات
من ئه‌مرم و ئه‌م گه‌ڵا ڕاڕاییه‌ی عومرتان هه‌ر وا به ڕوزه‌ردی ئه‌مێننه‌وه کۆتایی نایه‌ن
من ئه‌مرم و پایزیش پشویه‌ک نادات ئه‌م خهزانهش له ڕۆحتان نابێته‌وه‌و ئێوه له‌م داره مهیتانهدا بمرن له‌م ماڵانه‌ی خۆتاندا
چاوه‌ڕێی چی ئه‌که‌ن خۆئه‌گه‌ر بژین کفن به‌شی ئه‌و ههڵامهتیه نه‌عله‌تیه ناکات
ئیتر به‌م نه‌خۆشیه بۆنی مردوه‌کانی دراوسێشتان ناکه‌ن
چاو کفنهکانتان ته‌ڕیه‌کی چه‌ن قێزه‌ونه له جیاتی فرمێسک بێجورئه‌تی توشتان ئه‌کات
بۆیه منیش ئه‌ڵێم ماڵئاوا
فه‌رهه‌نگ نامۆ

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet tina giyan her sarkawtu bit malakam

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی تۆش خۆشبێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی تۆش خۆشبێت سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh jwana sarkawtw beet tena xan


له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت تــيــنـا كيان سةركةوتووبى

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت تینا گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌سته کانت خۆش بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌و هۆنراوه ناسک و سه‌رنجراکیشه سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
بيشه كى يه خوا ئه و ده ستانه ت خوشبيت بو ئه و شيعره جوانه ت
به س مه كه رخوابزانيت به سه ر ديره كه ى جون حالم به شيواهههه
وام زانى هاوريكه م مالئاوايم ليده كات ئينجا زوور رقم له وشه ى مال ئاواييه
شادبيت باوانه كه م تينا

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌یش خۆشبێت
هههههههه ناگوڵهوکهم جارێ ناڕۆم هههههه
له‌سه‌ر هێڵ نییه