❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حسێن حوزنی‌ موكریانی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-20 20:55:17

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

حسێن حوزنی‌ موكریانی‌

http://kurdzhin.org/uploads/928e3f108b.jpg


حوزنی موكریانی‌ یه‌كێكه‌ له مێژوونووسه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ كورد، نه‌ك ته‌نها له‌ بواری‌ مێژوودا، ته‌نانه‌ت‌ له‌ بواری‌ رۆژنامه‌وانیی شدا شوێن ده‌ستی‌ گه‌لێك دیاره‌، به‌ تایبه‌ت له‌ بواری‌ چاپه‌مه‌نی‌ كوردیدا توانی‌ خزمه‌تیكی‌ بێوێنه‌ی‌ مێژووی‌ كورد بكات.
حوزنی‌ موكریانی‌ له‌ 12ی‌ ئه‌یلولی‌ 1883 دا له‌ گوندی‌ حاجی‌ حه‌سه‌ن-ی‌ سه‌ر به‌ شاری‌ مه‌هاباد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌، له‌دایكبووه‌.
حوزنی‌ موكریانی‌ ناوی ته‌واوی‌ (حسێن  سه‌یید عه‌بدوله‌تیف‌ كوڕی‌ شێخ ئیسماعیل)ه،‌ نازناوی‌ حوزنی-یشی‌ له‌ وشه‌ی‌ حه‌زین-ی‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌ كه‌ واتای‌ غه‌مبار ده‌گه‌یه‌نێت، نووسیینه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ ساڵانی‌ فه‌رمانره‌وایی‌ عوسمانییه‌كاندا به‌و ناوه‌وه‌ بلاوده‌كرده‌وه.
ئه‌م پیاوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ زۆر تینوی‌ ئازادی‌ بوو، گه‌شتی‌ زۆر كردووه‌ بۆ وڵاتانی‌ تری‌ وه‌ك روسیاو ئه‌وروپا و حیجاز، له‌ پاش ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ شاری‌ حه‌له‌ب-ی‌ سوریا جێگیر بووه‌، پاشان‌ له‌ ساڵی‌ 1915 دا چووه‌ بۆ ئه‌ڵمانیاو چاپخانه‌یه‌كی‌ كڕیوه، هه‌ر به‌و چاپخانه‌یه‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ خۆی‌و هاوڕێكانی‌ به‌چاپ گه‌یاندوه‌.

حسێن حوزنی‌ موكریانی،‌ ساڵی‌ 1925، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ (ره‌واندوز)و چاپخانه‌كه‌شی‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان.
حوزنی منوكریانی زۆر حه‌زی‌ له‌ به‌خێوكردنی‌ كرمی‌ ئاوریشم‌ێو جوانووسیی‌ كردووه‌و ده‌ستێكی‌ باشیشی‌ له‌ هونه‌ری هه‌ڵكۆلینی‌ سه‌ر به‌ردو ته‌خته‌و وێنه‌گرتن‌و مۆرهه‌ڵكه‌ندن یشدا هه‌بووه، ‌ساڵی‌ 1928 كتێبێكی‌ ده‌رباره‌ی‌ به‌خێوكردنی‌ كرمی‌ ئاوریشم نووسیوه. حوزنی‌ له‌ ژیانیدا له‌سه‌ر كوردایه‌تی‌ چه‌ند جارێك به‌ندكراوه، هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژنامه‌و گۆڤارێكی‌ به‌ زمانی‌ كوردی‌ به‌ چاپ گه‌یاندوه‌ وه‌ك رۆژنامه‌ی‌ (كوردستان)، گۆڤاری‌ (ده‌نگی‌ گێتی‌ تازه‌) له‌ ساڵی‌ 1947 دا، ساڵی‌ 1935 له‌ هه‌ولێر (11) ژماره‌ی‌ گۆڤاری‌ (رووناكی‌) ده‌ركردووه‌، له نێوان ‌ساڵانی‌ 1926-1933، (32) ژماره‌ی‌ گۆڤاری‌ زاری‌ كرمانجی‌ ده‌ركردووه.
حوزنی موكریانی ساڵی 1934 بۆ هاوكاریكردنی پیره‌مێرد به‌ شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی سه‌رپه‌رشتی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی (ژین - ژیان)ی كردووه‌، و به‌شداریی‌ به‌رچاویشی‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ گۆڤاری‌ (گه‌لاوێژ) دا هه‌بووه‌.
مێژوو نووس حسێن حوزنی، وێڕای كاری نووسین‌و رۆژنامه‌گه‌رێتی پێشڕەوی هەرە چالاكی مەیدانی هونه‌ری‌ فۆتۆگرافی یشه له‌ كوردستان‌، ناوبراو، كاتێ لە (1915) دا لە ئەڵمانیاوە دەگەڕێتەوە حە‌ڵەب، كامێرایەكی وێنەگرتن لەگەڵ خۆی دەهێنێت‌و لە ناو چاپخانەكەی خۆیدا لە ڕه‌واندز دایدەمەزرێنێت بۆ كاری وێنەگرتنی ڕۆژنامەگەریی‌و بڵاوكردنەوەی وێنە لە ناو كتێب سوودی لێوەردەگرێت.
ئەكرەمی ساڵحی رەشە، له‌ كتێبی سلێمانی دا دەڵێ: یەكەم ئامێری وێنەگرتن لەلایەن حسێن حوزنی موكریانی‌و كابرایەكی لوبنانی-یەوە هێنرایە سلێمانی‌و شێخ لە تیفی دانسازیش لێی كڕین، لە زەمانی شێخ مەحموددا بۆ ئیشوكاری خۆیان بەكاریدەهێنا وەك گرتنەوەی نووسین (استنساخ). پاشان ئەو ئامێرەی فرۆشت بە یەحیا ئەفەندی رەسام . ئیتر هەر ئەو بۆ وێنەگرتن بەكاری دەهێنا.
به‌ڵام حسێن حوزنی لە سلێمانی كامێرایەكی دیكه‌ی فرۆشتوتە شێخ لەتیفی دانساز. لە هەمان كاتدا كامێرایەكی تریشی لە ڕه‌واندز (لە چاپخانەكەی خۆیدا) هەبووە بۆ كاری چاپەمەنی‌و ڕۆژنامەگەریی‌و وێنەگری ئیشەكانی خۆی: چونكە دەبینین حسێن حوزنی لە نێوان ساڵانی (1926-1942) دا دەیان ڕەسم‌و وێنەی فۆتۆگرافی لە ڕۆژنامەو كتێبەكانی خۆیدا بڵاوكردۆتەوە.
موكریانی‌ ‌ساڵی‌ 1909، پیتیی‌ ئه‌لفوبێی‌ كوردی‌ داڕشتوه‌و له‌ چاپخانه‌كه‌یدا به‌كاریهێناوه‌و خاوه‌نی‌ گه‌لێك كتێبی‌ به‌نرخیشه‌ كه‌ به‌ زمانێكی‌ كوردی‌ ره‌وان نوسراون.

حوزنی‌ موكریانی‌ ـ به‌ یه‌كه‌م مێژوونووسی‌ كورد داده‌نرێت له‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌مدا، له‌م پێناوه‌دا بۆماوه‌ی‌ پانزه‌ساڵ به‌ هه‌موو توانایه‌كیه‌وه‌ هه‌وڵێكی‌ بێوێنه‌ی‌ دا‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ مێژوویی‌ له‌باره‌ی‌ مێژووی‌ گه‌لی‌ كورده‌وه‌ كه‌ له‌ زمانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی، هندی،‌ توركی، فارسی‌، فه‌ره‌نسی‌و روسی دا هه‌بوون، له‌و كاته‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ شاره‌زاییه‌كی‌ باشی‌ له‌م زمانانه‌دا هه‌بووه‌ هه‌ر له‌م زمانانه‌شه‌وه‌ گه‌لێك نوسراوی‌ به‌ پێزی‌ وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی‌ كوردی.
ئه‌م نووسه‌ره‌‌ نه‌مره‌ له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌و 30 ساڵه‌دا كه‌ له‌م پێناوه‌دا ته‌رخانیكردبو بۆ خزمه‌تی‌ گه‌لی‌ كورد خاوه‌نی‌ 17 كتێبی‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ یانزه‌ كتێبیان له‌سه‌ر مێژووی‌ كورده. موكریانی‌ خوێندنی‌ له‌ حوجره‌ی‌ مزگه‌وته‌كان‌و ته‌كیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌ له‌به‌ر لێهاتویی‌ به‌وه‌و نه‌وه‌ستاوه‌و ده‌ستیكردوه‌ به‌ رۆشنبیركردنی‌ خودی‌ خۆی‌ له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و كتێبانه‌ی‌ كه‌ به‌ زمانه‌كانی‌ ترهه‌بوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا، گه‌لی‌ كوردو مێژوی‌ كورد گه‌لێك قه‌رزاری‌ ئه‌م پیاوه‌ ماندوو نه‌ناس‌و كوردپه‌روه‌ره‌ن كه‌ له‌ 20 ئه‌یلولی‌ 1947 دا له‌ شاری‌ به‌غدا به‌ هۆكارێكی‌ نه‌زانراو كۆچیدوایی كردو ته‌رمه‌كه‌ی هێبرایه‌وه شاری هه‌ولێرو له گۆڕستانی ئیمان محه‌مه‌د به ‌ڕێزێكی زۆره‌وه به‌خاك سپێردرا.

حوزنی موكریانی له نێوانی 1925 - 1947 هه‌ژده‌‌ په‌رتووكی به‌نرخی چاپكردووه كه زۆربه‌یان ده‌رباره‌ی مێژووی كوردو كوردستانه‌‌و تا ئێسرتاش بایه‌خی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.
به‌شێك له‌و كتێبانه‌ی به‌چاپی گه‌یاندووه‌:

* ئاوڕێكی‌ پاشه‌وه‌، ڕواندز به‌رگی‌ یه‌ك 1929، به‌رگی‌ دوو ساڵی‌ 1930.
* مێژووی‌ میرانی‌ سۆران‌، ڕواندز ساڵی‌ 1935.
* مێرگه‌ی‌دڵان
* خونچه‌ی به‌هارستان
* پێشكه‌وتن
* میرانی ‌سۆران
* كوردستانی ‌موكوریان
* به‌كورتی هه‌ڵكه‌وتی دێریكی
* لاپه‌ڕه‌یه‌ك له ‌دێریكی كوردستانی موكوری
* ناودارانی كورد

حوزنی  له‌ڕێی چاپکردنی گه‌لێك گۆڤارو ڕۆژنامه‌و به‌گه‌لێك نامیلكه‌‌و كتێب خزمه‌تی زۆری به‌ وێژه‌و مێژووی كورد كردووه.




sarchawa:kurdsat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-21 19:38:20

Yad 92
کازیوەی یانە
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-17
دواترین سه‌ردان: 2012-09-28
په‌یامه‌كان: 1959
WindowsXPFirefox

Re: حسێن حوزنی‌ موكریانی‌

dastt xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-21 21:23:56

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: حسێن حوزنی‌ موكریانی‌

dastti tosh xosh bet azizm
supas bo paeamakt
sarkaw tw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-22 22:04:54

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: حسێن حوزنی‌ موكریانی‌

ده ست خؤش بيت هاوه كيان سه ركه وتوبيت هاورئ كه م بؤ ئه م بابه ته به نرخه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-23 17:23:53

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: حسێن حوزنی‌ موكریانی‌

dastti tosh xosh bet kak dldari hawream
supas bo paeamakat
sarkaw tw bit kak dldar gean

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net